کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیرفان قانعى فەرد لە روونكردنەوەیەكدا رۆژنامەى هەولێر و كوردستانى نوێ بەدرۆ دەخاتەوە

Wednesday, 11/08/2010, 12:00


"من وتومە هەڕەشەكانى پارتى لەسەر لڤین نیشانەى 200 ساڵ دواكەوتوییە نەك كارەكەى لڤین"
" لەژیانمدا قسەم بۆ كوردستانى نوێ نەكردوە و یەكێتى ئەم كارەى بۆ ئەوە كردووە تا مام جەلال عەیبدار نەبێت"
عیرفانى قانیعى فەرد، لە لێدوانێكیدا بۆ مەڵپەرى لڤین پرێس هەردوو رۆژنامەى هەولێر و كوردستانى نوێ بەدرۆدەخاتەوەو رایدەگەیەنێت ئەم " من نەم وتوە لڤین فەزاى دروستكردوە ، بەڵكوو وتوومە ئەگەر دیموكراسى هەبێت نابێت هەڕەشە لە دیموكراسى بكرێت پێیشى وایە ئەم كارەى ئەم دوو رۆژنامەیە كردویانە تەنیا سەفقەیەكى سیاسیە لەنێوان یەكێتى و پارتى و دەیانەوێ واى نیشان بدەن كە لەنێوان تاڵەبانىو بارزانى هیچ جیاوازییەك نیە ، راشى دەگەیەنێت یەكێتى ئەم كارەى بۆ ئەوە كردووە تا مام جەلال عەیبدار نەبێت.
عیرفانى قانعى فەرد سەبارەت بەو قسانەى كە لەهەردوو رۆژنامەى كوردستانى نوێو هەولێر بڵاوكراونەتەوە وتى:" من لەژیانم لەگەڵ كوردستانى نوێ قسەم نەكردووەو سەندیكاى رۆژنامەنوسانیش ناناسم تا لەگەڵ ئەواندا هاوڕابم".
سەبارەت بەو تۆمەتانەى كە لەودوو رۆژنامەیە خراوەتە پاڵ لڤین، قانعى فەرد وتى:"من وتومە حەزم لە فەوزا نیەو نەشموتووە لڤین فەوزادەكات، بەڵكو وتومە ئەگەر كۆمەڵگەیەك دیموكراسی بێت نابێت تیایدا هەڕەشە لە رۆژنامەنوسانى بكرێت".
قانعى فەرد زیاتر دواو وتى:"من وتوومە برادەرانى سەركردایەتى پارتىو یەكێتى دەڵێن ناوەڕۆكى دیدارەكەت لەگەڵ لڤین ئیهانەى تێدانیە بۆ سەر هیچ كەسێكو تەنیا مانشێتەكانى هەندێك خەڵكى تورەكردووە، ئەوە ئەخلاقى رۆژنامەنوسی نیە كە قسە بەدەمى منەوە دەنوسن، ئەگەر راست دەكەن گوایە من قسەی وامكردووە با منەتیان نەبێتو بچن دەنگەكەم بڵاوبكەنەوە".
قانعى فەرد زیاتر لەبارەى هەڕەشەكانى ئەم دواییەى سەر لڤین دواو وتى:"من وتومە ئەوەى رۆژنامەنوس تەهدید بكات ئەمە نیشانەى دیموكراسیەت نیە، بەڵكو نیشانەى دواكەوتووییو دیكتاتۆریەتو 200 ساڵ دواكەوتووییە".
قانعى فەرد پێی وایە ئەوەى ئەو دوو رۆژنامەیە بڵاوی كردۆتەوە دەچێتە خانەى درۆكردن.
قانعى فەرد ئەوەشى وت كە ئەو لەگەڵ كەسێك لە رۆژنامەى خەبات قسەی كردووەو پێی وتووە تەحەمول نەكردنى راى جیاواز نیشانەى دواكەوتووییە، ئەوەشم پێی وت پێویستە رۆژنامەنوس ئیلتیزامى ئەخلاقى هەبێتو قسەنەگۆڕێت بەهەر حاڵ ئەوان ئەو ئیلتیزامەیان نەكردو شكاندیان، ئەگەر ئەو برادەرانە راست دەكەن بابچن دەنگەكەم بڵاوبكەنەوە بزانم من لەكوێ قسەى وامكردووە كە ئەوان لەو دوو رۆژنامەیە بڵاویان كردۆتەوە.
سەبارەت بە سەندیكاى رۆژنامەنوسانیش قانعى فەرد وتى:"من وتومە ئەگەر سەندیكایەك كاری ئەوە بێت دیفاع لە رۆژنامەنوس بكاتو لەژێر كاریگەرى دەسەڵاتدا نەبێت، بەڵێ من لەگەڵ سەندیكایەكى لەوجۆرەدام ئەگەر تەنانەت لەئیسرائیلیش بێت. بەڵام من رێزو حورمەتم بۆ سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستان هەیە، بەڵام من هیچ كەسیان ناناسمو هیچ كاتیش قسەم لەگەڵ كەسیان نەكردووە.
قانعى فەرد نهێنیەكانى قسەكردنى بەرپرسانى پارتىو یەكێتى بۆ لڤینپرێس ئاشكرا دەكاتو دەڵێت:"من پێم وانیە لڤین فەوزاى دروستكردبێت، بەڵام پیرانى دوو حیزبەكە قسەیان لەگەڵم كردووەو دەڵێن ئێمە ناوەڕۆكی دیدارەكەمان خوێندۆتەوەو هیچ كەسێك ئیهانە نەكراوە، تەنانەت یەكێك لەبەرپرسە باڵاكانى پارتى پێی وتم وڵاتى ئێمە دواكەوتووەو هەندێك خەڵك عەقڵیان لە چاویاندایە و تەحەمولى وتنى شتى نوێیان نیە، ئەم كابرایە كەبەرپرسیارێتى باڵاى هەیە لەپارتى وتى بەهیواى ئەوەین كە كۆمەڵگە پێشبكەوێتو تەحەمولى راى جیاواز بكاتو پێی وتم ئەم كارە راهێنانێكى باشە بۆ راهاتن لەسەر قبوڵكردنى راى جیاواز".
قانعى فەرد لەدرێژەى قسەكانیدا بۆ لڤین پرێس وتى:"چوار كەس لەسەركردەكانى ئەم دوو حیزبە قسەیان لەگەڵ كردوومو پێیان وتووم تەنیا گرفتێك هەبێت ئەوەیە كە مانشێتەكانى لڤین تۆزێك خەڵكى تورە كردووەو لەزمانى ئێمەدا بەم جۆرە قسانە دەڵێن مانشێتى سەرنج راكێشان نەك بۆ كاسبی، بەڵكو بۆ ئەوەى خەڵك مقابەلەكە بخوێنێتەوە".
قانعى فەرد پەردە لەسەر نهێنى بڵاوكردنەوەى ئەم رونكردنەوەیە لادەدات كەبەناوى ئەوەوە بڵاوكراوەتەوەو دەڵێت:"ئەم كارەى ئەم دوو رۆژنامەیە كردوویانە تەنیا سقفەیەكى سیاسیەو دەیانەوێ واى نیشان بدەن كە لەنێوان تاڵەبانىو بارزانى هیچ كێشەیەك نیەو یەكێتى ئەم كارەی بۆیە كردووە تا مام جەلال عەیبدار نەبێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە