کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ یه‌که‌م رۆژی کۆنگره‌ی شوومی 13 ی بنه‌ماڵه‌وه‌ ، چه‌ند ژماره‌یه‌کی گرنگ!.

Saturday, 11/12/2010, 12:00


ئیمڕۆ 11/12/2010 کۆنگره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ شاری هه‌ولێر گرێدرا، ئه‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ پێناسه‌ی کتومتی کۆنگره‌که‌ ده‌کات ، که‌ له‌ جیاتی نوێوبوونه‌وه‌ چه‌قبه‌ستن و چنگگیرکردنی زئاتری بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعوده‌ ، له‌ جیاتی دادپه‌روه‌ری شاندنی هه‌ژاری و نه‌دارییه‌ بۆ نێو خه‌ڵکی کوردستانه‌ ، له‌ جیاتی پێکه‌وه‌ژیانیش دیاره‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و کپکردنی ده‌نگوره‌نگه‌ جیاکانه‌، فه‌رموون له‌ گه‌ڵ ژماره‌کان:
1- 500 ئه‌ندام له‌ لق و ناوچه‌و رێکخراوه‌کان به‌ ناو هه‌ڵبژرێدراون ، به‌ڵام 1200 ئه‌ندام به‌ ته‌زکییه‌ نێچیر و مه‌سرور و مه‌سعود هاتوونه‌ته‌ کۆنگره‌.
2- له‌ 43% به‌شداربوانی کۆنگره‌ له‌ خێڵی بارزانه‌، ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و له‌ 43%یه‌ش که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ رێژه‌ی ئه‌وه‌ش  له‌ 60% بادینانه‌، ئه‌وه‌ی دیکه‌ ناوچه‌ی سۆرانه‌، واته‌ ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ سۆرانییه‌کان هاوبه‌شی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یان کردووه‌.
3- شه‌ش که‌سیتی له‌ لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی پارتی بنه‌ماڵه‌ به‌شدارییان نه‌ککردووه‌: عه‌لی عه‌بدوڵا، جه‌وهه‌ر نامیق، عه‌بدولموهه‌یمن، دکتۆر جه‌رجیس فه‌تحوڵا، عه‌بدولعه‌زیز ته‌یب و قادر جه‌باری.
دیاره‌ عه‌لی عه‌بدوڵا به‌ نامه‌یه‌کی دورستکراو داوای لێبوردنی کرد که‌ ناتوانێت به‌شداری بکات ، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌مه‌ش سیناریۆێکی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە