هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوس ته‌نها شوێنی كاریان ناگوازنه‌وه، به‌ڵكو ویژدان و مۆراڵیشیان هه‌راج ده‌كه‌ن
Monday, 11/03/2013, 12:00
دیارده‌ی خۆفرۆشتنی نه‌ته‌وه‌یی یان پیشه‌یی، له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بوونی هه‌بووه و ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م دیارده قێزه‌وه‌نه 22 ساڵه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام هه‌وڵی به نۆرماڵكردنی ده‌ده‌ن، كه ئه‌گه‌ر ناپاكی نه‌ته‌وه‌یی و سیخوری بۆ داگیركه‌ران و تاڵانی وڵات ... ئه‌نجام بده‌ی هه‌رگیز رووبه‌رووی نه‌ك لێپێچینه‌وه نابیه‌وه، به‌ڵكو پله‌ی سیاسیه‌كه‌شی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
22 ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پارتی و یه‌كێتی، به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی له بواری ئابوری و ئیدارییه‌وه به‌ده‌ستیانه، توانیویانه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ندامانی حزبیان به پێدانی ده‌ستكه‌وتی كه‌سێتی بێده‌نگ بكه‌ن، هاوكات له قۆناخی دووه‌می هه‌وڵیان داوه، ده‌نگه ره‌خنه‌گره‌كانیان به‌هه‌مان چه‌ك (پله و پاره و زه‌ویی) ده‌سته‌مۆ بكه‌ن. كه به‌شێكی زۆری ده‌نگی جیای قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بكڕێ یان بێ ده‌نگی بكات، هاوكات هه‌مان چه‌ك 22 ساڵه به سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگاش هه‌وڵی بۆ ده‌درێ.. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێده‌نگ نه‌بوون به‌رامبه‌ر یان، ئه‌وا هاوشێوه‌ی داگیركه‌ران ئابڵۆقه‌ی و ئیداری و ده‌ستكه‌وتی به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێینن.
یه‌كێک له‌و گروپانه، رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانن، كه ده‌سه‌ڵات قورساییه‌كی زۆری خستۆته سه‌ریان، تا بێده‌نگیان بكات. یه‌كێ له‌و ئامرازانه‌ش كرینی ویژدانیانه به‌رێگای پاره‌ی زیاتر، هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رپرسێكی باڵای ئه‌م هه‌رێمه له‌ته‌ك سوپایه‌ك له چه‌ك به‌ده‌ستی مرۆڤكوژ و تاوانباردا، سوپایه‌ك له قه‌ڵه‌مفرۆشیش ڕابگرێ تا بۆ شه‌ره سیاسیی و كه‌سێتیه‌كانی به‌كاری بهێنێ.
به‌داخه‌وه‌ش له‌لاوازی بیروباوه‌ر و خراپی بارودۆخی هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوس یان هه‌لپه‌رستی ئه‌و دیاره‌ده‌یه له بره‌ودایه وه‌لێ وه‌ك قه‌ڵه‌مه‌كانی به‌عس له‌مێژودا ناویان قێزه‌وه‌ن ده‌بێ.
ئه‌م دیارده‌یه گشتگیریه واتا زۆرینه‌ی به‌رپرسان هه‌یانه له نمونه‌ی رووداوی نیچیرڤان بارزانی، خه‌ندانی به‌رهه‌م ساڵح، چاودیری مه‌لا به‌ختیار، كوردساتی هیڕۆی برایم ئه‌حمه‌د .... له‌ته‌ك بوونی ده‌یان رۆژنامه و گۆڤاری ده‌زگا سیخوریه‌كانی پارتی و یه‌كیتی، به‌ڵام گه‌ر راشكاوانه بڵێین خراپترین و مه‌ترسیدارترین كه‌سایه‌تی سیاسی له‌م باره‌وه خودی نچیرڤان بارزانییه، به‌تایبه‌تی كه پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی له خزمه‌ت كه‌سیتی و حزبه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه به‌ئاره‌زوی خۆی ته‌خشان و په‌خشان به پاره و خاكی كوردستان له هه‌موو به‌رپرسێک زیاتر ده‌كات. هه‌ر له قۆناخی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و، گه‌نده‌ڵی و تاڵانی وڵات گه‌یانده لوتكه، هاوكات ده‌بێ بڵێین ئه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ یان به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار نییه كه له به‌رامبه‌ر تاله‌بانی بێ هه‌ڵوێست بێ، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگێكی تایبه‌ته له‌ناو پارتی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی له هه‌ندێ رووداو داوی سیاسی ركابه‌ری مامه‌سه‌رۆك هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌و گروپه قه‌ڵه‌مكڕانه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیه دروستی كردوه و په‌ره‌ی پێده‌دات زۆر و به پاره به‌خشینێکی زۆره‌وه ویژدان و پێنوسی ڕۆژنامه‌كان ده‌كڕن كه له شه‌و ڕۆژێكدا ده‌توانێ له چیێنكه‌وه بتبه‌نه چینێكی تر ، هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته ئه‌و هه‌ڵایه‌ی ئیستا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی روداودا هه‌یه كه ئه‌م كه‌ناڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرانترین نرخ ببه‌خشنه رۆژنامه‌نووسان واتا بیانكڕن تا له‌و كه‌ناڵه كار بكه‌ن، به‌مه‌ش توانیویانه زۆر ڕۆژنامه‌نوسی هه‌لپه‌رست و نه‌فسنزم بكرن
جگه له‌مه بودجه‌كه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه گه‌لێ زۆره، به‌نمونه رۆژنامه‌نووس هه‌یه له‌كه‌ناڵێکی تر به 500 دۆلار كاری كردووه كه‌چی ئه‌وان 3000 دۆلاریان پێداوه، یان به یه‌ك ملیۆن و نیو دینار له كه‌ناڵی تر كاری كردوه كه‌چی ئه‌وان 4 ملیۆن و نیویان پێداوه، ئه‌مه‌ش كڕینی ویژدانه نه‌وه‌ك جێگورگێی پیشه و شوێنه‌كه! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێ وا نییه، ده‌بێ پێمان بگه‌یه‌نه له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌و نرخه گرانه ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كرن!؟ هه‌مومان دڵنیاین ئه‌گه‌ر نرخی پاره‌كه به‌و شیوه‌یه نه‌بوایه زۆر كه‌س له‌وانه‌ی ئیستا له‌و كه‌ناڵه كارده‌كه‌ن سه‌نگه‌ریان نه‌ده‌گواسته‌وه؟
ره‌نگبێت بڵێین له ئه‌ورپاش رۆژنامه‌نووس هه‌وڵ ده‌دات بۆ زیاتر موچه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی له‌شوێنكه‌وه بۆ شوێنكی تر، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، چونكه پیشه‌ی روژنامه‌نوسی لای ڕۆژنامه‌نوسه ره‌سه‌نه‌كان گواستنه‌وه‌ی راستی و گه‌یاندنی په‌یامی مرۆییه، نه‌وه‌ك خۆ هه‌راج كردن، هاوكات بودجه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه میدیایانه له‌سه‌ر بودجه‌ی قوتی خه‌ڵك نییه، كه‌چی له كوردستان بودجه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه سێبه‌رانه‌ی وه‌ك ده‌زگای روداو و خه‌ندان و كوردسات و چاودیڕ .... له‌سه‌ربودجه‌ی خه‌ڵكه كه‌رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌به‌ن . ئه‌و ده‌زگایانه بۆ ئه‌وه دروست ده‌بێ و بووه تا پارێزگاری له پێگه‌ی سیاسی و ریكلام بۆ به‌رپرسه پاره‌دا‌ره‌كانی ئه‌و كه‌ناڵانه بكات و شه‌ڕی سیاسی خۆیان و ململانێ و داكۆكی له تاوانه‌كانیان به‌و قه‌ڵه‌مفرۆشانه بكه‌ن.
ره‌نگبێ هه‌ندێ بڵێن ئێمه ڕێز له‌كاری خۆمان ده‌گرین و ئه‌و كاره ناكه‌ین، به‌ڵام با هه‌ندێ له‌و نمونانه وه‌ربگرین ئه‌وه‌ی كه روویداوه:
ئایا ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی له میدیای ئه‌هلی نه‌وه‌ك ماڵپه‌رێكی وه‌ك كوردستانپۆست ده‌توانێ له رووداو و خه‌ندان و چاو‌دێر بنووسێ؟
ئایا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كه باس له دزینی داهاتی نه‌وت و پێشێلی مافی مرۆڤ و ئازادیی سیاسیی له كه‌ناڵێكی ئاسمانی وه‌ك كه‌ی ئین ئین ده‌كرد، ئایا به‌هه‌مان هه‌ناسه‌وه ده‌توانێ باس له گه‌نده‌ڵی و تاڵانی نه‌وتی ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه له كه‌ناڵی رووداو دا بكات؟ یان به پێچه‌وانه‌وه له‌و كه‌ناڵانه‌وه رووداوه‌كان خاو ده‌كه‌نه‌وه و به‌زیره‌كانه‌ش داكۆكی له ده‌سه‌ڵات و پیاوه قه‌زه‌مه سیاسیه‌كانی ده‌كه‌ن
ره‌نگبێ بڵێین ئاخر ئیمه جوێن ناده‌ین گوایه به پڕۆفشناڵانه كار ده‌كه‌ن! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له فێڵكردن له خۆیان و له‌و خه‌ڵكه هیچی تر نییه، چونكه ده‌یانه‌وێت له ڕێگای ئه‌و پاساوه ناڕاسته‌وه، پاكانه و ناپاكییه‌كانی خۆیانی تیا بشارنه‌وه، ئه‌گه‌رنا سه‌یر بكه‌ن هه‌مووی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌و مینبه‌رانه‌ی سێبه‌ر ده‌گرن كه‌ی وێراویانه ره‌خنه‌یه‌كی جدیی له‌و به‌رپرسانه بگرن یان له‌سه‌ر رووداو و تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناویان له كه‌مپینێكدا بنووسن؟
باسكردنی به‌وه‌ی، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یان ئه‌و به‌رپرسه ناپاكه، گه‌نده‌ڵه، گروپێیكی مافیایی به‌رێوه ده‌به‌ن ... له‌كوێدا جوێنه؟ مه‌گه‌ر 22 ساڵ به‌هه‌زاران به‌ڵگه و تاوانیان نه‌وه‌ك هه‌ر ئیمه به‌ڵكو ده‌یان ڕێكخراو رۆژنامه‌نووسی جیهانی باسیان نه‌كردوه؟
ئایا ئه‌گه‌ر نمونه‌ی وه‌ك ئه‌م به‌رپرسانه له وڵاتێكی وه‌ك سوید ئاوا به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه تاڵانی وڵات بكه‌ن و هیچ لێپچینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا نه‌كرێ؟ ڕۆژنامه‌نووسانی سویدی یان ئه‌ورپی به‌و زمانه‌ی ئیستایان ده‌یان نووسی!؟
به‌كورتی ئه‌و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و كاركردن له‌و مینبه‌رانه ی ده‌سه‌ڵات خۆفرۆشتنی قه‌ڵه‌م و ویژدانه، چونكه ئه‌وانه بۆ پاره سه‌نگه‌ر ده‌گوازنه‌وه نه‌وه‌ك بۆ گوڕینی شوێنی كاریان، كێ پاره‌ی زیاتر بدات به بێ لێپرسینه‌وه و هه‌ست كردن به‌ویژدان به‌دوای موچه و خۆشگوزه‌رانی خۆیاندا ده‌چن و هه‌راجی ده‌كه‌ن.
ئه‌و خۆشیه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنن له سه‌ر قوتی خه‌ڵكه نه‌وه‌ك كۆمپنایه‌كی ئه‌هلی؟ وه‌ك ئامرازێک به‌كار ده‌هێنرێن له شه‌ڕی ساردی به‌رپرس و حزبه‌كان، وه‌ك شه‌ری ساردی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سوڤیه‌ت، هاوكات سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌كانیان وه‌ك سه‌نگه‌رگۆڕینی جاش و پێشمه‌رگه دێته به‌رچاوم، ئیتر هه‌یه ده‌بێیه مه‌فه‌رزه تایبه‌ت و هه‌شه ده‌بێته جاشێکی ساده و هه‌لپه‌رست، ئه‌مڕۆش ئه‌مانه ده‌بنه قه‌ڵه‌مفرۆشێکی گیرفان پڕکراو له دۆلاری دزراوی ئه‌و میلله‌ته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست