بەیاننامەكانى بزووتنەوەى ڕابوون ڕانیەو دەوربەرى ووریادەكەنەوە.
Thursday, 19/03/2009, 12:00
دوێنى بە شێوەیەكى بەربڵاو كۆمەڵیك لە بەیان نامەكانى بزووتنەوەى ڕابون بەنێو شەقامەكانى ڕانیە و ناوچەى بتوێن بەگشتى بڵاو كرانەوە .ئەم بەیان نامانە كە كە بەرنامەو باسكردنى نویێ بوونەوەى یەكێتى تێدابوو .كە لەلایەن چەند كەسێكى نەناسراوى ئەمناوچەیە بەسەر هاوڵاتیان و ناوچە گشتى یەكانى شارى ڕاینە دا بڵاو كرانەوە .شایەنى ووتنە ئەم بە یان نامانە بە شێوەیەكى بەرفراوان لە لیەن خەڵكەوە پێشوازیان لێ دەكراو خەڵك بە گەرم گورەوە پێشوارزلى لە داهێنانەى نوێ و هەرباڵ و بزوتنەویەكە ئەلتەرناتیڤى ئەم حیزبە گەندە ڵانەى ئێستا ى كوردستان دەكەن .ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرپرسە حیزبیەكانى یەكێتى دژایەتى خەمووكەسێك و لایەنێك دەكات لە ناوچەكە كە دەنگى جیاو باڵى جیابێت لە یەكێتى چونكە ئەوان دەڵین ئێمە ڕێگە بە خەڵكى گەندەڵ دەدەین لە ناوماندا بەس قەت رێگە بە دەنگى جیاو ڕیفۆرمست نادەیەن .ئەمە لە سەروبەندى هەڵبژاردنەكاندایەو خەڵك خۆڵى بێ هیوایى لەسەر نییشتوەو كەچى هەرلە شارى ڕانیە دا باڵا خانەكانى بەر پرسان و ئاغاكانى ناوچەكەكە بەرزتردەبنەوە بۆیە خەڵك بەهیواى سەركەوتنى بزوتنەویەكى وەك ڕابوونە لەناوچەكەو كوردستان بەگشتى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست