کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى (ئۆپۆزسیۆن) ى كوردستان كارا نابێت ؟؟؟

Tuesday, 21/06/2011, 12:00


زاراوەى ئۆپۆزسیۆن لەووشەى لاتینى (oppositio) وەرگیراوە بەماناى،ڕووبەڕووبونەوە و بەرامبەر یەك وەستان،یان ڕاى پێچەوانە دێت.بەكارهێنانى ئەم ووشەیە لەسەرەتادا لەبوارى ئەستێرەناسى بەكاردەهات.لەفەڕەنسیش ووشەى (oppositioN) بەماناى ڕەخنەگرتن و ناڕازى بوون بەكاردێت.لەزماى ئینگلیزیش ئۆپۆزسیۆن بەماناى ڕووبەڕووبونەوە بەكاردێت*.لەزمانى كوردیش چەند ساڵێكە ووشەى ئۆپۆزسیۆن زیاتر بەماناى ڕەخنەگرتن و ڕاى پێچەوانە بەكاردێت.بەهۆى نەبوونى ووشەیەكى كوردى بۆیەهەمان ووشە بەكاردەهێنرێت كە لەزمانى فەڕەنسى و ئینگلیزى بەكاردەهێنرێت.لەئێستاشدا دواى دروست بوونى ئەم بارودۆخانەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كە دەوڵەتانى،تونس و میسرو لیبیا و یەمەن و سوریاى گرتۆتەوە،ئۆپۆزسیۆن مانا ڕەخنەگریەكەى لەدەست داوەو بە هۆكارى هەڵگیرسانى شۆڕش و دروست كەرى دیموكراتى دادەنرێت.
یەك دووساڵێكە لەكوردستان چەند حزبێك كەپێشتر بەشدارى حكومەت بوون و هاوبەشى گەندڵیەكان و داكۆى لێكەرى هەردوو دەسەڵاتى حزبى خێڵەكى پارتى و یەكێتى بوون.ئەمڕۆبەهۆى كرانەوەى كوردستان بە ڕووى ناوچەكانى دەوروبەرەوە دابڕاوون لەحكومەت و لەڕێ ى پەرلەمانەوە بوونەتە ئۆپۆزسیۆنێكى شەرمن لەپەرلەمان و (ڕەخنە) لەكارەكانى حكومەت دەگرن و لەسەر ڕێڕەوێك دەڕۆن كە ناوێرن یاخود حەزناكەن نزیك ببنەوە لەهێڵى سور كەدەسەڵاتى بنەماڵەیى بۆى كێشاون.
بۆنمونە (ئۆپۆزسیۆنى) كوردستان بەهیچ شێوەیەك ناتوانن باسى خیانەتكاران و تاوانبارانى شەڕى ناوەخۆبكەن كە كوردستانیان بیست ساڵ گەڕاندەوە دواوە.بەتایبەتیش مسعود بارزانى و جلال تاڵەبانى.باسكردنى ئەم بابەتەش لەلاى ئۆپۆزسیۆن جێگاى گومانە،جائایا متمانەیان بەخۆیان نیە یاخود دواى چواردەساڵ هێشتا ئەم بابەتەیان پێ زووە باسبكرێ،لەلایەكى تر هەردوو بنەماڵەى بارزانى تاڵەبانى سەرچاوەى گشت گەندەڵیەكانن كەچى لەلاى ئەمان بوونەتە مامۆستاى چاكسازى.ئەوەى زۆرجێگاى تێڕامانە ئەوەیە (ئۆپۆزسیۆنى) هەرێمى كوردستان لەئێستادا مسعود بارزانیان كردووە بە حەكەم و مەرجەع بۆ چارەسەركردنى كێشەكان لەكاتێكدا مانەوەى ئەم پیاوە خۆى كێشەیە،چ جاى كێشەكان چارەسەركات.
پارتى و یەكێتى،بەتایبەتى پارتى لەدروست بوونى هەرناڕەزاییەك لەلایەن ئەم حزبانە زوو لەڕێى مسعود بارزانیەوە بانگیان دەكەن و بێدەنگ دەكرێن لەو ناڕەزاییە سنوردارەى كەهەیەتیان،ئەم حزبانە كە پێیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن.سەیردەكەین هەمان قسەى هەردوو پارتى دەسەڵات دەڵێنەوە.پارتى و یەكێتى دەڵێن: گەندەڵى هەیە دەبێ چارەبكرێ.ئەوانیش بەهەمان شێوە دەڵێن گەندەڵى هەیە دەبێ چارەبكرێ.ئەوان دەڵێن:ناعەدالەتى كۆمەڵایەتى هەیە.ئۆپۆزسیۆنە شەرمنەكەى ئێرەش هەمان قسە دووبارەدەكاتەوە.واتە هەمان ئەو چوارچێوەیە كەدەسەڵات قسەى تیادا دەكات.ئەگەر بە دیدێكى شێوەیى و بابەتیانە سەیر كەین جیاوازیەكى ئەوتۆ نابینین لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەكان و ئەو حزبانەى بەخۆیان دەڵین ئۆپۆزسیۆن.بۆیە گەر بەم شێوە نەرم نواندنە كارى (ئۆپۆزسیۆنى) كوردستان بڕوات ئەوا چى لێ چاوەڕێ ناكرێ جگە لەقسەكەرێكى حزبى و سیاسى پاڵ ئەم دووحزبە...بۆیە ئەم بزوتنەوەو حزبانەى كەلەكوردستان هەنە ناتوان ببەن ئۆپۆزسیۆن و حزب و دەسەڵاتە بنەماڵەیى و حكومەتە گەندەڵكارەكەى كوردستان ملكەچى یاسا بكەن چونكە :
_ ئەم حزبانەى كەبەخۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن لەسەر هەمان ڕێچكە كلاسیكیە كۆنەكەى حزبایەتى پارتى و یەكێتى كارى سیاسى ئەنجام دەدەن.
_ نەبوونى بەرنامەیەكى ئۆپۆزسیۆنى سیاسى مۆدێرن.
_ (ئۆپۆزسیۆنى كوردستان) بە ڕووانینێكى حاكمانە دەڕوانێتە دەسەڵاتە گەندەڵكەى كوردستان پێ یان وایە چارەسەرى گشت كێشەكان لەلاى ئەوانە.
_ هەریەك لەم حزبانە ڕابردوویەكى تاڵیان هەیە لەگەڵ پارتى و یەكێتى بۆیە هەموو كات ترسى ئەوەیان هەیە كە ئەم دوو حزبە لایان ئاساییە لەناویان بەرن.
_ كردنى مسعود بارزانى بەمەرجەع،ئەمەش زۆر ناهاوتایە لەگەڵ كەسایەتى ئەم پیاوە،چونكە هەموومان دەزانین ئەم كەسایەتیە جگە لەخیانەت و شەڕكردن چیترى لەهەگبەدا نیە.
_ خۆلادان و قسەنەكردن لەسەر بابەتە گرینگ و بەرچاوەكان.وەكو گەندەڵى بنەماڵە و سەركردەكان.
_ لەبیر كردنى ڕووداوەكانى مێژوو كە خۆى دەبینێتەوە لە خیانەتى هەردوو حزب بەرامبەر خەڵكى كوردستان.
_ نەبونى پلانێكى تۆكمەو إقرار لەسەر گرتنى،بۆبەكارهێنانى لەباروو دۆخێكى وەكو ئێستا،كەلەهەموو حاڵەتەكان چاوەڕێ ى پارتى و یەكێتى دەكەن كارێك بكەن میللەت بحەسێتەوە.
_ نەبونى سەرچاوەیەكى ئابورى بەهێز جگە لەمینحەى حكومەت كە ئەم حزبە ئۆپۆزسیۆنانە پشتى پێ ببەستن.بۆیە هەركاتێك ئەمانە تۆزێك دەنگ هەڵدەبڕن ئەوا پارتى و یەكێتى هەڕەشەى بڕینى مینحەى حزبیان لێ دەكەن.
_ پێشخستنى بەرژەوەندى سیاسى و حزبایەتى خۆیان پێش بەرژەوەندى خەڵكى.
_ كەوتنە ژێربارى بڕیارى پارتى و یەكێتى ئەویش بەوەى لەكاتى دروست هەركێشەیەك بانگیان دەكەن و لە ڕێ ى كۆبونەوەكان بێدەنگیان دەكەن.
_ نەبوونى بیرى شۆڕشگێڕى و خەباتى تووند بەرامبەر بە سیستەمە حزبیە دیكتاتۆریەكەى هەرێمى كوردستان.
_ باوەڕ كردن بەبەڵێنى پارتى و یەكێتى،ئەم بەڵێنانەش بەئاشكرا دیارە جگە لەهەڵخەڵەتاندنى (ئۆپۆزسیۆن) چیتر نین.
هەرچەندە (ئۆپۆزسیۆن) لەكوردستان یەك دووساڵەو تەمەنى كورتە بەڵام ئەمە بەهانە نیە بۆكارانەبوونى ئۆپۆزسیۆن،چونكە بارودۆخى كوردستان بە چەندین قۆناغى ناخۆش تێپەڕیوە لەسایەیى ئەم دوو حزبە،بۆیە دەبوو كاردانەوەى (ئۆپۆزسیۆن) زۆركاریگەرتر بوایە ئەمەلەلایەك،لەلایەكى تر ئەگەر سەیرى وڵاتانى عەرەبى دەوروو بەر بكەین كە ئۆپۆزسیۆنى ئەوان گەلێ بێدەنگ بوو یاخود هەندێكیان لەدەرەوەى وڵاتەكەیان كارى حزبایەتیان دەكرد كەچى لەدروست بوونى قەیرانەكانى وڵات.ڕۆڵێكى هێندە كاریگەریان بینى كە بونە هۆكارێكى زۆركارا بۆ گۆڕانى سیستەمەسیاسیە دیكتاتۆریەكەیان...كەچى (ئۆپۆزسیۆنى) هەرێمى كوردستان لەكاتى دروست بوونى سەرەتا شۆڕشێك ڕۆڵێكى هێندە بەرچاوى نەدى تاوەكو چۆك بەم دەسەڵاتە خێڵەكیە دابنێ،بەڵكو چاوەڕێ ى ڕەحمى دەسەڵاتیان دەكرد كارێك بكات بۆ هێوركردنەوەى بارودۆخەكە...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە