کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیوانی چاودێری دارایی و وه‌زیره‌ نا کورده‌که

Thursday, 05/05/2011, 12:00





له‌ کۆتایی مانگی ئه‌یلولی 2010 په‌رله‌مان ده‌نگی به‌ هادی‌ موحه‌ممه‌د دا ئه‌و کاته‌ وا بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤی یه‌که‌ی بۆ ئه‌م پۆسته‌ پالێوراوه‌ به‌ڵام من لێره‌ هه‌ول ده‌ده‌م هه‌ندێك قسه‌ له‌ سه‌ر که‌سیه‌تی ئه‌م پیاوه‌ بکه‌م.



1- به‌پێ ی برگه‌کانی په‌رله‌مان سه‌رۆکی دیوانی چاودێری پله‌ی وه‌زیره‌ به‌لام ئه‌م (وه‌زیره) کوردی نازانێت و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیشی نیه‌ جگه‌ له‌ که‌نه‌دی چونکه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 40 ساله‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و هیچ به‌ کوردیش قسه‌ی نه‌کردووه، ته‌نها هۆکار بۆ ده‌ستکه‌وتنی ئه‌م پۆسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ برای حبیب محمد کریم که‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی بووه‌ له‌ سالی 1955 به‌دوواوه‌.
ئیستا له‌رێگه‌ی چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ به‌نیازه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌غداد ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌ربهێنێت.

2- حکومه‌تی هه‌رێم له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌مێک پاره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ خه‌زینه‌ی هه‌رێم هاتووه‌ وه‌زیرێکی داناوه‌ که‌ کوردی نازانی و پێویستی به‌ وه‌رگێڕێکه‌ تاکو بتوانێ له‌ گه‌ل هاوولاتیه‌کانی قسه‌ بکات،‌
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌شم سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن(1)
http://kodojobs.com/index.php?page=10

3- تاکو ئیستا ئه‌م وه‌زیره‌ پاره‌یه‌کی خه‌یالی بۆ خۆی سه‌رف کردووه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئیفاد کردنی خۆی بۆ که‌نه‌دا و برینی پلیت بۆ خۆی و ماله‌وه‌ی.

4- کرینی 3 ئۆتۆمبیل به‌ نرخی زیاتر له‌ 165،000 هه‌زار دۆلار .

5- کرێ ی مانگانه‌ی خانوو به‌ 3000 دۆلار.

6- کرینی که‌ل و په‌لی ناو مال به 100،000 هه‌زار دۆلار، ئه‌مانه‌ سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو میزانیه‌ی نێو دیوانی چاودێری که‌ هه‌مووی لووش ئه‌دات له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڕواته‌ نێو دام و ده‌زگاکان و لێکۆلینه‌وه‌ بکات که‌ بزانی دارایی حکومه‌ت چۆن سه‌رف ده‌کرێت. جگه‌له‌ دروست کردنی گروپێکی سه‌ر به‌خۆی له‌ نێو دیوانی چاودێری.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە