سەرانی دزو مافیا لەترسی دۆڕاندن جڕتو فڕتیانە کەوتونە ماستاو کردن بۆ خەڵکی کوردستان
Sunday, 19/04/2009, 12:00
ئەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان. گەنجان و لاوانی خێر لە خۆ نەدیو کە سو کاری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمان و ماندو نەناسەکانی ڕۆژانی سەخت و کوردایەتی ئەی پێشمەرگە کەمئەندامەکان. خۆتان چاك ئاگادارن تا کاتی هەڵبژاردن نزیك نە بوبۆوە . سەرانی دزو مافیا وا لە خۆیان بایی بوبون تەنانەت ئەوەندە هیچ و پوچن حسابی مرۆڤیشیان بۆ خەڵکی کوردستان نەدەکرد . خۆیان لێ ببوە خوداو خەڵکی کوردستانیش بە کۆیلە. کاتێک هەر یەکێک لەم چین و توێژانە بۆ مەبەستی داواکردنی مافی ڕەوامان سەردانی بەرپرسانی دزو گەندەڵمان دەکرد لە دامو دەزگا حیزبی و حکومیەکاندا چۆن وەڵامیان ئەدانیەوە یان خۆیان لێ ئەشاردینەوە یان بە بیانوی کۆبونەوەو بڕو بیانو درۆی جۆراجۆر بەر بەستیان دەخستە بەردەمی داواکاریەکانمان . تاچاومان بە بەرپرسێك دەکەوت شەیتان چەقی ئەکرد ئەوە سەرەڕای منەت و خۆ فش کردنەوەی بەناو سەکرتیرەکانیان کە لە هەمو بەهایەکی ئەخلاقی داشۆراون. خۆیان بە پلە یەکو هاوڵاتیانی موستەهەقیش بە پلە سێو چوار تەماشا دەکەن هەمیشە دۆخینەکانیان لە پێشەوە ئەکردەوە. دەبڕوانن ئێستا چونکە ئیشیان پێمانەو هەڵبژاردن لە پێشە چۆن کەوتونەتە ماستاو کردن بۆ خەڵکی کوردستان بە تایبەتی خەڵکی سلێمانی و دەورو بەری و سەرەڕای ئەوەش کە کاك نەوشیروان بێدەنگی شکاندو بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە بە لیستی جیاواز بەشداری دەکات بە ناوی لیستی گۆڕان . لە ڕاستیدا لە ترسی ئەم لیستەی کاک نەوشیروان هەناویان کەوتوە زەندەقیان چوە بە ئاشکرا ئەو ترسە بە ڕوخساریانەوە دیارە. هەرچەندە مەلا بەخ بە خ ی یەکێتی و فازیل مەتنی میرانی داوێن پیسی پارتی. دەڵێن بۆ هەڵبژاردن ئامادەین. ترسمان لە هەڵبژاردن نیە جەلال و مەسعودیش لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیناریۆکانیان کەوتونەتە حەملەیەکی گەڕان و کۆبونەوە کردن بە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و بە دەرزن وەعدو بەڵێنی چاکسازی و خزمەتگوزاری بەخەڵکی کوردستان دەدەن. هەر ئەمڕۆش مەسعودی خاین زادە لەترسان خۆی گەیاندە جەلال تاڵانی لە سلێمانی . کە لە ڕاسستیدا ئەم وەعدو بە ڵێنانە هەروەك بەڵێنەکانی ڕابوردو کە بەخەڵکیان دا و هەمویشی فشەو فیشاڵ و درۆ دەرچو. ئەوە سەرەڕای چاو سور کردنەوە لە ئەندامانی خۆشیان و فۆرم پڕ کردنەوە بۆ دامەزراندن و کەمئەندامانی پێشمەرگەو وەعد دان بە زیندانیانی سیاسی کە ئەمجارە داواکاریەکانیان لە بەر چاو دەگیرێت. وەعدو بەڵێنی موچە زیاد کردن بە ئەندامەکانیان و بەربەست دروست کردن و دەست خستنە ناو ئیش و کاری حیزبە بچوکەکان لەڕێگەی کرێگرتەوکاسەلێسەکانیان و ئینشقاق پێکردنیان و هەڕەشەی داخستنی بارەگاکانی پارتی چارەسەری و داواکردنی بڕی 250000 ملوێن دینار لە و حیزبانەی کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردن بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن بکەن و کەم کردنەوەی وادەی ناو نوسین بۆ لیستەکان. لەگەڵ دەیان فێڵو تەڵەکەی تر کە سەرانی ئەم دو بنەماڵە مافیایە لە ڕێگەی دەزگا سەرکوتکەرەکانی وەك زانیاری و پاراستنیان و هەڵمەتی پڕو پاگەندەی ناوزڕاندنی ئەو کەسایەتیانەی لە ناو لیستە جیاوازەکان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن لە ڕێگەی جاش قەڵەم و کاسە لێسە بێ ئابڕوەکانیان دەستیان داوەتێ. واش ئەو ترسەیان لە ڕوخساریاندا بۆ ناشاردرێتەوە سور دەزانن ئەمجارەیان کەس دەنگیان پێنادا تەنانەت ئەندامەکانی خۆشیان. بۆیە لێیان قەوماوە دۆخینەکانیان لە دواوە دەکرێتەوە . بۆیە دەبێت ئەم درفەتە لەدەست نەدەین ئەمجارەیان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان هەقی ئەو هەمو خۆ بەزلزانین و حساب نەکردنەیان بۆ ئێمە و هەقی هەمو درۆو بەڵێنە بێ بنەماکانیان کە لەڕابوردو پێیان داین و هەقی بەرو دوایان لێبکەینەوە ڕیسوایان بکەین . لە درێژەی ئەو ڕاپرسیەی خودی خۆم کردومە کە پرسیارم لە 1000 خانوادەی ئەم سلێمانیە کردوە کە زۆربەی ئەم خانەوادانە موچە خۆری پارتی و یەکێتین و هەندێکیشیان کادری ئەم دو حیزبەن. لەوەڵامی ئایا لە کاتی هەڵبژاردن دەنگ بە کێ دەدەن هەر هەمویان وەڵامیان ئەوە بوە کە دەنگ دەدەن بەلیستی جیاواز لە لیستی یەکێتی و پارتی و دەڵێن سەرانی پارتی و یەکێتی داوێن پیس و دزو بێ ئابڕون و کورد فرۆشن تەنها خەریکی دزین و قۆرخ کردنی داهاتی کوردستانن . بۆیە . با ئەوانەی تائیستاش لە خەوی خەفڵەتان و هەر بەدرۆو دەلەسەکانی ئەم دو بنەماڵە مافیایە هەڵخەڵەتاون با وریا ببنەوەو ئەمجارەیان بەنەحلەتیان بکەن و سوكو ڕیسوایان بکەن . دەنگیان پێنەدەنەوە . دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان. با چیتر ئەم دزو بێ ئابڕوانەی وەك حاکم قادری داوێن پیس و پیاو کوژ و. مەلا بەخ بەخی ڕیسواو ئەڕسەلانە گڕوێو خولەی سمێڵ فش و فازیل میرانی سمێڵ بۆیاخ ڤیاگراو وداوێن پیس و عولە مورتاح و خایئنەکانی بنەماڵەی بارزانی هەمیشە جاش و بەرهەمی بێ بەر هەم و ئاشوب چی و. کێ و کێیان کۆتاییان پێ بێت و چیتر خۆیانمان بە سەردا فش نەکەنەوەو نەبن بەئاغا بەسەرمانەوەو. بە سەگو بە بێقیمەت و بە تەمبەڵ و بێ شەهامەت. ناوزەدمان نەکەن و جاشەکانی دوێنێ کە براو کورو باوکیان دەکوشتین نەبنە دەمڕاستمان و. بە ئارەزوی خۆیان ژنان و کچانی ئەم کوردستانە ئەتك نەکەن و. یاسا نەخەنە ژێر قۆندەرەکانیان . دڵنیا بن دۆڕاندنی ئەمانە.. واتە نەمانی دزی و داوێن پیسی و فەسادی ئیدرای و گەڕانەوەی سەروەری یاسا و ئازادی هەمو تاکێکی کورد لەم کوردستانە . یەکسانی لە نێوان هە مو تاکێکی ئەم کوردستانە دەسا لە کاتی هەڵبژاردنداهیممەت و جوامێری مەردایەتی بنوێنن لیستی دزەکان ڕەت بکەنەوە دەبگیان پێ مەدەنەوە... بڕوخێ دەسەڵاتی بنەماڵەی جەلال و مەسعود و جاش قەڵەم و جاش خەفیفەو ئاڵقە لە گوێ و مەسینە هەڵگرەکانیان ، سەرکەوێ ئیرادەی خەڵکی خۆڕاگرو بەشەرەفی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست