کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرنجێک بۆ کاندیدەکان

Thursday, 12/09/2013, 12:00





کاندید وەک پێناسە گشتیەکەی،ئەو کەسەیە لەلایەن حزبێکەوە بە پێی ئەزموون ،شارەزابوون و چالاکیەکانی لە بواری کارەکەیدا هەلدەبژێردرێ بۆ کارێکی سیاسی، لە هەمانکاتدا، بەشداربوونی تایبەتمەندیانەی خۆی لە بوارەکانی تری ژیاندا وەک تاک سەربەخۆیە و توانای دەربرین و پێشنیاری خۆی هەیە ،دواتر بە پالپشتی حزبەکەی و لە رێگای دانگدان لەلایەن خەلکەوە، متمانەی پێگەیەکی سیاسی پێ دەبەخشرێ وەک ئەندام پەرلەمان.

کاندید و خۆناساندن[تایبەت بە کوردستان]

خۆناساندنی کاندیدەکان بۆ خەلک ،بەناوی خواو جەماوەر..کچ یا کوری فلان شەهید [رێزم بۆ هەموو شەهیدان ] کور یا کچی فلان سیاسەتمەدار.بوک یا زاوای فلان کەس ،لەگەل ریزکردنی بروانامە،لە ژێر لێوەوە هەولی گۆرانکاری، بەچی پێوەرێک،ئەمەیە سەرنجەکە.

چەند شیکردنەوەیەک.
بەناوی خودا،خودا خۆی رەمزێکە بۆ بەکارهێنانی دەسەلاتێکی وەهمی هیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر گۆرانکاریەکانی سەر زەوی و نێوان خەلک،خودا هیچ دەستور و یاسایەکی سیاسی پێنیە بۆ ناو پەرلەمان،بەکارهێنانی خودا تەنیا بۆ راکێشانی سەرنجی خەلکی سادە و داپۆشینی هەلە ئەخلاقیەکانە،کە لە پاشخانی ئەم خەلکەدا خودا وەک ئەخلاقێکی پاکیزەی و بێخەش ماوەتەوە، سوود وەرگرتن لەم ناوە درۆیەکی ئەخلاقی سیاسیە.خودا لێردا وەک کەسێکی وەهیمی ئامادەگی هەیە،دەدوێ و بریاردەرە.لەشکست هاتنی کەسی یەکمدا،خودا بەرپرسە،بێئەوەی بوونی لەوێدا هەبێت ،دەبێتە یەکەم بکەری بالا،بۆ داپۆشینی هەلەو بێتوانایەکانی کەسی یەکەم.[کەسی یەکەم ئەو کەسەیە کە بەپشتوانی خودا کارە زەمینیەکان دەکات].

بەناوی جەماوەر،کام جەماوەر؟ جەماوەری زیندوو ،مردوو یا رازیکراو، خەلکێک شیکردنەوەی لەسەر زمان و بیروبۆچۆنە سیاسیەکان هەبێت،خەلکێک لە سایکۆلۆجیەتی مرۆڤی دوگماو دێماگۆجی گەیشتبێ ،یا جەماوەری مردوو ونەوەی پاشماوەی ئازاری کارەساتە یەک بەدوایەکەکانی خەلک وەک نەتەوە ،هێمایەک بۆ سۆز ،حەماسەت ،گردانی رق و دووبەرکی ؟سود وەرگرتن لە ئەقلیەتی تایەفی وبەخشینەوەی سامانی خەلک بۆ خەلکی ئاوساو ،رازی و بەرژەوەندکار. نەچێتە ناو هیچ پرۆژەیەکی گۆرانکاریەوە. جەماوەر تێکەلێکە، لە تاکی جیاواز،لەبیرورەنگی جیاواز،گشتگیر کردنی مانای بە مەێگەل کردنیەتی .لەکاتێکدا ،کاندید توانای وتارو پرۆژەی تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ گۆرانکاری ،ئەوکاتە دەتوانێت،جەماوەر بخاتە بیری پرسیارو گومانەوە.

خۆناساندن بە تایەفەو باوک و خێزانەوە،کە هیچ پەیوەندیەکی بە کەسایەتی کاندیدەوە نیە تەنیا پەیوەندیەکی بایۆلۆجی نەبێت،،کە ئەمەش تەنیا لە ولاتە دواکەوتو نەریەتیەکاندا برەوی هەیە،بۆ بەدەستهێنانی دەسەلات لە رێگای دەنگەوە ،ئەم گرێبەستنە بە باوک و تایەفە ،مانای بێهێزی و ناشیاوی کاندید دەبەخشێت لەبوارکە، پەیرەو کردنی یردۆزی لە جیاتی دانان ،وەک ئەوە وایە بلێ من هیچ نیم بەلام خەباتی باوکم وتایەفەکەم هەمیشە هاوپشتوانن، کە ئەمەش لە خۆیدا تازەکردنەوەی دەستوری پشتاوپشتە،کارکردنە لەسەر بە هیچکردنی ئەقلی ئازاد.

بروانامە،بوونی بروانامە لە هەربوارێکدا بێت،کەمە رۆشنبیرییەک دەبەخشێت بە کاندید وەک تاک ،بەلام جیاوازیەکی ئەوتۆ دروست ناکات لە فکر و بیرو بۆچونی کاندید، کە کاندید خۆی کەسێکی بەمانا قولیەکەی کەسێکی خاوەن فکروهزر نەبێت،بەتایبەت لە رووی مرۆڤایەتیەوە،وەرگرتنی بروانامە وەک وەزیفە پەیوەندی بە گوتاری سیاسیەوە نیە. نە پەیوەندیەکی راستەوخۆی هەیە لە بینینی رۆلی گۆرانکاری کۆمەلگە لە ناو پەرلەماندا،کاندید دەبێت خۆی خاوەنی خۆی بێت ،پێش هەموو ئەم خالانەی سەرەوە،خاوەن بیرو بۆچونی تایبەت بەخۆی بێت،ئەگەر لەگەل هەر حزبێکی سیاسیشدا کار بکات..کاتێ کە خەلک بییەوێت کاندید خالی بکاتەوە لە حزبەکەی..کاندید دەبێت بە پۆشاکی فکری خۆی داپۆشرابێت نەک رووت بمێنێتەوە.

جل و بەرگ،پۆشینی جل وەک رەمزێکی نەتەوە ،نەریەت،ئەخلاقی کۆمەلایەتی ودین،هیچ هێمایەکی راستەقینەی مرۆڤ نیشان نادات،تەنیا گەمەیەکی سایکۆلۆجی،هەلەی چاو و هەلخەلەتاندی رووکەشیانەی سیما نەبێت،بەتایبەت لە ناوەندی جنسی مێینەدا بۆ سنوردارکردن و مانەوەی وەک رەمزێکی ئەخلاقی پەتی،فابریکەیتی راستیەکانە.


کاندید دەبێ لە زمانی خەلک زیاتر تێبگات نەک لە زمانی حزبەکەی،بۆ ئەوەی توانای گۆرانکاری هەبێت لە رووی تێگەیشتنەوە پێش پراکتیک.کە لای ئێمە شەرێکی پراکتیکی وەهمی دەکرێ پێش تێگەیشن.دەبێت یەکەم رووبەرووبونەوەی کاندید بەرامبەر حزبەکەی خۆیبێت لە رێگرتن لەسەر هەر پرۆتۆکۆلێک دژ بە خەلک ،کاندید دەبێت رۆحێکی ئامادەگی راستەوخۆو خێرای هەبێت لەگەل بریاردان،بێ چاوەرێکردن لە بریاری ناوحیزبەکەی،بۆ ئەوەی بتوانێت سەربەخۆی بۆ خەلک نیشان بدات،چونکە کاندید پێش دەنگی حزبەکەی دەنگی خەلکە.

کاندید نابێت کارەکەی وەک وەزیفەیەکی هەمیشەیی سەیر بکات،دەبێ بزانێت ماوەیەکی کورتەو ئەم جێگایە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نوێنەرێکی هەلبژێراوی خەلکە،بۆ ئەم ماوە کورتە پێوستی بە [نە]ێکی زۆرتر هەیە لە [بەلێ]یەکی سواو.

ژووری پەرلەمان.یانی جەستەی خەلک ،خەلک بە هەموو جۆرێکەوە بێ رەچاوکردنی،ئایدۆلۆژیا،دین،بیرو بروا،نەتەوە.نەریەت . رەگەز،هونەر و زانست . وەهەروەها دامەزراوەیەکی یاسایە لەسەر بنەمای شکۆی مرۆڤ،ئازادی قسەکردن و رادەربرین،دادپەروەری،یەکسانی و گوێگرتن لە کەمینە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە