چالاکی سه را و خه رمان به ره که ته و خێر به ره که ته ی بۆ کێی ئه بێت !!
Thursday, 28/04/2011, 12:00
سته یجی سه را ئه و سته یجه جه ماوه ریه فره ڕه نگه بوو که هه موو ڕه نگ و ده نگه نا ڕازایه کانی کوردستانی له باوشگرتبوو ، پتر له دوو مانگ له و گۆڕه پانه دا یه که به یه که ی ده نگه نا ڕازیه هه مه جۆره کان خۆیان ده ناساند به یکترو داواکاریه کانیان نمایش ده کرد . ئه و ده نگانه ی له هه ولێرو دهۆک و شارو شارۆچکه کانی ژێر ده سه ڵاتی زه ردا تاسا بوون به زه برو زه نگ ، ڕێگایان پێ نه ده درا ته عبیر له ئازارو داواکاریه کانیان بکه ن ، له سه رادا به هه ناس و رووحێکی ئازاده وه خه ونه کانی هاوشاریانیان نمایش ده کردو ده سه ڵاتی زه ردیشیان به درۆ ده خسته وه ، که ده یان گۆ هه ولێریه کان نا ڕازی نین له و وزعه نه خواستراوه ، سیاسی و ئابووری و کۆمه ڵایه تییه دژواره ی ئه و رۆی کوردستان ! پارتیه کان ده یان ووت له سایه ی بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی دا ، هه ولێری کراوه به به هه شت گورگه کانی بنه ماڵه ی بارزانی و سه رده شت عوسمانه کان له گه ڵ یکدا ده گوزه رێنن هیچ ترسێ و خۆفێ نیه له نێوانیاندا له یکدی . .
تووندو تیژی و ڕه شکوژی و گرتن و تۆقان و ڕاونانه کانی پارتی له نه وچه کانی سه وزدا بوو به پشتوێنێکی به ر به ستکردن و به ر ته سكکردنه وه ی شه پۆلی ناره زایه کان بۆ ناوچه ی زه رد ، پارتی له مێژه وه ئه وه ی بۆ ڕوون بوو بووه که له ناو جه ماوه ری ناوچه ی سه وزدا ئێکسپایه ر بووه ، هه ر له کاتی حکومته که ی نێچیره وه ئه و ڕاستیه ی بۆ ده ر که وتوو بوو . پارتی پێ باش بوو که شه ڕه کانی ناوچه ی سه وزدا بهێڵێته وه ئه مه وه کو ئیستراتیژیه کی جه نگی پارتی کاری له سه ر ده کرد ، چۆڵکردنی لقه کانی له ناوچه ی سه وزدا ئه و نیه ت و ته کتیکه ی پارتی ئاشکرا کرد . له ١٧ی شوباته وه بینیمان پارتی وه کو هێزێکی داگیرکه ر له ناوچه ی سه وزدا هه ڵسوکه وتی ده کرد له گه ڵ جه ماوه ردا ، بینیمان به دڕنده ترین شێوه ده ستڕێژیان ده کرد به ناو خۆپیشانده راندا . ئه وه ی پارتی کردی له به رامبه ر جه ماوه ردا ئه گه ر له تاوانه کانی به عس زیاتر نه بوو بێت بێ شك که متر نیه . ئه وه یشه ده ستکه وتی به ده ست ها نیبێت له و ڕووداونه ی شوبات و دوای شوبات هه ر پارتی بوو ! پارتی توانی قه یرانێکی گه وره بۆ یه کێتی دروست بکات ، له هه مان کاتدا یه کێتی بخاته ئه و دۆخه وه که هه میشه له چاوه ڕوانی ئه و دۆخه بوو که یه کێتی تێدا ببینێت . پارتی به رده وام له هه وڵی ئه وه دا بووه چۆن و له چی ڕێگایه که وه بتوانێت له نفوس و ئیعتباری یه کێتی که م بکاته وه ، لێره دا پارتی توانی بێ ده سه ڵاتی یه کێتی به یان و ئاشکرا بکات بۆ ناوچه ی سه وز ، که یه کێتی له ناوچه ی خۆیدا ئه و هیزه نیه که بتوانێت کۆنترۆڵی بارودۆخێکی نا ئاسایی بکات . بۆیه پێویستی به هیزی پارتیه بێ پارتی هیچی پێ ناکرێت له هه موو ئه مانه ش گرنگتر پێشاندانی کارتۆنێتی دکتۆر به رهه م و حکومته که ی بوو که به رهه م نه ك به س له ناوچه ی زه ردا حسابی بۆ ناکرێیت بڵکو له سه وزیشدا هیچ ئیعتبارێکی نیه لای پارتی دکتۆر به رهه م نه ی توانی ڕێگا بگرێت له پارتی له هێنانی هێزی زێره ڤانی له هه ولێره وه بۆ ناوچه ی سه وز که چی بینیمان هه ر به عه نتری هێزیان هێنا و که وتنه وێزه ی جه ماوه ری ناوچه سه وزه که ی دکتۆر . پێم وایه ئه و هیوایه ی که پارتی هه میشه به هیوایه وه بوو به رپرسی لقی چوار (حمه هیوا) پارتی گه یاند به هیواکانی ئیتر چۆن پارتی هیوا نانێرێت بۆ که یف و سه فا له ئوردندا .
پێموایه هه ر وه کو چۆن خیانه تی ٣١ ی ئاب بوو به مایه ی خێرو به ره که ت بۆ بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی به ئه و خیانه ته یان پیره هه ولێریان بۆ خۆیان داگیر کرد . ئه و سه ر کوتکردنی سه را و خۆ پیشاندانه کانی ناوچه ی سه وزیش له ئا ینده دا ئه بێت به خێرو به ره که تێکی تر بۆ پارتی سلێمانیش داگیر ده که ن ! !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست