کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قایمقامه‌که‌ی شه‌قلاوه‌ هیچه‌ یان حکومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌زانه‌؟

Thursday, 28/01/2010, 12:00


شه‌قڵاوه‌ییه‌ک بابه‌ته‌که‌ی کوردستان پۆستم خوێنده‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (قائیمقامی شه‌قڵاوه‌ له‌ ترساندا خه‌و به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ ده‌بینێت) که‌ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌م خوێنده‌وه‌ زۆرم به‌لاوه‌ سه‌یر بوو که‌ قایمقامی قه‌زای شه‌قلاوه‌ دلاوه‌ر ئۆمه‌ری خاڵۆزای سه‌عدی پیره‌ به‌ نووسراوێکی فه‌رمی داوای له‌ هه‌موو داموده‌زگاکانی سه‌ر به‌ قه‌زا‌ی شه‌قڵاوه‌ کردووه‌، که‌ هیچ زانیارییه‌ک نه‌ده‌ن به سایتی ‌ شه‌قڵاوه‌ پۆست به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی سایتی ناوبراو هه‌مان ستایلی کوردستانپۆسته‌.
زۆر سه‌یره‌ ....یاسایه‌ک هه‌یه‌ له‌ کوردستانه‌که‌ی مه‌ڕ خۆمان پێی ده‌وترێ یاسای 35ی ساڵی 2008 که‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕێکخستنی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردستان و له‌ به‌شی چواره‌م ماده‌ی حه‌وته‌م یه‌که‌م هاتوه‌ (ڕۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه‌ و له‌ به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌ پیشه‌ییه‌که‌ی هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌ جگه‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتی یاسا) .
ئه‌م یاسایه‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ری کردوه‌ و واژووی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی له‌سه‌ره‌ .
ئه‌ی خێره‌ قایمقامه‌ شڕه‌که‌ی شه‌قلاوه‌ له‌ ژێر هه‌ر بیانوێک بێت ئیعتیراف به‌م یاسایه‌ ناکات و حساب بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش ناکات وبه‌ سه‌رخۆشی بڕیارێک ده‌رده‌کات دژی یاسا و ده‌ستور و سه‌رۆکی هه‌رێم بێت ؟؟؟!!!
یان ئه‌وه‌تا په‌یره‌وی په‌نده‌ کوردیه‌ حه‌یاته‌که‌ ده‌کات که‌ ده‌ڵێ که‌س له‌ یاسا به‌رزتر نیه‌ ته‌نیا خۆمان نه‌بێ .
ئاخر قایمقامێکی گه‌نده‌ڵ و دز و ناوگه‌ڵ پیسی وه‌ک دلاوه‌ر ئۆمه‌ری نه‌زۆک سه‌رۆکی یه‌که‌ی ئیداری شه‌قلاوه‌ بێت و نوێنه‌ری حکومه‌ت بێ له‌ شاری خه‌بات و ڕاپه‌رین و 23 شه‌هید و خاوه‌ن چیا سه‌ربه‌رزه‌که‌ی سه‌فین ، ئاخۆ ده‌بێ چ سودێکی بۆ ئه‌م شاره‌ خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌ هه‌بێ .
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ حکومه‌ته‌که‌مان بێ ده‌بێ کێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکات و پێی بڵێ کاکی نه‌زۆک تۆ بۆ ئه‌م کاره‌ ناشێی بڕۆ بۆ لای مه‌ڕه‌کانی خۆت له‌ به‌ستی شه‌لغه‌ و پیشه‌ی شوانیه‌که‌ی جارانت سه‌د قات شه‌ریفتره‌ له‌ به‌ هه‌ده‌ر دانی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ی شه‌قلاوه‌ .
داخه‌که‌م شاره‌که‌م دلاوه‌رێکی گێل و نه‌فام قایمقامه‌که‌ت بێ و بڕیاره‌کانی پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستور و سه‌رۆکی هه‌رێم بن و که‌سیش نه‌بێ پێی بڵێ  دژی به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستان بڕیار ده‌رده‌که‌یت ئه‌بێ چ ته‌مایه‌کمان به‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیه‌ هه‌بێ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە