كێیى تر بەرپرسیارە لەسوتانى نالیا ؟ دوو كارئەكتەرى وون بەڵام ئاگادار لەیەكەم دەقەوە !!
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
(سەرەتا بەناوى گروپەكەمانەوە دەستخۆشى و
سوپاس و ڕێزمان هەیە بۆ هەموو دكتۆر و كارمەندێكى تەندروستى بەڕێز كەلەیەكەم ڕۆژى
ئەم ڕووداوانەوەى سلێمانیەوە مەرداانە و كوردانە خزمەتى برینداران و قوربانیانى ئەم
ڕووداوانەیان كردوە) ..
سوتاندنى كەناڵى نالیا لەلایەن چەتەكانى بەناو دژە
تیرۆرەوە بۆتە پەڵەیەكى ڕەش بەنێوچەوانى حكومەتەكەى بەرهەم ساڵح و ئەم دەسەڵاتە
مافیایەوە ئەمە بەسە بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەم حكومەتە و دادگایى كردنى دەسەڵاتدارانى
ئەم هەرێمە ، بەم ڕەفتارە نامرۆڤانە دڕندانە نیشانیاندا هەموو شتێك لەم هەرێمە
لەژێر مەترسى دایە و ئەوەى نەبێ یاسا و پاراستنى گیانى هاونیشتیمانیانە ، سوتانى
ئەم كەناڵە ئازادە بووە ڕەمزى ناشیرینى ئەم دەسەڵاتە و سەرۆكى هەرێم و حكومەتەكەى ،
لەسلێمانى چۆن دارەسووتاوەكە بۆتە مێژوو و ناوێك و ماوتەوە و ڕۆژانە خەڵك ناوى
ئەهێنى و دووبارەئەبێتەوە سوتانى ئەم كەناڵەش بەهەمان شێوە تادونیا دونیایە ڕۆژانە
خەڵك باسى ئەكا و ئەیڵێتەوە لەمەودوا هەركەسێك لەم شارە بگاتە ئەم مەوقیعە ئەڵێ
ئەمە ئەو كەناڵەیە كەهێزێكى ترسنۆكى تۆقێنەرى میلیشیایى حزبى سەركوتكەر سوتاندیان
.
تاوانبارانى ئەم كەناڵە دیارن و وون نین ، دیارن كێن و چۆنن ، هەموو كەس
ئەزانێ ئەم ڕووداوە چۆن بووە و هێزە میلیشیا شەقاوەكە لەكام كۆشكەوە هاتوون و
بەفەرمانى كێ هاتوون و چۆن بەخوێنەوە بۆ گردەكەى دەباشان گەڕاونەتەوە ؟ ئەوەى ئێمە
مەبەستمانە و گەرەكمانە قسەى لەسەر بكەین كەبەداخەوە تائێستا كەس باسى ناكات ئەو
كارئەكتەرە وونانەى ترن كە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە لەشاردنەوەى
تاوانباران و بریندارانى ئەم كەیسە ، ئێمە چاوەڕێ بووین میدیایى ئازاد و سەربەخۆ و
ڕاگەیاندن و لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن باسى بكەن بەڵام بەداخەوە كەس باسى نەكرد ، چونكە
ئێمە پێمان وایە بانگ كردن و لێپێچینەوە لەئەوان بەسە بۆ دەسكەوتنى هەموو سەرە
داوەكانى تر‌ى ئەم كارەساتە .
بەڕاى ئێمە ئەوانەى كارئەكتەرى سەرەكى شاردنەوەى
ئەم كەیسەن هەریەك لە دكتۆر ڕێكەوت حەمە ڕەشید و دكتۆر تاهیر هەورامى وەزیرى
تەندروستین بەداخەوە تائێستا كەس باسى ئەمانە هەر ناكات ، تەنها خاتوو كوێستان
ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لەسەر فراكسیۆنى گۆڕان نەبێ ڕاستەوخۆ لەدانیشتنى 9 / 3
ى پەرلەمانى كوردستان كە بانگهێشتى بەرهەم ساڵح كرابوو بۆ لێپرسینەوە بەڕوونى باسى
ئەمەى كردوو ووتى لەسوتانى كەناڵى نالیا و دۆزینەوەى تاوانبارن بەرپرسانى وەزارەتى
تەندروستیش تاوانبارن ، ئەم خاتوونە لەپەرلەمان و لەبەردەم سەرۆكى حكومەت ووتى
وەزیرى تەندروستى چۆن ڕێگە ئەیا ئەو بریندارانە لەم شوێن بۆ ئەو شوێن و لەم
نەخۆشخانە بۆ ئەو نەخۆشخانە بگوازرێنەوە بۆ هەڵوێستى نەبوو لەسەر شاردنەوەى ئەم
بریندارنە و ئاشكراكردنى ناوەكانیان و .... هتد . ((ئێمە لێرەوە سوپاسى خاتوو
كوێستان ئەكەین)) .
بەڕێزان ئەو شەوەى كە كەناڵى نالیا سوتێنرا ئەم ** حەوت
كەسەى میلیشیایى دژە تیرۆرى بنەماڵەى جەلال تاڵەبانى كەسووتاون هێنراون بۆ
نەخۆشخانەى ئیمێرجنسى سلێمانى و هەر هەمان شەو و كاتى ڕووداوەكە پەیوەندى بەدكتۆر
ڕێكەوت ئەكرێ ((تەنانەت دكتۆر ڕێكەوت سەرەتا تەلەفۆنەكەى هەڵنەگرتووە لەڕێگابوون بۆ
ماڵەكەى تەلەفۆنەكەى هەڵگرتووە بەشێوازێكى زۆر ناشیرین پێیان گوتووە بۆ هەڵناگرى
نازانى ئێمە لەسكرتاریەتى بەڕێزمام جەلالەوە پەیوەندیت پێوە ئەكەین)) هەر ئەو شەوە
بەئاگادارى و چاودێرى دكتۆر ڕێكەوت و بە شەش ئیسعافى نەخۆشخانەى شۆڕشى قڕگە معاون
توبیان لەگەڵ ناردوون كاتژمێر 5 ى بەیانى لەسلێمانیەوە براون بۆ ئیمێرجنسى هەولێر و
هەر ئەوشەوە پەیوەندی بە دكتۆر تاهیر هەورامى كراوە كەكار ئاسانى بۆ ئەمانە بكرێ
لەهەولێر ، تاهیر هەورامى پەیوەندى بەبەڕێوبەرەكەوە ئەكات و ئەڵێ ئەم بریندارانە
پاسەوانى سەرۆك كۆمارن و لەشوێنى تایبەت دایان بنێن چونكە نابێ كەس بیان بینێ ،
حەوت بریندارەكە شەشیان بەئیسعافەكانى نەخۆشخانەى شۆڕش و یەكێكیشیان بەئیسعافى
نەخۆشخانەى فێركارى براون بۆ هەولێر ، واتا ئیسعافەكانى نەخۆشخانەى شۆڕشى شارى
پزیشكى قڕگەى كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە ئەو شەوە خراونەتە خزمەتى تاوانباران و
چەتەكانى میلیشیایى بەناو دژە تیرۆرەوە ، ئەو نەخۆشخانەیەیى ئێمە لەنووسینەكانى
ڕابردوومان چەندین جار بەدڕێژى و بەووردى باسمان كردوە سەربەكوێیە و چۆن حزب بەناوى
خزمەتكردن بەكەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەوە بوجە و پارەی ئەو میللەتەى بۆ ئەبا و
لەولاشەوە بەدیارى حزب و سەرۆك مام جەلال بەو میللەتە ماڵوێرانە و كەسوكارى
سەربەرزى شەهیدان و ئەنفال و پێشمەرگەى ئەفرۆشێتەوە ((كەسمان لاریمان نیە نەخۆشخانە
و دامەزراوە هەبێ بۆ خزمەتكردنى كەسوكارى شەهیدان و پێًشمەرگە بێ جیاوازى)) بەڵام
ئێمە مەبەستمان چەواشەكاریەكانى یەكێتى و بەرپرسە داوێن پیسەكانیەتى كەلەبوجە و
داهاتى ئەم مییللەتە پارەكە ئەبن و چارەسەر و سەفەرى خێزان و خانەوادەكانى خۆیان و
سەرۆك جاش و ئاغا و پیاوانى كوتلەكانى خۆیان لەحزب و مەڵبەند و كۆمیتەكانى پێ ئەكەن
لەسەر حسابى نەخۆشخانەى شۆڕش و كەسوكارى شەهیدان لەولاشەوە ئەڵێ نەخۆشخانەكانى شۆڕش
دیارى حزبن بۆ ئێوە ، *** وەك ئەوەى مەلابەختیار ڕۆژى 6 / 3 / 2011 لەكۆبوونەوەى
لەگەڵ ژمارەیەك لەكەسوكارى شەهیدان ، بەمنەت و ناڕەزایى و گلەیى زۆرەوە ووتبووى
ئێمە وەك یەكێتى مانگانە یەك ملیۆن دۆلار دابین ئەكەین بۆ ئێوە لەنەخۆشخانەكانى
شۆڕش بۆ پێیى نازانن ؟ وەك ئەوەى ئێمە لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش نەبووبێتین و نەزانین
چى ئەگوزەرێ لەژێر ناوى نەخۆشخانەى شۆڕش و كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە كەدەیانى
وەك دكتۆر محەمەد خۆشناو و هاشمى ئیدارەى فەرماندەیى گشتى و شێخ جەعفەرى پێ بوون
بەملیۆنێر و ملیاردێر ، لەكاتێكدا سەرجەم پێداویستى و ئامێر و دەرمان و بیناو و
ئیسعاف و ئەمبولانس و ئۆتۆمبێلەكان ئى وەزارەتى تەندروستین و كراون بەناو و موڵكى
حزب ئێمە نامانەوێ دووبارە بچینەوە سەر ناوەرۆك و ووردەكاریەكانى ئەم نەخۆشخانانە و
دەزگاى بەناو تەندروستیەكەى پێشمەرگە ، چونكە لەڕابردوودا هەموو ئەمانەمان بەووردى
و بەبەڵگە و دیكۆمێنت باس كردوە .
خوێنەرانى بەڕێز ..
ئێمە پێمان وایە
چۆن ئۆپۆزسیۆن لەیەكەم ڕۆژى ڕووداوەكانەوە داواى كردوە وەزیرى ناوخۆ و پێشمەرگە
بێنە پەرلەمان ئەبوایە داوایان كردایە وەزیرى تەندروستیش بانگهێشتى پەرلەمان بكرێ
لەسەر ئەم ڕووداوەى كەناڵى نالیا و ڕووداوەكانى تر‌ى شارى سلێمانى ؟ چونكە جگە لەم
كارەساتەى نالیا لەڕاپۆرتى لیژنە نێردراوەكەى پەرلەمانیش بۆ ناو خۆپیشاندەرانى
بەردەركى سەراى سلێمانى بۆ پەرلەمانى كوردستان گلەیى لە وەزارەتى تەندروستی كرابوو
كەزۆر كەمتەرخەم بووە لەیەكەم ڕۆژى ڕووداوەكانەوە و كەم كوڕى زۆر هەبووە
لەنەخۆشخانەكان ؟
بۆ دەبوو وەزیرى تەندروستى بانگ بكرایە بۆ پەرلەمان لەسەر
نالیا ؟
ئەوەى لەنەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان و فریاگوزارى (تەوارى)
نەخۆشخانەكان بووبێ ئەزانێ هەر بریندارێك سووك یان قورس بەهەر ڕووداوێك (شەڕ ،
كارەساتى ئۆتۆمبێل ، سووتان ، كەوتنە خوارەوە ... هتد)... كەگەیشتە ناو نەخۆشخانە
دەست بەجێ داواى وەرەقەى پۆلیسى لێ ئەكرێ ئەگەر وەرەقەى پۆلیس نەهێنێ دواتر هیچ
چارەسەرێكى تر‌ى بۆ ناكەن بەپێچەوانەوە نەخۆشخانە پۆلیس ئاگادار ئەكاتەوە ؟ ئەى
ئەوەى ئەمانە چۆن بۆیان كراوە ؟ دەركردنى ئیسعاف لەنەخۆشخانە لەسەر بڕیارى دكتۆرى
ئێشكگر یان بەڕێوبەرە ؟ ئى ئەمانە چۆن بووە ؟ لەسەر بڕیارى كێ بووە ؟ كێ ئاگادار
بووە ؟ چۆن شەش ئیسعاف لەقڕگە هێنراون ؟ ئەى ئەو ئیسعافەى نەخۆشخانەى فێركارى چۆن
هاتووە ؟ چۆن ئەو بریندارانە بێ هیچ ڕ‌اپۆرتێكى پزیشكى لەنەخۆشخانە براونەتە دەرەوە
؟ چۆن لەو نەخۆشخانە بۆ ئەو نەخۆشخانە ئەگوازرێنەوە ؟ چۆن معاون توبیان لەگەڵ
ناردوون ؟ كێ لەگەڵى ناردوون ؟ خۆ شوفێرەكان و ئیسعافەكان و معاون توبیەكان
لەخۆیانەوە ناچن ؟ گواستنەوەى نەخۆش یان بریندار یان (احالە) كردن هەمووى بەڕاپۆرتى
پزیشكە ؟ كوا ڕاپۆرتەكانیان ؟ ئەوەى ئەمانە چۆن بووە ؟ كوا تەبەلە و ئەوراقى ئەو
سووتاوانە ؟ چۆن شیكارى و چارەسەریان بۆ كراوە ؟ ئەبێ لەژێر چاودێرى دكتۆر
چارەسەریان بۆ كرابێً ؟ كوان ئەو دكتۆرانە ؟ كوا ناوەكانیان ؟ خۆ ئەبێ ئەم بریندار
و سوتاوانە ناویان هەبێ لەدەرمانخانە و تاقیگە و فریاگوزارى كەئەمانە ئەم
چارەسەریانەیان بۆ كراوە ؟ كوا ناوى ئەمانە لەو شوێنانە ؟ چۆن نەخۆش بازارى
لەنەخۆشخانە ئەبرێتە دەرەوە ؟ لەگەڵ دەیان پرسیارى تر ؟ .... هتد .
ئایا جەنابى
وەزیرى تەندروستى چ وەڵامێكى پێ یە بۆ ئەو هەموو پرسیارانە ؟ جەنابیان چ وڵامێكى پێ
یە و چەندە قبوڵیەتى و چۆن تەریق نابێتەوە و هەست بەشەرمەزارى ناكات ، ڕێكخراوێكى
تەندروستى جیهانى بێ و پێیى بڵێ جەنابت مانگێك نابێ ملیۆنان دۆلارت سەرف كرد بەناوى
كۆنفرانسى چاكسازى و پەرەپێدانى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان ئێستاش لەنەخۆشخانە و
دامەزراوە تەندروستیەكانت بریندارە تاوانبارە چەتەكان لەم نەخۆشخانە بۆ ئەو
نەخۆشخانە تەراتێن ئەكەن و ئەگوازرێنەوە ؟ ئەمە بەرهەمى كۆنفرانسەكەت بوو ؟ بریندار
لەناو نەخۆشخانە ئەڕفێندرێ ؟ بەم حاڵەوە سیستەمى تەندروستى چاك ئەكەیت ؟ ئەزانى كام
كۆنفرانس جەنابى وەزیر ؟ ئەو كۆنفرانسە بێ ناوەرۆكە بێ بەرهەمەی كەهەڕەشەت كردبوو
لەستافى ناو وەزارەت و كارمەندانى پرسگە و ناو دیوان و شوفێر و كارگوزارەكان كەئەو
كاتەى دەوامیان نیە بێنە ناو هۆڵى كۆنفرانس بۆ ئەوەى قەرەباڵغ بێ ؟ ئەرێ بەڕاست
جەنابتان چ وەڵامێكتان هەیە بۆیان ؟ ئێمە دەمێكە ڕاستگۆیانە بۆ كوردستانپۆست و
خوێنەرەكانى ڕووى ڕەشى سیستەمى تەندروستى و كارئەكتەرە فاشیلەكانیمان نیشانى هەموو
لایەك داوە ، بەمەى نالیاش هێندەى تر دەركەوت كەسیستەمى تەندروستى ئەم دەسەڵاتە دز
و گەندەڵە هیچ جیاوازى نیە لەگەڵ كۆى سیستەمى حوكمڕانى ئەم حكومەتە مافیایە
.
********************
ده‌قی پرسیار‌و وه‌ڵامی که‌سوکاری شه‌هیدان و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی
بڵاو ده‌که‌ینه‌وه
بڵاوكرایه‌وه له Sunday, March 06
مه‌لا به‌ختیار:
خوێنی لاوی ئه‌م میلله‌ت به‌هه‌موو سه‌روه‌تی دنیا ناگۆڕینه‌وه
سایتی
چاو‌دێر: رێكه‌وتی(6/3/2011)، هه‌ڤاڵ كاك كۆسره‌ت جێگری سكرتێری گشتی‌و هه‌ڤاڵ
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و هه‌ڤاڵ عومه‌ر
فه‌تاح كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، كۆبوونه‌وه .
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار:
ئازیزان، با
گوێ له یه‌كرت بگرین، زۆرجار ئێوه ده‌ڵێن وه‌رنه‌وه ناو خه‌ڵك. من 12 سه‌عات
ده‌وام ده‌كه‌م، به‌لای كه‌مه‌وه 150 تا 200 كه‌س ده‌بینم، براده‌رانی
مه‌كته‌بی سیاسی هه‌موو كارده‌كه‌ن، من بچمه دێیه‌ك یه‌ك رۆژمان ده‌ڕوات،
كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ند دانراوه، بۆ سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كان‌و دێهاتو گه‌یاندنی
داخوازیه‌كانتان. ئێمه خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕشمان داناوه، مانگانه زیاتر له یه‌ك
ملیۆن دۆلار بۆ خه‌سته‌خانه‌كانی شۆڕش ته‌رخانكراوه. بۆ چاره‌سه‌ری كه‌سوكاری
شه‌هیدو پێشمه‌رگه. مانگ نیه ئیجازه بۆ 200 تا 300 كه‌س نه‌كرێ، بۆ ئێران‌و
توركیا‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
************************
لڤین پرێس ناوی چواركه‌س له‌وانه
بڵاوده‌كاته‌وه، كه گومان هه‌یه له‌ناو باره‌گای نالیادا سووتابن 18/3/2011
لڤین
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست پۆست و شوێنی نیشته‌جێبوونی
بڵاوبكرێته‌وه، ناوی چواركه‌س له‌و چه‌كدارانه‌ی بۆ لڤین پرێس ئاشكراكرد، كه
رۆژی سووتاندنی كه‌ناڵی (NRT) له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی تردا گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی
ئیمرجنسی هه‌ولێر.
ئه‌و حه‌وت كه‌سه كه گومانیان لێده‌كرێت ده‌ستیان له
سووتاندنی نالیادا هه‌بووبێت، كاتێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی هه‌ولێربوون،
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد، بۆ به‌دواچوونی
رووداوه‌كه به‌لام رێگرییان لێكرا بچنه ژووره‌وه‌و رێگه نه‌درا په‌رله‌مانتاران
له ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكۆڵنه‌وه.
ناوه‌كان‌و شوێنی
نیشته‌جێبوونیان:
كارزان حمه ره‌شید، كه‌ركوك
كاروان هیدایه‌ت، كۆپاله-
سلێمانی
سه‌ڵاح عیزه‌دین، هه‌ڵه‌بجه
رێبوار میرزا، به‌كره‌جۆ-
سلێمانی
به پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیه‌وه
رۆژی 20/2/2011 ، به لڤین پرێس گهیشتو هه‌رله‌و رۆژه‌دا بلاویكرده‌وه، حه‌وت
چه‌كداری ئه‌و هێزه‌ی كه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی نالیا
له سلێمانی، هه‌مان شه‌و له‌ناو بیناكه‌دا به‌هۆی زۆری گڕه‌وه سووتان‌و پاشان
به‌په‌له گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجینسی هه‌ولێر.
رووداوه‌كه له
سه‌عات (2)ی نیوه شه‌و بووه و نزیكه‌ی 50 چه‌كدار به‌شداربوون به هه‌ڵكوتانه
سه‌ر نالیا له‌گوندی ئه‌ڵمانی له‌سلێمانی. چه‌كداره‌كان پاش گوله‌بارانكردنی
سه‌رجه‌م ئامێره‌كان، بینای كهناڵهكهشیان سوتاند.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم له كاتی بانگهێشتكردنی له لایه په‌رله‌مانه‌وه وتی كه دوو
كه‌س له‌وانه‌ی نالیایان سووتاندووه له لایه‌ن دادگاوه
بانگهێشتكراون.
رۆژی پێنجشه‌ممه 17/3 ئه‌و دوو كه‌سه كه بریتین له
عه‌مید سه‌لام ناجی قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و
رۆژ به‌هجه‌ت له ده‌زگای دژه تیرۆر، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای
سلێمانی ره‌تیانكرده‌وه ده‌ستیان هه‌بێت له سووتاندنی كه‌ناڵی NRTدا. پاشان
دادوه‌ر به كه‌فاله‌تی ٥٠ ملیۆن دینار ئازادی كردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست