لەکاتی ماچو مۆچەکەی جەلال و خۆ هەڵواسینی بە عەبە گولدا. ئەمەم لە چاوی جەلالدا خوێندەوە
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1833 بینراوە
جەلال دوای ئەوەی بە و قەدو گیپاڵەوە کە وەك مانگای ئاوسی لێهاتوە لەسەر خوێن و پارەی دزراوی ئەم میللەتە خێر لە خۆ نەدیوە . وەك پیشەی هەمیشەیی. خۆی بە عەبە گول هەڵواسی ئامبازی بو بۆ ماچومۆچ کردنی. تا بیسەلمێنێ کە چەند نۆکەرێکی بە ئەمەکو ئەڵقە لەگوێیە ئەو خۆ پێهەڵواسینو ماچو مۆچەی دەلالەتی لەوە ئەکرد کە بڵێ عەبە. دەك بە بابەوەت دەبەر مرم هەتا ماوم هەر نۆکەرتانم بۆ جاشیەتی دەست لەسەر سنگم هەمیشە. ئەگەر ئێوە ئامادەبن وەک ڕەعیەتی خۆتان قوبوڵمان بفەرمون. ئێوەی هەرچی داوابکەن ڕەتی ناکەینەوە نە خاسمە ژ............ بێت. بەڵام دەبێت ئێوەش ئاگادارمان بن لە هەڵبژاردنەکاندا هەر فڕو فێڵێکی دەیزانن تکایە فێرمان بکەن. چونکە خەڵکی کوردستان دەنگمان پێنادەنەوە دەبێت فێڵیان لێ بکەین دەنا ئێوەش زەرەد دەکەن . پێشبینی ئەوەش دەکەین نەبادا لێمان ڕاپەڕن چونکە خۆتان دەزانن خەڵکی کوردستان تا سەر ئێسقان لێمان پڕە ئەگەر لێمان ڕاپەڕین و شار بەدەریان کردین ئەوە خۆمان دەکەین بەتورکیادا.ئاممان عەبە دەرکەمان لەسەر دانەخەن . ئەوەش هێرۆیە وا شیخ پۆشەو ئەو قاتەی لەبەریدایە دەلیاتێك دۆلاری دزراوی پێدراوە و ڕەنگە سپیەکەشی دەلالەتە بۆ ئەوەی بە ڕوح و بە گیان و بە جەستەش لە خزمەتتانداین. بەڵام عەبە توخوا ئەگەر مردم یان شار بەدەر کراین تۆو ئامانەتی هێرۆ ئاگات لەهێرو بێت هیهیهیهیهی وەی کوێر بم بۆی داماوە بێکەسە بابیشی واتە بلەی خەزورم زۆربەی تەمەنی لە جاشیەتی بەسەر برد هەتا خوا بردیەوە بۆ خۆی ویش عەبە منیش چەند دەترسم ڕۆژێك لە ناکاوێکا لار ببمەوە چونکە دو ت........کەم لێداوە تەنها یەك ت... ماوە . بۆ خۆشت دەزانی ئەم سەرەی خۆم لەبەر هەتاو سپی نەکردوە تەنها لە نۆکەرایەتیو جاشیەتیدا سپیم کرد بۆ ئێوەو مانان . ئەی چۆن عەبە گیان بزانە ئێمە چەند دڵسۆزین . عەبە دەستم دامێنتان ئێوە تەنها ئاگادارمان بن پشتیوانیمان بکەن تا خەڵکی کوردستان دەرمان نەپەڕێن یان هەڵبژاردنمان لێ نەبەنەوە . ئێوە خەمی پەکەکەو پژاکتان نەبێت . ئێمە خۆمان یان دەریان دەکەین یان دەبێت چەك دانێن و تەسلیمی ئێوە ببنەوە . لە ئێوە زیاتر خۆشحاڵین بە لەناو چونی پەکەکە . چونکە 500 گوندی ئێمەیان داگیر کردوە ناهێڵن ئاوەدانی بکەینەوە . ببورن ناهێڵن دەستمان بیگاتێ و تا لەوێش ئەگەر هەندێ شت هەبێت پارە بکات بیدزین بڕواش ناکەم ئەوێ بۆ ڤێلاو مێلا دەست بدات چونکە شاخاویە و لەوانەش نیە نەوتی لێبێت بەڵام خۆ خاکەکەی هەر باشە تا 50 دۆنم 50 دۆنم بەسەر کاسە لێسەکانی وەك خولەو مولەو عولەو بەرهەمو مەرهەم و قالەو حیکەو علوج و ملوجەکانی نۆکەری بنەماڵەکەماندا دابەشی بکەین. تا بیکەینە باخو باخات بۆ کاتی خواردنەوەو ڕابواردن و قون بادان لەگەڵ ئافرەتانی سۆزانی. عەبە ئەوە بیرم هاتەوە خەمی مەسعودو نێچیریشت نەبێت ئەوان زیاتر لەمن بەتاسەوەن بۆ نۆکەری جەنابتان کلك لەسەر شان وەستاون چاوەڕێی ئەمری جەنابتانن . بە خوای برالە عەبەگیان ئەم خەڵکی کوردستانە تەنگیان پێ هەڵچنیوین ئەگەر ئێوە فریامان نەکەون ئەوەی دزیویشمانە لێمان دەستێننەوە . عەبە گیان تۆ بە فشە فشەکانی مەسعود کە لەوەو بەر جار جار خۆی فش ئەکردەوە کە لە دیار بەکر تۆز بکات . دڵت هیچ نەکات ئەوە مەسعود نەخۆشی دەردە قەلەمون و عەلیشیشی هەیە و جار جاریش بۆ چاو بەستەکی خەڵکی کوردستانە کە خۆی گیڤ ئەکاتەوە. مەسعود تەنها ئەو پارانەی دزیویەتی وکۆمپانیاکانی لای جەنابتان کە ئەو خاوەنیەتی لەکیسی نەچێت هیچی تری ناوێت. دەوڵەتی کوردی بە فلسێک ناوێ بابە چی لە دەوڵەتی کوردی بکەین. ئەمڕۆ ڕۆژی پارە پەیدا کردنو سەرمایە گوزاریە. کەی کوردومورد باوی ماوە هاهاهاها توخوا وا نیە عەبە. دە ئیشڵڵا بە خێر چن سڵاوم بگەیەنە بە هەمو برایانی تورك . عەبە لە بیرم نەبو کە ڕۆیشتیەوە سوپاکەتان هان بدە نەختێ تۆپ و خومپارەی ترمان بۆ بگرنە ئەو دێهاتانە. بەشکم تۆزێك ئاقڵ بن قەدری ئێمەو مانانیان لابێت.
چونکە ماوەیەکە حسابی هیچمان بۆ ناکەن بەڵکو هەر جڕتمان بۆ لێ ئەدەن... دەبڕون بە سەلامەت