بودجەی دزراو لە نێوان نەخۆشی تالەبانی و بودجهی نێچیر و 2 مناڵ فڕیێدراوهکهی گەرمیاندا
Wednesday, 06/02/2013, 12:00
گەرچی هیچ یاسایەکی ئەم دەسەلاتی کوردیە ، ئیمە ناگریتەوە ، بەڵکو ئەوەی داوای دەکەین خۆمان و خێزانەکانمان لەولاتی غوربەت بەچەند قات زیاتر بۆمان دابین کراوە. بەلام رۆژ نیە لە دوری هەزاران کیلۆمەترلەنیشتمانەوە ، لەگەل كردنەوەی کۆمپیوتەرو سەیرکردنی مالپەرەکان ، ئازار و خەم ، بەهۆی کارە قێزەن و ناپاکەکانی بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ئازارمان نەدات بۆچ لەم نیشتمان و هاولاتیانە دەکەن
دوێنی ئەم چەند هەواڵانەم خوێندەوە:
1) باوکێک لەبەر هەژاری ٢ منالی خۆی لە گەرمیان داوەتە برا و دایکی ئەوانیش داویانەتە بە پۆلیس
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=50378&Jor=12) لە درێژەی تەخشانەکانی داهاتی دزراوی خەڵک نێچیرڤان بارزانی بریار دەدا بە دانی ئۆتۆمۆبیلی ٤٣هەزار دۆلاری بۆ ٩٠ دادوەر کەهەمومان هاوارمانە دادگاکان لە کۆیلەبونی پارتی و یەکێتی ڕزگار بکەین کەچی دەبینن نێچیر بەپارەی میللەت بارگاوی تری پر لەتاوانیان دەکات
http://lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=143143) هەرلە دڕیژەی دزییەکانی نێچیرڤان بارزانی لە داهاتی گەل لێی ئاشکرابووە کە
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=16413&LinkID=4بەپارەی بودجەی خەلک بەبری ٨٦٥ملیۆن دینار بۆ دەروازەی مالەکەی تەرخان دەکرێ ئەمە جگە لەدەیان بەلگەی تر لە بونی فروکەیەکی تایبەت بۆسەفەرەکانی کەکرێ خەرجی سالانەی ٥٠٠ هەزار ئیرۆ لەساڵێکە چەند ساڵی لەمەوبەر بەبەلگەوە لەرۆژنامەی هاولاتی بلاوکرایەوە، لەتەک ئەو هەموو تەخشان و دزیە زۆرەی کەرۆژانە لەهەوالەکان بەچەپ و راست یان ئاشکرا و پڕۆژەی نادیار دەبینین . پارەی ئەومیللەتە هەژارە دەدزن وەک لەنوێترین هەوالدا باوکێک بەهۆی ئەوەی کەم ئەندامەو هەژارە و ناتوانێ کار بکات دوو منالی لەبەر هەژاری دەداتە مالی برا و دایکەکەی ئەوانیش ناتوانن بەخێوی بکەن و دەیدەنە پۆلیسی گەرمیان.
بەهۆی ئەوەی حکومەتیش هیچ بودجەیەکی بۆئەو جۆرە مرۆڤە (بێکار و کەم ئەندامانە نیە کەبەشی ژیانیان بکات) نیە . بەرپرسیکی حزبی بریار دەدات موچەیەکیان بۆدابین بکات. ئەمە لوتکەی دارمانی یەکەبەیەکەی بەرپرسانی پارتی ویەکێتیە کەهەریەکەی بەشیوەیەک بودجەی ئەو ولاتە وەک هێزیکی تالانکەر بۆخۆی دەبات لەم لاشەوە ژیانی هەژاران بگاتە ئەو ئاستەی باوکێک خۆشەویسترین کەسی (دوو منالی سێ سال و ٥ سال کەیەکێکیان) کەم ئەندامە فرێ بدات، بێگومان ئەوباوکەش وەک نێچیر و کۆسرەت و بارزانی ، منالەکانی خۆی خۆش دەوێ ، بەلام بەهۆی ئەو ناتوانێ نە ک یاریان بۆ بکرێ بەلکو نانیشیان بۆدابین بکات بۆیە فڕییان دەدات ، لەولاتێک کەبودجەکەی ١٣ملیار دۆلارە کە دەبوایە بەشیکی گرنگ لەو بودجەیە بۆئەو کەم ئەندامی خۆی و منالەکەی بوایە ، وەک ئەوباوکە ، منالی خاوەن پئیداویستی تایبەتیم هەیە بۆیە زۆر ئازارم پێخوارد ، کەئیمە سەرباری ئەو خزمەتانەی هەمانە کەچی سوید گوتەنی (ئەوەی منالیکی کەم ئەندام بێ هەموو مالەکە دەکاتە کەم ئەندام) بۆیە بەکورتی باسی بودجەی منالە ٩ سال و ٢٤ کیلۆیە (چونکە بەپێی تەمەن و کێش و جۆری نەخۆشی خزمەتگوزاری دەگوڕێ) دەکەم کەبەئاستی منالەکەی نێچیرە پارەی لی تەرخان دەکرێ
5 کارمەندی بۆدامەزراوە
60000 کرۆن دەکاتە (٨٠) وەرەقەت پێ دەدرێ هەر 7 سال جارێ بۆ کرینی ئۆتۆمۆبیل
ئۆتۆمۆبیلی تایبەت دێت دەیباتە قوتابخانە
قوتابخانەیەکی تایبەتیان هەیە کەهەر منالی مامۆستایەکی تایبەتی هەیە
تاکسی تەنیا ٥٠ دۆلار لەمانگێک دەدەیت ئەگەرنە با خۆراییە
پاس و شەمەندەفەر سورابونی بەخۆرایە
چونی بۆ زۆر شوین بە خۆراییە وەک مەلەوانی بۆخۆی و یارمەتیدەرەکەی
دەیان کۆرش و کارمەندی تر هەیە کە هاریکاری فێربونی تەوالێت ، یاری ، ...هەیە
لە خانوی ناو مال هەرجەندی پی بوێ .، دەبێ کەرەسەکانی ناو مال بەوشیوەیە بێ کەژیانی ئەوکەسە خۆش بکات یان لەمەترسی بیپارێزێ
...دەیان وردە شتی تر
ئەمە منداڵی پەناهەندەیەکە ، ئهو مافهی که لە سوید هەیەتی
ئەوەی لەهەموی زیاتر ئازارت دەدات شاڕیکی وەک ستۆکهۆلم ١١ هەزار کەس ناوی هەیە کە خاوەنی پێداویستی تایبەتیە بەلام لەکوردستانی 5 ملیۆنی 600 کەس ناوی هەیە ئەوانیش موچەی 120 دۆلاریان هەیە
دریژەی ئەمە لەم لینکەدا بخوێنەوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=84011ef4کەچی نێچیرڤان بارزانی بەپارەی دزراوی میللەت ماوە ماوە ئەم میللەتە فاسد تر دەکات ، بەدانی ئۆتۆمۆبیلی تایبەت بۆ ئەندامانی ئەنجومەن پاریزگاکان ، دادوەران ....
جاری هونەرمەندی بۆی گیرامەوە وتی بینینی نێچیر زۆر گرنگە ، وتم بۆ؟ وتی هەر هونەرمەندێک گەیشتبێتە لای لە دەفتەرێک کەمتری پێ نەداوە
بۆیە بینینی واتا دەفتەرە دۆلار
بۆیه لێرهدا دهپرسم بە چ مافێک ئەو پارەیە دەداتە ئەو خەڵکە؟ یان رەزامەندی کابینەکەی (نێجیر ، عماد) دەدەن . ئەمە دزینی داهاتی خەلکە بە ئاشکرا
هاوکات ئەو دەسەلاتە سەیری بکە هەرچی پەرلەمانتارو وەزیرە ، یەکەم کاریان
برینەوەی موچەی ٨ ملیۆنی
وەرگرتنی خانوی ئیتالی
ئۆتۆمۆبیلی ٣ دەفتەری بۆ وەزیرەکان.
بڕێک پارە بە ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخشانی پێبکەن.
ئهمه لە کاتێکدا ئەم خۆشگوزەرانکردنەی خۆیان بەئاشکرا دزیکردنە لە میللەت بەناوی یاساوە کە لە هیچ ولاتێکی یاسا هەبێ ئەو دزیە یاسایە نیە
پەرلەمانتار نەموچەی خەیالی هەیە نەشوقەی نایاب ونە ئۆتۆمۆبیلی بۆدەکڕدری ، لە ههر ولاتێک کە یاسا و دیموکراسیەت هەبێ نەوەک سەرۆک وەزیر مافی نییە ئۆتۆبۆمیل پێشکەش بکات بەلکو خۆشی بۆی نییە ئۆتۆمۆبیلی تایبەتی پی بدریتێ جگە لەوەی بۆماوەی کاتی لە خانویەک و ئۆتۆمۆبیلێکی پێدەدرێتی تا ئەوماوەیەی سەرۆکایەتی دەکات دواتر تەسلیمی ئەوکەسە دەکاتەوە کە دێتە شوێنێ، بەلام وەک وتم بۆهەموو ئەوانەی خاوەن پیداویستی تایبەتن لەهەر پلەو پایەیەکی چینایەتی بن پیوستیان پێ بێ لە کەم ئەندامیان ئۆتۆمۆبیلی تایبەت بەگۆرینی ئامیرەکان کەبگونجێ پییان دەدرێ
چونکە بودجە واتا بۆئەو خەلکانەی کە پیویستیان پییەتی.
سەیر بکەن ئەوا تالەبانی و کۆسرەت چەندین سالە نەخۆشن لەسەر بودجەی ئەم میللەتە لە نوێترین و باشترین نەخۆشخانەکانی ئەوروپا چارەسەر دەکرێن ، بەتایبەتی تالەبانی کەوا نەخۆشخانەی تایبەتی بۆگیراوە وهەموو دەزانین ئەگەر هاولاتیەکی ئەوروپی نەبی خەرجی تەندروستی بەوشیویەی تالەبانی خەیالیە !! بۆیە دەبێ چ بودجەیەکی خەیالی بۆ تەرخان کراوە؟
لەچ بودجەیەک و بەپێی چ مافێک پێی دراوە ؟ ئەگەر بلێن ئەوانە بە کورد ماندوبونە، مەگەر بریندارانی کیمیابارانی هەلەبجە لەسەر شەرە گەرەک وایان لێهاتووه، که بەهەزارانیان بریندار بوون تەنیا لە 12 سالدا 85 کەسیان کە ناویان تۆمار کراوە لەبەرنەبونی خزمەتگزاری گەیشتنە کاروانی عومەری خاوەر؟ ئەوانی تریش دەنێردرێنە ئیران چارەسەری کاتی وسەرەتایان بۆدەکەن!؟
ئایا ئەو بودجە هەیە بۆچ وەک تالەبانی و کۆسرەت رەسول مافیان نییە بچنە نەخۆشخانەکانی ئەورپاو ئەمریکا ، ئاخر بودجە دابین کردن بۆ خۆشگوزەرانی هاولاتی و یاسا، پلەی سیاسی و ئیداری پیوەری تیا نییە ئەوەسەرۆکە ئەمەهاولاتی ئاسایی ، بەلکو بەپێی پیداویستبونی ئەو هاولاتیە کەچەندەی پی دەوێ بۆ جارەسەرکردنی،دەبێ بۆی دابین بکرێ ئەمە ئەرکی حکومەتە ، ئیتر لەهاولاتیەکی سادەوە بۆ سەرۆک وەزیرانەوە یەک یاسا و بریار هەیە، لەم بارهیەوە ئەگەر سوید وەربگرین کە من زۆر جار بەهۆی کچەکەم لەناو خەستەخانەکان سوڕاومەتەوە و بینیومە خەرجی تەنیا نەخۆشخانەی کوتوپڕ نزیک بە 25 دۆلارە هاوکات دەرمان کرین تا 200 دۆلار لەیەک سالدا پارە دەدەی دواتر دەبێتە خۆرایی، ئەگەرنا هەموو خەرجی و نەشتەرگەریەک بەهەر نرخێ بێ لەسەر بودجەی ولاتە گەر ملیۆنان دۆلاری بوێت، کە لیرەدا دوو نمونە بۆ یەکێتی وپارتیەکان دەهێنمەوە :
مەلا حەسەن کە 55 سال خەباتی بۆ گەلەکەی کرد ، لەبەرنەبونی پێداویستی تەندروستی لەکوردستان هەولی زۆریدا بگاتە ئەورپا گەرچی زۆرینەی بەرپرسەکان لەشاخ شەرمیان لی دەکرد بەلام بەهۆی ئەوەی ئەو خاوەن مۆرال بوو کەس هاریکاری نەکرد ، تامالئیاوایی لێ کردین، بەلام فاتح رەسول وەک ئەو لەشاخ بوو بەلام بەهۆی ئەوەی خاوەنی رەگەزنامەی سوید بوو کاتێ لەکوردستان ژیانی کەوتە مەترسیەوە چارەسەر نەکرا ، فرۆکەیەکی تایبەتی فریاکهوتن بە تاقمێکی تایبەت لەدکتۆرو پەریستانەوە هاتنە کوردستان وگەیاندیانەوە سوید
هاوکات دایکی هاورێ هیرانیش بەهەمان شیوە کەلەکوردستان جەلتە لیی دا بوو تەلەفۆنیان بۆ نەخۆشخانەی رانیە کردبوو سەرەتا سهیارهی فریاکهوتنهکه چوبوو بەنزینی تێکردبوو، بەلام دواتر بەفرۆکەیەکی فریاکهوتنیی سویدی هێنایەنەوە سوید
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=53eb5b392: سێ سال لەمەوبەر منالەکەم لەشەوێکدا توشی نەخۆشی کرامپ بوو کوردەواری پێی دەلێن (گەشکە)بەلام گەشکەیەکی بەهێمنی گرتبوی بەڕیکەوت بینیم کەگەیاندمانە نەخۆشخانە جگە لەوەی دکتۆری ٣ نەخۆشخانە بەکۆمپیوتەر و ئامادەبون لەمەرگی حەتمی ڕزگاریان کرد هاوکات ئامێرێکیان لەسەردانا (دیسپراتۆر) ی پێ دەوترێ کەئەوکات بە هەلەنەبم ٩ دانە لەسوید هەبوو، بەلام ئەوژورەی ئیمە تیای بوین بۆهەریەک لەئێمە و منالێکی ئەریتیری دانەیەکیان لەسەر بوو تاهەردوکیان لەمەرگ رزگار کردن بێئەوەی یەک دۆلاریش بدەم بە پێچەوانەوە لەناو خەستەخانە ئۆتیلی تایبەتی بە خۆرایشمان هەبوو.
لەکۆتایش سەیر بکەن کەس بۆی نەبوو و نیە باسی منالی (مەسعود بارزانی) بەفەنتاسیاش وەک شەهید سەردەشت باسیان بکات، بەلام ئاوا منالی خەلک لەبەر هەژاری فری دەدرێ منالی خۆشی هەر لەبچوکیەوە بەررپرس و نیودەرزن نەجمە لەشانە یان ئاوا ١٠ ملیار دینار(٩٠) ملیۆن دۆلار لەبودجەی خەلک
لەرەز و باخ و جوانی سەری رەش دەبات ، کەچی ئەم خەلکەی گەرمیان و هەلەبجەش لەو دۆزە خە دەژین
http://lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=14325بۆیە بودجە واتا بۆ ئەو خەڵکەی پیداویستی تایبەتی هەیە کەدەبێتە رزگار بونی لەمردن ، خۆشگوزەرانی ژیانی ، چارەسەرکردنی نەخۆسی ، پەروەردەکردنی منال و ئاسانکاری ژیانی هاولاتیان بەلام ئەوەی لەکودستان هەیە جگە لەتالانی و فرکان فرکان بردنی پۆلێ بەرپرس هیچی تر نیە بۆیە مافی خۆمانە بەپێی ئەو ژمارە پارانەی ڕۆژانە گوێمان لی دەبێ و ئەودەسەلاتە بەرامبەری هیج وەلامێکی نییە بڵین ئەوە دەسەلات نیە بەلکو پۆلێ بازرگان و چەتەی سیاسین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست