کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌واڵه‌ گه‌رمه‌کانی هه‌فته‌ی کوردستانپۆست

Friday, 05/02/2010, 12:00


له‌ کوردستان پۆسته‌وه‌ بۆ خوێنه‌ران
یه‌که‌م : خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانی یاسر عه‌ره‌فات و تاڵه‌بانی
یاسر عه‌ره‌فاتی کۆچکردوی فه‌له‌ستین و تاڵه‌بانییه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان شتی له‌یه‌ک چوویان زۆره‌، به‌ڵام یه‌ک جیاوازی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، سه‌ره‌تا شته‌ جیاوازه‌که‌ یاسر تا مردیش به‌ لێوه‌ له‌رزۆکه‌کانی هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌کرده‌وه‌ و ده‌یوت: قودس شارێکی عه‌ره‌بیه‌وه‌ نه‌وه ‌و بۆ نه‌وه‌و باب بۆ کوڕ ده‌بێ ئه‌م ڕاستیه‌ بزانن، به‌پێچه‌وانه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه‌ که ‌ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ونی شاعیران ناو ده‌بات ئه‌مه‌ دووباره‌ و ده‌باره‌ی ده‌کاته‌وه‌ و به‌ کرده‌وه‌ش کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات.
شته‌ هاوبه‌شه‌کانی تاڵه‌بانی و یاسریش زۆرن ته‌نیا دوو نموو‌نه‌ باس ده‌که‌م:
یه‌که‌م. له ‌ڕووی ئیداره‌یه‌وه‌ له ‌دوای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین به‌پله‌ی یه‌که‌م دێت له‌ گه‌نده‌ڵیی و نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت جارێکیان ژنێکی تێکۆشه‌ری فه‌له‌ستینی دوای ئه‌وه‌ی 10 ساڵی ژیانی له‌ زیندانه‌کانی ئیسرائیل به‌سه‌ر بردبوو له‌چاو پێکه‌تنێکی که‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ ڕاشکاوانه‌ ووتی: زۆر په‌شیمانم له‌وه‌ی که‌ئه‌و ته‌مه‌نه‌م بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ به‌فێرۆ داو حه‌یف ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ماندا.. هتد..
له‌لای خۆشمان که‌م تێکۆشه‌ری شه‌ریف هه‌یه‌ په‌شیمان نه‌بێت له‌وه‌ی که‌ بۆچی خه‌باتی کردووه‌ چی وه‌به‌رهه‌م هاتوه‌، که‌ زۆرترین ئۆباڵیش بۆ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر مله‌ ئه‌ستوره‌که‌ی تاڵه‌بانی.

دووه‌م خاڵی هاوبه‌ش و چاره‌نوس ساز ژنه‌که‌ی یاسر عه‌ره‌فات و هیرۆی ژنی تاڵه‌بانیه‌..
یاسر عه‌رفات پێش مردنی هه‌رچی سه‌روه‌توو سامانی هه‌یبوو به‌ناوی ژنه‌که‌ی کردبوو، جگه‌ له‌وه‌ش ته‌واوی سه‌رمایه‌ی حزبه‌که‌ی ته‌نیا ژنه‌که‌ی ده‌یزانی چه‌نده‌و له‌کوێیه‌ ، دوای مردنی ئه‌ بۆمبا ته‌وقیت کراوه‌ ته‌قیه‌وه‌و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که‌ی یاسر عه‌رفات ناچاری گفتۆکردن بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکیان پێ بداته‌وه‌ له‌کۆتایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێک که‌وتن له‌ له‌سه‌دا 30 بداته‌وه‌ حزبه‌کی کۆنه‌ مێردی و باقی تریش هه‌تاهه‌تایه‌ بابولباب نه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ بیخۆن..
دوای مردنی تاڵه‌بانیش هه‌مان کێشه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌کێیه‌تیه‌کان ده‌بێته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌مێکه‌ تاڵه‌بانی ئیحتیاتی خۆی کردوه‌و زوربه‌ی سه‌رمایه‌کانی به‌ناوی هیرۆیه‌و پاڤێڵ و قوبادو بنه‌ماڵه‌که‌ی برایم ئه‌حمه‌دیش به‌ قاعیده‌و قه‌واعیده‌وه‌ پشکی شێریان به‌ر ده‌که‌وێت، لێره‌دا پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ هێرۆ هه‌وێی زۆرره‌ ده‌بێت هه‌ریه‌ک له‌ باڵه‌کانی کۆسره‌ت، به‌رهه‌م و ته‌نانه‌ت گۆڕانیش داوای میراتی له‌ هێرۆ ده‌که‌ن هیچ دوریش نیه‌ کێشه‌ی خوێن ڕشتنیشی لێ نه‌که‌وێته‌وه‌ به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م مه‌لابه‌ختیارو جوندیانی و هاوشێوه‌کانیان ده‌بن و ڕێک وه‌ک ئه‌و په‌نده‌یان به‌سه‌ر دێت که‌ ده‌ڵێت مانگا مردو دۆ بڕا..
به‌راست براده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی رابوونیشم بیر چوو بوو هه‌لبه‌ته‌ ئه‌وانیس له‌ بنکره‌که‌ شتیکیان به‌رده‌که‌ویت.

دووه‌م کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕازی نییه‌ مه‌سعود جێگری بێت پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته‌
لێده‌ عه‌ده‌، قه‌سدم عه‌دنان موفتی له‌مه‌ڕ کۆنه‌ سه‌رۆکی په‌رله‌نه‌که‌ی 4 ساڵی ڕابوردوه‌..
نموونه‌یه‌کی قێزون که‌ چۆن عه‌دنان موفتیم به‌ سوکی بینی
له‌یه‌کێک له‌ سه‌فه‌ره‌ مه‌کوکیه‌کانی مه‌سعود بارزانی له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، له‌سه‌ر شاشه‌ی کوردستان تیڤی ئه‌م دیمه‌نه‌م بینی..
به‌ریز خه‌ڵک له‌ چاوه‌ڕوانی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ستابوون، که‌که‌سیان نه‌یانده‌زانی سه‌رۆک له‌کوێو بۆ چی چوه‌ به‌ڵام ڕیز به‌ندیه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ بوو..
یه‌که‌م نێچیری برازا وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت و پاشان دووم که‌س عه‌دۆ بوو، کاتی مه‌سعود به‌ فیزێکه‌وه‌ بۆ لای پێشوازی که‌رانه‌وه‌ هات زۆری مابوو بگات لای نێچیر یه‌کسه‌ر عه‌دنان موفتی ڕایکردو به‌و په‌ڕی سوکیه‌وه‌ وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌م سه‌ره‌ بڕی کرد هه‌م پێویستی به‌و ماستاو کردنه‌وه‌ نه‌بوو خۆزگه‌ به‌چاوی من ئه‌م دیمه‌نه‌ سوکه‌تان ده‌بینی ، نیچیریش له‌ شوێنی خۆی وه‌ستا تا مه‌سعود گه‌یشته‌ لای و به‌خیرهاتنه‌وه‌ی کرد، پاشان چی تر تاقه‌تی سه‌یکردنی ته‌له‌فزینم نه‌ما
دیار بوو عه‌دنان دڵی خه‌به‌ری دابوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان نامینێت و بێ ئیش ده‌بێت باشترین مه‌نسه‌ب و بێ سه‌ریه‌شه‌ ترین پله‌و پایه‌ ئه‌و جێگری سه‌رۆکه‌یه‌ که‌ نه‌ ده‌نگی هه‌یه‌و نه‌ڕه‌نگ مووچه‌که‌شی خراپ نیه‌ خوا نه‌یبڕێت که‌س نازانێت چه‌نده‌؟
منیش هاتومه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی یه‌کێیه‌تیش دێته‌وه‌، پیرۆزه‌ کاک عه‌دنان چوار ساڵه‌ی په‌رله‌مانت هه‌ر به‌ فشه‌ به‌ڕی کرد ئه‌م ده‌سکه‌تانه‌ی خواره‌وشی بۆ ئێمه‌ تێدابوو
کوشتن و خۆ کوشتنی ژنان له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا گه‌یشته‌ لوتکه‌
تورکیاو ئێرانی هاوسێ جگه‌ له‌تۆبباران و هێرشی هه‌وایی ، تورکیا تۆزێکی مابوو بگاته‌ هه‌ولێریش له‌وساته‌ وه‌خته‌ ناسکه‌دا که‌ هه‌موو دڵمان له‌ مستا بوو بۆ ئه‌و کیژو کوڕه‌ گه‌ریلایانه‌ی شه‌ڕی مانو نه‌مانیان له‌گه‌ڵ سوپای داگیر که‌ری تورکیا ده‌کرد، تۆو ئه‌ندام په‌رله ما‌نه‌ که‌سک و زه‌رده‌کانت یاسای قه‌ده‌غه‌ کردنی جگه‌رتان تاوتوێ ده‌کرد
له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی ڕابوردوتان هه‌زاران لاو کوردستانیان جێ هێشت ڕوه‌و چاره‌نوسی نادیاری په‌نابه‌ری و داخه‌که‌م هه‌ندێکشیان بوو نه‌ قو‌ربانی ڕێگاو له‌ ئاوه‌ قوڵه‌کانی نێوان یۆنان و تورکیاو ئیتاڵیا بونه‌ خۆراکی ماسی، که‌ ئۆباڵه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌کی له‌ مه‌ڕ تۆ دایه‌
ئه‌و سێ نمونه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌سن بۆ ناسینی چوار ساڵه‌ی خه‌باتی په‌رله‌مانیت
له‌کۆتایدا ئه‌وه‌ ماوه‌ بیڵێین
له‌منداڵێکی زاخۆوه‌ تا خانه‌قین هه‌ر که‌س ده‌زانێت که‌ پله‌ی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ کارتۆنیش کارتۆن تره‌و هه‌ر ناوه‌ تۆ بڵێی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ درکی به‌مه‌ نه‌کردبێت که‌ جێگری مه‌سعوود بوون چ مانایه‌کی هه‌یه‌
کۆسره‌ت له‌ یادی یه‌ک ساڵه‌ی 31 ی ئابدا ده‌ڵێت، مه‌سعود پیاوێکی هه‌ڵه‌شه‌و سیاسیش نیه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ی کوری بارزانیه‌
به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی کوردستان خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ مه‌سعو‌د ده‌کردو له‌ هه‌مووشی خۆشتر بڕواشیان پێ نه‌کرد، له‌ڕاستیدا ده‌بوایه‌ مه سعود جێگری کۆسره‌ت بوایه ئه‌وسا بیرێکی ترمان له‌ عه‌دنان موفتی ده‌کرده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێ ئیش نه‌ىێت
‌ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن کۆسره‌تیه‌کان ده‌نگیان به‌ که‌مال میراوده‌لی دابوو.. ده‌ورانێکی سه‌یره‌ گوڵم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا مه‌سعود ڕازی نیه‌ کۆسره‌ت جیگره‌ کارتۆنیه‌که‌شی بێت ده‌ک خوابتگرێ تێله‌بانی بۆ خۆتوو گومه‌زی بۆ یه‌کیه‌تیت نا‌وه‌ته‌وه‌‌..هه‌موویانت ئاوا سوکوو ریسوای ده‌ست پارتی کرد
مه‌سعود ڕازی نیه‌ و کۆسره‌ت بێ ده‌نگ و عه‌دنانیش خۆی لۆ مه‌ڵاس دایه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە