تیماری دەردی جەلالی
Friday, 18/10/2013, 12:00
1504 بینراوە
ئەو کەسەی تەنیا سەیری یەک ڕەنگ بکات . ڕوناکی خۆر نابینێ، چونکە خۆر لە چەند ڕەنگێک پێکهاتووە . نەک یەک ڕەنگ.
لە سیاسەتێشدا وایە. ئەگەر ئەندامانی رێکخراوێک جڵەوی بیرکردنەوە و بڕیاری سیاسیی خۆی بەبڕیاری کەسێکەوە کەلەپچەکرد. ناتوانێت وەک یەکەیەکی سیاسی مامەڵەلە تەک قەیرانەکانی نێوخۆ و دەرەوە بکات. شکستی ئەم جارەی جەلالییەکان شکستێکی کتوپڕ ونۆی وئاسایی نەبووبە، ڵکو شکستی کەڵەکەبووی کەڕوو هەڵهاتووی میژوویی مۆڕاڵی سیاسی سکرتێرەکەیان بوو، کە گشت ئەندامانی سەرکردایەتی وەک دەنکی دەسبیحەکەی دەستی هەڵدەسوڕان. جەلال کەسایەتی سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەی بەشێوەیەک سوک و ڕیسۆاکردوە، کە لە نێو خۆیاندا نەڕێزی یەکتری دەگرن، نە دڵسۆزی ئایندەی رێکخراەوکەشیانن .
مرۆڤ لە هەر پێگەیەکی کۆمەڵایەتیدا بێت بەهاو و نرخ وکەسایەتی خۆی نەپارێزێ قورسایی و رێزی مرۆڤبوونی لەدەست دەدات.
ئەگەر گریمانەیەکی دژی یاسایی سروشتیش بهێنینەوە. بڵین جەلال ئیفلیج نیە و نەخۆشییەکەی تەنیا (هەڵامەتێکی سووکە) پاشماویەکی تر بە بێگۆچان دەگەڕیتەوە بۆگۆڕەپانی سیاسی باشور. لێ ناتوانی سیاسەتی پێش 2009 وسەرکەوتنی گۆڕانی 2013 . لە باشوردا پێا دەبکات. نەک جەلالییەکان . مەلاییەکانیش مەحکومن بەوەی دەبێ سیاسەتی خۆیان بگۆڕن .
گۆڕان لە ئۆپۆزیسۆیندا بێ یان دەسەڵات تەنیا بەکۆنتڕۆڵکردنی داهاتی (ئابوری)هەرێم هەردووکیان چەک دەکات. چونکە دەنگدەرانی ئەوان دەنگیان بە پارە داوە، نەک بەئیستراتیجێکی سیاسی کوردی. بە بەرژەوەندی تاک داوە. نەک بەرژەوەندی کورد، بەڵام دەنگدەرانی گۆڕان بەهیوایەک. ئیستراتیجییەک دەنگیاداوە، کە ئەویش گۆڕینی سیستەمی سیاسی باشورە. ئەم جیاوازییە بۆ سەرچەم پێکهاتە هزرییەکانی باشور (چەپ و ئیسلامیەکانیش) وبەشەکانی تری کوردستان زۆر گرنگە.
دۆخی ئایندەی باشور بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە. ئەمەڕاستییەکە (حقیقەتێکە) ئەگەرئەوان گەڕەکیان بێ بوونی خۆیان وەک دوویەکەیی سیاسی پێناسەبکەن دەبێ ملکەچی(حقیقەتی سیاسی) بن.ئیستا جەلالییەکان لە دوو زەلکاودا گیریانخۆاردووە .
زەلکاوی سیاسی
زەلکاوی سیاسی:بەچاوێکی لۆژیکەوە و بەپێی دەنگەکان مامەڵە لە تەک دۆزی سیاسی باشوردا بکەن. بە ڕومانسێتی سەردەمی کۆن مست نەبن.
چارەسەری ئێستای جەلالیەکان ئەم دوو هەنگاوە دەبێ.
بۆ شتنەوەی ئارەقی شەرمەزاری و پاشکۆبوونی چوارساڵی ڕابوردویان لەتەک مەلاییەکان بەهیچ شیوەیەک نەچنە بەرەیەکەوە دژی ویستی خەڵک.
1: ئەگەر گۆڕان بوو بەبەشێک لە دەسەڵات و یەکێتی بوو بە ئۆپۆزیسۆین پێویستە کۆمەک بە پرۆژەکانی گۆڕان بکات چونکە تەسککردنەوەی دەسەڵاتی ڕەهای پارتی ووزەیەک دەدا بەچەستەی ئیفلیجی یەکیێتی وکەمکردنەوەی دەسەڵاتی خێزانی سیاسی.
2: ئەگەر یەکێتی بوو بە بەشێک لە دەسەڵات.گۆڕان بوو بەئۆپۆزیسۆین ئەوە پێویستە یەکیتی کۆمەک بە پڕۆژەکانی گۆڕان بکات. یانی هاوپەیمانی یەکیتی و پارتی لەسەر ئاستی قورسایی سیاسیدا بێ نەک ملکەچی و چاوشۆڕی وەزارەت و دۆلار.
بەکورتییەکەی لەهەردوو دۆزەکەدا (یەکێتی بۆ گەرانەوەی بەرژەوەندییەکانی کورد) لە دەرد و تاعونی جەلالی و پاشکۆبوونی مەلای رزگاری دەبێ.
زەلکاوی ڕێکخراوەی
زەلکاوی ڕێکخراوەی : دەبێ ئەفسانەی گەڕانەوە وگەنجبوونەوەی جەلال توربدەن . سیستەمی خیزانی سیاسی(باجی هیرۆ وقوباد)نەکەن بە فریادڕەس بۆ قەیرانەکەیان.
هەموو رێكخراوێکی سياسي لە ئەنجامی قەيران و كۆمەڵێ ئەركدا دروست و چالاک دەبێ .
هەموو رێکخراوێک پێکهاتووە لە دوو ڕوو.
سەرکردایەتی و بنکردایەتی . سەرکردایەتی کەمینەیەیە . بنکردایەتی زۆرینەیە.
ئەرکی سەرکردایەتی :
لە نێو هەمووکۆمەڵگاکان ورێکخراوە جیهانییەکاندا وابووە .کەسەرکردایەتەیەک بەرامبەر بەقەیرانەکان لاوزبوو پێۆیستە جێگۆڕکی بەپێگەی ئەنداماکانی بکات.پیرەکان بۆ خانەنشینی وگەنجی بەتوانا بۆ سەرکردایەتی نۆی.
ئەرکی بنکردایەتی :
هەموو ئەندامێکی بنکردایەتی دەبێ ئەوە بزانی بێ بوونی بنکەوهێزی بنکردایەتی . سەرکردایەتی هیچ نیە لە کۆڕی(مێزێکی خۆاردنەوەی ویسکی) زیاتر. پێویستە بنکردایەتی ڕۆڵ وکەسایەتی خۆیان بۆ فشارخستنە سەر سەرکردایەتی ببینن.
1 . پاککردنەوەی سەرکردایەتی لە ڕووە ناشیرەکان.
.2 یان وازهێنانی کۆمکاری بنکردایەتی.
ئەگەر ئەمە نەکەن ئەوە هەموو ئەندامێکی بنکردایەتی لەکاتی توڕەبوونی ئەندامێکی سەرکردایەتی وەک بزن هەڕەشەی (سەڕبڕینیان لێ دەکرێ).
با ئەو ئەندامی بنکردایەتیەش مامۆستای زانکۆش بێ ئەوە لە پاداشتی ڕەخنەیەکدا نازناوی (بێڕەوشتی) پێدسپێرێ.