کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن دوو ئۆتۆمبیل ده‌داته‌ دوو مه‌لاو ، مه‌لایه‌كی تریش ناره‌زای ده‌رده‌بڕیت

Monday, 13/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی زانایانی ئاینی لقی هه‌ولێر ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند، ‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی پشتویانی كردن و پاڵپشتیكردنی پارتی و دژایه‌تیكردنی مه‌لاكان و زانایانی حزبه ‌ئیسلامیه‌كان، هه‌ریه‌كه ‌له ‌مه‌لا مه‌زهه‌ر و مه‌لا مه‌سعود له‌هه‌ولیر كه ‌وتاربێژن، له‌لایه‌ن پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌، یه‌كی سه‌یاره‌یه‌كی جۆری وه‌نه‌وشه‌یان پێدراوه‌، وه‌ك دوو معته‌میدی پاراستن و سیخوڕ ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ كرایه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی باسكردوه، ‌كه‌ مه‌لا عومه‌ر چنگیانی به‌ئاشكرا له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه ‌ناره‌زایی و نیگه‌رانی خۆی ده‌ر بریوه‌، كه ‌زیاتر له‌10 ساڵه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتویانی مه‌سعود بارزانی و پارتی و پاراستنی كردووه‌، به‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ هیشتا وه‌ك پێویست ئاوڕدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ شه‌وانه‌ مه‌لا عومه‌ر چنگیانی (سه‌له‌فی) له ‌كه‌ناڵی زاگرۆس به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كی ئاینییه‌وه‌ چه‌ندین ته‌شهیر و سوكایه‌تی به‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كات.
شایانی باسه ‌له ‌چه‌ند ساڵی رابردوو مه‌لا ره‌شید گه‌ردیش له‌هه‌ولێر چه‌ند جارێك سه‌یاره‌ و پاره‌ و دۆلاری وه‌رگرتووه ‌به‌هۆی جاسوسیكردن بۆ پاراستن و ئیستاش به‌ پاره‌و به‌ سه‌فقاتی زۆر زیاندانه‌كانی ئیسلامی له‌ پاراستن ئازاد ده‌كات به‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ل چه‌ند به‌رپرسێك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە