کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێک بۆ قسه‌کانی وه‌زیره‌ هه‌تاهه‌تاکه‌ی دارایی هه‌رێم ؟!

Monday, 19/04/2010, 12:00


له‌م شه‌وانه‌دا و دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و که‌رمه‌ندانمان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌کرد موچه‌کانمان زیاد بکرێت دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌غدا بڕیاری زیادکردنی بڕی (210) هه‌زاری بری خواردن بۆ پۆلیسی هه‌رێمدا ، به‌ڵام مشه‌ خۆرانی له‌ جۆری وه‌زیری دارایی هه‌رێم که‌ له‌وه‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم دهامه‌زراوه‌ ئه‌م به‌ هه‌یئه‌ت فیلو به‌ عه‌قڵ گوێدرێژه‌ وه‌زیری داراییه‌ وتیان با بودجه‌ی هه‌رێم له‌ پارله‌مان په‌سه‌ند بکرێت ئیدی ئێمه‌ش هه‌ریه‌که‌مان که‌وتینه‌ خه‌یاڵی خه‌ونی سه‌وز و سوره‌وه‌ خوایه‌ پارله‌مان زوو کۆبێته‌وه‌ و ئه‌ (210) هه‌زاره‌ بێته‌ سه‌ر موچه‌کانمان ، به‌ڵام تووشی خورپه‌ بوین کاتێک فیله‌که‌ی دارایی له‌ تی ڤی ده‌رکه‌وت پڕ به‌ شاشه‌ و شه‌کری ئه‌وه‌ی شکاند که‌ وه‌ڵا ئێمه‌ ناتوانین ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاد بکه‌ین پاره‌مان ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ ؟! بێگومان ئه‌وه‌نده‌پاره‌ نیه‌ !! گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ زیاد بکرێت جه‌نابتان و زۆر که‌سی تری کاسه‌ لێس و ورگ زل به‌ داهات و پاره‌ی خه‌ڵکانی ڕه‌ش و ڕووت چی بخۆن ؟! پاشان له‌ درێژه‌ی چه‌نه‌دانه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌که‌یدا ده‌ڵێت : له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناوخۆ ناخه‌ینه‌ سه‌ر به‌غدا چونکه‌ پاره‌ی (مامۆستا و قوتابیان) که‌م ده‌کات ؟! وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ ژنه‌ دۆمه‌که‌ بین و کارمه‌ند نه‌بین ؟ جه‌نابی نا وه‌زیر نازانێت گه‌ر هێزه‌کانی ئێمه‌ نه‌بێت نه‌ ئه‌و و نه‌ مامۆستایان و نه‌ قوتابیان ناتوانن له‌ ماڵه‌وه‌ بنوون !! یاری کردن به‌ قوتی خه‌ڵکانی وه‌ک ئێمه‌ی ماندوو ده‌بێته‌ قوزه‌ڵقورت و ده‌چێته‌ قورگی وه‌زیری نادارایی و پارله‌مانه‌ کارتۆنیه‌که‌ی هه‌رێم که‌ ته‌نها قسه‌ و پاره‌ خواردن پیشه‌یانه‌ و حاشا خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ ده‌نگی به‌وانه و به‌ وه‌زیره‌کانی له‌ جۆری (بایزه‌ فیل) نه‌داوه‌ ، دزیکردن له‌ موچه‌ی خه‌ڵکی به‌ پاساوی درۆ و نا به‌جێ تاوانه‌ و پێویسته‌ گه‌ر لێپرسینه‌وه‌ و دادگا هه‌بێت سزای هه‌موو ئه‌ که‌سانه‌ بدرێت که‌ له‌ شاشه‌کانه‌وه‌ و له‌ ڕۆژنامه‌کان و لێره‌ و له‌وێ درۆ ده‌که‌ن و حیله‌ی شه‌رعی و یاسایی ده‌هێننه‌وه‌ بۆ ده‌ربازکردنی دزیه‌کانیان و مووچه‌ بێ سنوره‌کانی فیل و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ زیاده‌کان باشتر وایه‌ مزایه‌ده‌ به‌سه‌ر که‌سه‌وه‌ نه‌کرێت و ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت جێ به‌جێ بکرێت و لێره‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ک کارمه‌ندا‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوا له‌ ده‌نگه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ناو پارله‌مان ده‌که‌ین بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست قسه‌کانی وه‌زیره‌ هه‌تاهه‌تاییه‌که‌ی هه‌رێم و ئاستێک بۆ وته‌کانی دانرێت که‌ له‌ هه‌ر بڕیارێکی زیادکردنی مووچه‌دا ده‌یکات وپاساوی سه‌مه‌ره‌ ده‌هێنێته‌وه‌ !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە