کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی له‌ کوردستان ڕاستیکی حاشالیکراو و له‌زه‌نجیری درو و ده‌سه‌لاتد

Sunday, 11/11/2012, 12:00


ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات دژ به‌هینانه‌وه‌ی حه‌دیس و بۆچوونه‌کانی شێخ جه‌لالدین سه‌غیر له‌بواری جووڵه‌ی ئیمام مه‌هدی و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کۆرد به‌رامبه‌ر به‌و ده‌لیلێکی ئاشکرایه‌له‌هه‌بوونی راستیک له‌کۆردستان که‌ده‌سه‌ڵات له‌ئاشکرا بوونی ده‌ترسیت و میژوویان وه‌ها ده‌ویت که‌له‌حه‌زی ئه‌وان بگۆنجیت له‌حالیکدا مێژوو ئه‌وه‌یه‌که‌ڕووده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ده‌یانه‌وی .
به‌گۆنجاوی ‌ده‌زانم بۆ باشتر ناسینی ئه‌و راستیه‌له‌م بابه‌ته‌دا میژووه‌که‌ی بخه‌مه‌‌پیش چاو که‌وه‌ک بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی له‌کۆردستان ناسراوه‌.

( ئیمام مەهدی ) سەێیەد مۆستەفا کۆڕی سەێید عەلی بەرزەنجی و دایکی بە ناو خەیال ، لە دایک‌بووی زستانی ١٩٥٥ زایینی لە گۆندی کۆمەڵە له ناوچەی پشدەر ، که سەر به پارێزگاری سلێمانیە یە. ئەم ناوچەیە دەکەوێتە ناو زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس نزیک بە قەندیل. ئەۆ ناۆچەیە له بۆواری سیاسییەوە بە درێژای مێژووی کۆرددا پربایەخ‌و ستراتیژیک بووه‌، هەروەها لە بەر شەر و سیاستەکانی حکومەتەکان هەمو کات ژیانی بو دانیشتوانی ئەو ناوچە نالەبار کردوه، که ئەوەش له سەر ژیانی سەیید مۆستەفا و بنەماڵەکەی کاریگەری هەبۆوە . ژیانی خۆیندنی له مەکتەب له ساڵی ١٩٦٢ زایینی دەست پێ دەکات و تا دواناوەندی له حەفتاکاندا که هەر له ناۆچەی ژیانی خۆی خوێندوویەتی.
سەێید مۆستەفا به رەچەڵەک دەگەڕێتەوه سەر بنەماڵەی به‌رزه‌نجی کە لە کٶردستان به سەیدەکانی بەرزەنجه بەناو بانگن ، له ساڵی ١٩٨١ ژیانی هاۆسەری پێک دێنی.‌‌
مەهدی کێیە و شوێنی سەرهەڵدانی کوییە ؟ لە پێناسەی ئایینەکان‌دا کە باس لە هاتنی کەس یا کەسانێک لە کاتێکی دیاریکراودا بۆ دامەزراندنی یەکسانی و لابردنی زۆڵم و ستەم دەکرێت ، ناوگەلی جۆراجۆر بە پێی کەڵتۆر و ئائینی جیاواز دانراوە ، لە پێوەری ئیسلامدا باس لە هاتنی کەسێک لە بنەماڵەی پێغەمبەری ئیسلام بە ناوی مەهدی دەکات کە هەر وەک سەرزەوین پڕ لە زۆڵم و ستەم دەبێت کە بە یارمەتی عیسای کوری مەریەم پڕی دەکاتەوە لە عەدل و داد .
بە گشتی مەهدی ئه‌و که‌سه‌یە که ئيلهامی بو ده‌کريت که هه‌مو ئايينه ئاسمانيه‌کان له سه‌ری يه‌ک گرتو وه يه‌ک بريارن که له ئاخر زه‌ماندا ديت . موسلمانان به هه‌مو مه‌زهه‌به‌کانيانه‌وه ، خاوه‌ن کتيبه‌کان به مه‌زهه‌به‌کانيان ، فه‌يله‌سوفه‌کان وه زانايان ، ته‌نانه‌ت ئاواتە خوازی ئه‌و که‌سانه‌ی کە بێ باوڕن بە دين ،هه‌مو چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن كه رزگارکه‌ريکی هيدايه‌ت دراوی وه‌عده پيدراو وه موژده پيدراو ديت که مروڤ له سه‌رگه‌ردانی وه سه‌ر ليشيواوی رزگار بکات .
بو شوینی سەرهەڵدانی ئەو بانگەوازە لە بدایەتەوە بە لە بەرچاو گرتنی بنەمای سەرەکی پێغەمبەرایەتی و زەبوون بوونی هەمە لایەنەی گەلانی ئەو ناوچەیە، بەتایبەت کورد ؛ هەر وەک لە کلیمات اللە بەچەند ڕوونکردنەوەیک باسی لیدەکات کە زەبوونکراوەکان بە تایبەت لە زەویدا کوردن لە کوردستان ، بە زیندانی بوونیان و لە ناوبردن ،وزەوت بوونی هەموو مافەکانیان و زاڵبوون بە سەریاندا و دەرکردنیان ، و لێدان تەنانەت بە سیلاحی کیمیایی و پارچە پارچە بوون و دابەشکردنیان ، کە هەر وا باس لە شوێنانی دیکە بۆ دەرکەوتنی ئەو بانگەوازە دەکات١
سەید مۆستەفا کتێبی کلمات اللەی چاپ‌کراوی بەشی ١ بە دانانی پێشەکی و سێ بەشی ڕێک‌خستنەوە لە گەڵ قورئان و وتەی پێغەمبەران و کتیبە ئاسمانیەکانیتر و ئیلهامەکانی ، هەروەها کتیبی کەلیماتوللەی ٢ بە دانانی پەراوێزگەلێک وەک دەلیل وە بەڵگەیک لە سەر سەلماندنی ڕاستی ئەو بانگەوازە دەخاتە پێش چاو .
بەشی یەکەمی کتیبی کەلیمات اللە لە ساڵی ١٩٩٢ لە زانکوی هەولێر لە ژێر چاودێری وزارەتی رۆشبیری لە چاپ دراوە و بەشی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٤ بە گشتی لە گەڵ بەشی یەکەم لە سەر ویب سایت به‌ناونیشانی http://www.hadyat.com دانرا .
سه‌ید مۆسته‌فا ئەو کتیبە بە کتیبیکی نائاسایی ناوزەد دەکات و تەواو کۆمەڵە ئیلهامەکان بە هەناردەیکی خوایی ناو دەبات کە لە دوای پرتۆکە پیرۆزەکان ، تەفسیر و ڕۆشن کەرەوەیە بۆ ئەو پرتووکانە ، و ئەو خەبات و تێکۆشانەی خوی بە ڕێگا خوش کردن بۆ هاتنە کایەی ئەو بانگەوازیە بە ناوی بەرنامەیکی تازە و رێبازیکی نوێ بۆ وڵاتانی جیهان ،بە گەڕانەوەی خو و عیسای کوڕی مەریەم لێکدەداتەوە ،و خوی وەک هاوپەیمانیک لە سەر بنەمای عدالەتی خوایی لە سەر دەستی عیسای کۆڕی مەریەم پیناسە دەکات.
خویندنەوەی کەلیمات اللە جیهانێک دەخاتە پێش چاو کە پڕ لە کێشە و بە خەساردا چوونی مرۆڤ و مرۆڤایەتی ، ناتەوانی هیز و بیری مرۆڤ و ئایینەکان بۆ حەل و بە لاڕێگەدا چوونی ئایینەکان ، و بە خەسار چوونی زانیاری لە جیهانی ئیسلام و نەمانی ڕەوشتی زاناکانی ئیسلامی لە سەر زانست و مانەوەیان لە ناو بیر و بڕوایکی پووچەڵ و شەرانخێزی ،بە گشتی شپرزەبوونی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بە هۆی زۆڵم و ستەمی دەستی خۆیانەوە،
لە وەها دوخیکدایە کە سەید مستەفا عەلی بە باوڕ وە ئەدەبیاتیکی نویی خوایی بە ناو ئیلهام دەردەکەویت .وە خاوەنداریەتی ئەو ئیلهامانە بە خوا دەزانیت .
بۆ پێناسەی ئیلهام کە مەبەست لە ئیلهامی ڕاستەقینە ، کۆمەڵە زانیاری و مەعلووماتیکە کە بە هۆی ڕۆحەوە لە جیهانی ئەودیوی مادەوە دەگاتە دڵی مرۆڤ ، کە مرۆڤ بە مێشکی ئاسایی و بە شێوەگەلی جۆراوجۆر لیی تێدەگات .
دەستپێکردنی دابەزینی ئیلهام بۆ سەر ئیمام مەهدی لە ساڵی ٨٦ تا ٩٢ بە خۆیندنەوەی کەلیمات اللە بەرچاو دەکریت .
سەید مستەفا ( ئیمام مەهدی) ئەوە کە کەلیمات اللە وەک مۆعجیزەیک پێناسە دەکات و بە گەورەترین و بەهیزترین موعجیزە بۆ حەلی گیروگرفتەکانی جیهان ناوی لیدەبات کە بێجگە لە نێردراوانی خوایی ، خەڵکی دیکەی غەیری نیردراو لە بەرزترین رادەی زانستدا بە ناتەوان لە هینانی وەها بەڵگەیک لە قەڵەم دەدات .
بو هیندیک لایەنی ژورئاسایی ئەو کتیبە دەڵیت : بی گۆمان ئەو کتیبە لە ئاخرین مۆعجیزە گەورەکانە وە ئاخرین کتیبە کە بۆ دڵی من ئیلقا بووە و دەبیت بە پیی کیش و وەزن و تەئریخ ، پچڕ پچڕ و لە دوای یەک وە بە بەردەوامی، وەک روشنکردنەوە و لیکدانەوەی مانای تەواوی کتیبە پیروزەکان تا کوو قورئان ، بۆ حەل کردنی مۆشکیلە پێچاوپێچەکان لە نیوان مەزهەبە ئیسلامیەکان وە پەیڕەوانی کتیبە ئاسمانیەکان وە وەکو ڕاستترین بەرنامەی ژیان و بۆ یەکگرتن بە پێکڕاوی و ئاشتی گشتی لە نیوان ئادەمیزاد ، تا هەموو خەڵک وەک مرۆڤیک و وەک نەتەوەیک ، بەرەو بەختەوەری هەرە مەزن بجوڵێن ، و ئەو یەکگرتنەوە کە هەموو لایەنیک داوای دەکات و هەوڵی بۆ دەدات لە شاڕیگای ئاشتی و خۆشەویستی ، بە کەڵک وەرگرتوویی لە بڕوا وە ژیری وە زانست و کارزانی .
ئیمام مەهدی لە ١٥ شەعبانی ١٩٨٨ لە ناوچەی ڕانییە لە شوینک بە ناوی گەڵۆ لە تەمەنی ٣٣ سالیدا ئەو بانگەوازییەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد ،کە هەر لە ئەوەڵی ئەو ئاشکرا بوونەیدا لە لایەن حکومەتی بەعسەوە تووشی ڕووبەڕوو بوونەوە و ئازار بوەوە کە ئەمە بوو بە هۆی چوونە ناو دۆخی نهینی ئەو بانگەوازە لە بەر زەخت و زوری رژیمی دیکتاتوری بەعس ،لە دوای مانەوەی بە نهێنی نزیک بە یەک ساڵ لە ناو جەرگەی عیراق لە شوینیک بە ناو حی التئمیم لە الرۆمادی، بە دوای ئەوەش بە جێهیشتنی عیراق و هاتن بەرەو نەغەدەی سەر بە ئیران و دژ وەستان و زیندانی بوونی لە لایەن ئیتلاعاتی ئیرانەوە و رزگار بوونی بە شیوەیکی نائاسایی لە زیندانی ئیران ، ناچار ئەوی بە جی دیڵی و لە کاتی هیرشی عیراق بۆ سەر کویت و لاواز بوونی دەسەڵاتی هێزی سەربازی عێراق له سەر ناوچه شاخاویەکانی کوردستان ، دەگەڕێتەوە ناوچەی ناوزەنگ کە ناوچەێکی ئازاد لە لایەن هەر دوو دیکتاتور بوو، بە ڕوخسانی ئەم هەله و ئاسوودەیی لە نەبوونی زەختی ئەو دیکتاتورانه لە سەری ، بارەگای خۆی بۆ ڕاگەیاندنی ئەۆ بانگەوازە لە تەنیشت حیزبە کوردیەکانی‌تر که ئەوانیش لەوی نیشتەجی بوون دەکاتەوە .
لە ناو شەڕی ئەوەڵی کەنداوی هاوپەیمانان دژ به عێراق و هەبوونی زەمینە، هەست بە له‌بار بوونی زەمینە بو ڕاپەڕین ، بە لە بەر چاو گرتنی ئەو بانگەوازە نامەیکی نائاسایی و مێژوویی به‌زمانی عه‌ره‌بی ئاراستەی تەواو لایەنە بەرپرسەکان کرد ، کە ئەنجامەکەی بایەخ نەدانی ئەو بەرپرسانه بوو بەرامبەر بە هەڵویستەکەی . ئه‌مه‌ش ده‌قی ته‌رجۆمه‌ی نامه‌که‌به‌کوردی :

ڕاگه‌یاندنیک بۆ عێراقی نوێ
به ناوی خوای بەبەزەیی‌و مێهرەبان
"ئەی ئەوانەی بڕواتان هێناوه بڕۆنه ناو ئاشتیەوه به گشتی"

سپاس بۆ پەروەردەگاری گەلان و هەردووک جیهان، سڵاو و ئاشتیش له سەر مۆحەمەد بانگەشەکەری مافی ستەم لێکراوان و کۆتایی پەیغەمبەران.
لەدواییدا: ئەم بانگەوازیەی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بزووتنەوه و حیزب و لایەن و کەسایەتی ئیسلامی و سیاسیەکانی ناو گۆڕەپانی کوردستان و عێراق دەکەین ، هەر وەکو له بڕواری ٠٧/٠١/١٩٩٠ له جیهانی ڕاستیەوه فەرمانمان پێ‌کراوه ؛ خۆری ئاواتەکان له شەوه زەنگەکانی عێراقدا سەر هەڵدات،
بانگهێشتان دەکەین بۆ دەست گرتن به پەتی به هێزی خواوه که جیابونەووەی بۆ نییه، بۆ ئەوەی ئاڵۆزی و بڵاویتان کۆ بکاتەوه، بۆ یەکیەتی ڕێزەکان و لادانی هەرچی جیاوازی و ناکۆکی یان کێبڕکێیەک، ئێوه بەرانبەر بە گەلی ستەم لێکراوی عێراق بەرپرسیارییەتی مێژووییتان له سەر شانه. ئەمەش هەلێکی نایابه که له مێژوویی عێراقدا وێنەی نەبووه،
بۆیه لێکۆڵینەوه له کاره هەنووکەییەکان تەواو پێویستی به ووردبینی و ووردکارییەوه هەیه، گەر ئەم جووڵانەوەیە شکستی هێنا لەوێدا گەل خۆی دەکەوێته جووڵانەوه بۆ ئەنجامدانی ئەوەی پێویسته به پەراوێز خستنی تەواو لایەنە بەرپرسەکان. ئیمه پشتیوانی (( پێکهاتنی دەوڵەتی کاتی )) دەکەین که به هاوپەیمانییەتی دەبێت، واته گشت لایەنه دیاری کراوەکان کۆ دەکاتەوە و بڵێسەی ئەو ململانییەی که له کات و سات دایه دەکووژێنێتەوه، هەمووان ڕازی دەکات، دەرگاکانی ڕابردوو دادەخات، خۆی لادەدات له هەموو ئەگەرەکانی ڕوودانی شەڕی ناوخۆ، ئاگاداری ...! ئاگاداری ...! له هەر ڕووداوێکی ناحەز یان وەک بەسەر هاتی لووبنان.
ئیسلامی مۆحەمەدی بنەرەتی ، شێعه و سوونی و سیاسیەکان کۆ دەکاتەوه " زۆری کردن نییه له ئایین دا بێ گوومان ڕێنومایی لە سپیدەوە ڕوون بۆەتەوه " ، ئاگادار بن که هەڵسووکەوتتان له چوارچێوەی ژیر بێژی ڕاستی و عەقل و هاوسەنگ بووندا، ڕێگە خۆشکەره بۆ قۆناغی دامەزراندنی (( دەوڵەتێکی ئازادی بەڕێز )) تا به گەل و نەتەوەکەمان هەناسەیەکی ئازاد و سەربەستانه بدات ... ،
ئەی برایان و دۆستان! له مەولا به ئەو کارەتان دەرفەت دەڕەخسێنن له پێش گەلەکەتان تا مافی دیاری کردنی ڕێوڕەوی (( هەڵبژاردن و سیاسی )) بە دەست بێنێت، تا له ئاکامی بیروڕا جیاوازه سیاسیەکان کەڵک وەرگرن، کە دەبێته هۆی بەرز کردنەوەی هووشیاری لە تواناییە شایستەکان بۆ گەشه کردنی مرۆڤایەتی، بۆ گەیشتن بە لۆتکەی بەرزی و درەۆشانەوە لە لای خوای مەزن، نەک تەنها بۆ گەیشتن بە کاروانی نەتەوە پێیشکەوتووەکان بەڵکو تا ببینە سەرچاوەی ڕووناکی و نمونەی باش بۆ سەرکردایەتی و گەورەیی مرۆڤایەتی بەگشتی.
زانای خۆ پارێزی ژیر و سیاسەتمەداری شارەزا و تێکۆشەر ووتەو ئاکارەکانی لەیەک دەچن، ئەگەر ووتەیەک بە بێ کردار بێت ڕەتکراوەیە و جێی رازیبون نییە ... ئەوە ڕۆژی ئێوەیە ، ڕۆژی تاقیکردنەوە گەورەکە ، کە تێیدا ئەنجامی فەرمانە بە حیکمەتەکان دەردەکەوێت ، یان بۆ نزمترین نزمەکان ، یان بو بەرزترین لووتکە. بارودۆخ ئاگادارمان دەکاتەوە کە ئۆمێد هاتووە بۆ هێنانە سەر تەختی گەلەکەمان لە ژێر سێبەری [ دەوڵەتێکی ڕاستگوی بێ‌تاوان ] ، ئەوەش دادوەری کردنی ڕاستەۆخۆیە بۆ دانەوەی مافی هەموو خاوەن مافەکان ، پاشە ڕۆژیش بۆ خۆپارێزانە .
داوا لە گەلە خۆڕاگرە بریندارەکەمان دەکەێن کە ڕۆڵی بنەڕەتی خۆی لە بیر نەکات بۆ دەست‌گرتن بە پەتی بەهێزی خواوە ، بۆ یەک بوون و هووشیاری له سەر ڕێگای ڕاستی و پابەندبوون بە دینی پاکی خواوە ، تا بە ووشەکانی : ڕاستی بچسپێندرێت و پووچیەکان بسڕێنێتەوە و پاکتاوی ستەم و گەندەڵی لە چوارچێوەی عێراقی چەسپاودا بکات لە باکوور و باشوورەکەی .
ئەم بانگەوازەی خۆمان لە سەر زەویی ئاراستەی ئەوانە دەکەین کە پاکی و مرۆڤایەتیان لا گرینگە ، ووڵامی ئەرێ بە ئەم بانگەوازەمان بدەنەوە و بە تەواویی هێزیانەوە پشتگیری لەو مافە سرووشتیانە بکەن ؛ مافی بڕیاردان لە چارەی خۆ نووسین ، مافی ئازادیی و مرۆڤایەتی و مافی دادپەروەریی خوایی . گەلی عێراقی ئازاد سەربەرز دەبێت له بەرامبەر بەرپرسیاریەتیەکی هەستیار لە پێش کومەڵگەی گەورەی مرۆڤایەتی دا ، بە ملکەچی و بەندایەتییەوە لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە کە سەرمان بخات بە سەرخستنێکی سەر بەرزانە ، وە ڕێگەمان بو بکاتەوە بە ڕوونی .
"ئەگەر خوا سەر خەن خواش سەرتان دەخات وە پێ‌یەکانتان جێگێر دەکات"
ئاشتی و لێبووردەیی و سەر کەوتوویی خواتان لە سەر بێت
پاشماوەی خوا مەهدی

لە دوای ڕاگەیاندنی ئەو داخوازیە و هەڵوێستی ئەو لایەنانە ، خوی لە گەڵ چەند هاوڕێکی به مەبەستی ڕاپەڕاندنی خەڵک دژ بە حکومەتی بەعس گەڕانەوە بو رانیە . بە هەڵسانگاندنی کات و لە بەر چاو گرتنی زەمینەی ڕاپەڕین لە کاتی گونجاو کە ٥/٣/١٩٩١ بوو هاتە ئاراوە ، کە شەوێک پێشتر بە ئامادە کردنی ووتار بە دەنگی خۆی بو ڕاپەڕاندن خەڵک و تەنجیل کردنی بە یارمەتی هاوڕێکانی ، کە بەیان‌یەکەی هاوڕێکانی شریتەکانیان لە چەند مزگەۆتێکی دەست‌نیشان کراۆ دا بە کەڵک وەرگرتن لە موکەبیرەی مزگەۆتەکان بو خەڵک گرت و خویشی بە وتار دان لە مزگەوتی گەۆرەی رانیە بە ئاشکرا خەڵکی بۆ ڕاپەڕین هاندا . کە ئەنجامەکەی بوو بە ڕاپەڕاندنی خەڵک دژ بە حکومەتی بەعس لە ڕانیە ، و دەر کردن و کۆنتڕوڵ و دەست گرتنی خەڵک بە سەر بارەگاکانی بەعس لەو ناوچەیە .
ئیمامی مەهدی لەگەڵ هاوڕێکانی بارەگای خۆیان لە قایم‌مۆقامیەتی رانیەدا کردەوە، کە لەو ناوچەیە سەرەکیترین شوینی دەسەڵاتی فەرمانفرمایی بەعسیەکان بوو . وەهەتا دوایش هەر لەوی مانەوە .
ئەم ڕاپەڕینه مەزنە لە کاتێکدا روو دەدات کە هیچ جورە جوڵە یەک لە لایەن حیزبە کوردیەکانەوە ڕووینەدا ، و بە ماوەی چەند ڕوژ دواتر لە ڕاپەڕینەکە بە هێزی سەربازییەوە لە شاخەو هاتنەوە ناو خەڵک . ڕاپەڕینەکەی ڕانیە بوو بە دەروازەیەک بوو سەر هەڵدانی گشتی لە کوردستان و باشور لە دژی بەعس ، کە گەلی کورد لە کوردستانەکەی لە سایەی ئەو ڕاپەڕینە لە سالی ٩١ توانی هەناسێکی ئازاد هەڵکێشێ تاکو بە یەکجاری لە ساڵی ٢٠٠٣ لە سەر دەستی هاوپەیمانان کوتایی بە ژیانی دیکتاتوریەتی بەعس لە عێراق‌دا هێندرا .
جێگرتن و نیشتەجێ بوون لە ڕانیە بو ئیمام مەهدی دەرفەتێک بو کە بتوانێت بە ڕاشکاوی بەرنامەی خۆی بڵاۆ بکاتەوە و دەست بکاتە روونکردنەوە و شیکردنەوەی ئەو بانگەوازە لە ناو خەڵک‌دا ، و بارەگاکەی ببێت بە شوێنێک بو راگەیاندن و دانیشتن و گفتگۆ بە زانیاری‌دان بە خەڵکانێک لە گوشە و کنار کە روژانە بەو مەبەستە روویان لەوی دەکرد ، هەر وەها هەوڵدان بو ئاموژگاری و ڕینومایی پارتە سیاسیەکان و ڕەوانە کردنی نامە و راگەیاندنی بانگەوازی خۆ بو شوێنانی دیکە و بەرگری لە شەڕی ناوخۆ و هتد کە بە خویندنەوەی کلمات اللە هەموی بەرچاو دەکریت .
تاکڕه‌وی له‌کۆرستان و دمارگرژی و توند و تێژی و فتوا دان بە کوشتن لە لایەن ئیسلامیەکانی ناۆخۆ و دەرەوە و هەوڵ‌دان بۆ تیرور کردن و کوشتنی کە هەمو جار پوچەڵ دەکرایەوە ، بو نموونە هێرش کردنه سەر بارەگاکەی لە لایەن حیزبی ئیسلامی بە دژایه‌تی به‌رچاوی عەلی باپیر و دەست بە سەر کردنی سەیەد مۆستەفا و گواستنەوەی بو سجنێک لە سنوری نێوان ئێران و کوردستان بە مەبەستی تەحویل ‌دانی بە کوماری ئیسلامی ئێران کە بە ئاگادار بوونەوەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە سەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی و گەماڕۆ دانی بارەگای ئیسلامیەکان لە لایەن هێزی سەربازی یەکیەتییەوە کە بوو بە هۆی ئازاد بونی لەو قۆناغە دا .
گرژی و توند و تێژی ئیسلامیەکان و ناکۆکەکانی لە گەڵ ئەو بانگەوازە و هەوڵ‌دان بوو لە ناو بردنی ، ئەۆ کاتە پەرەی سەند کە ئیمام مەهدی بە ئاراستە کردنی نامەیک بو پەرلەمانی هەریم و داواکاری بو رێک‌خستن و کۆبونەوەیک بە هاوکاری میدیا و پەیامنێری ئازاد و بە هەبوونی نوێنەر لە هەموو لایەنە ئاینیەکان لە زانای ئیسلامی و مەسیحی و یەهودی و ... و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و بانگهێشت کردنی نوێنەر لە قۆم و واتیکان بۆ دانیشتن لە سەر لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی راستی یان ناراستی ئەو بانگەوازە .
ئەم پەرەسەندنەی توندو تێژیە ، ناکۆکەکانی ئەو بانگەوازیەی هاندا بو کوشتنی سەید مۆستافا هەر وەک خۆی لە کلمات اللە شەهید بوونی خۆشی بە سونەتێکی خوایی ناوی لێدەبات ، ئەوە بو کە بە بانگهێشت کردنی بو هەولێر لە لایەن کۆمەڵێکی ئیسلامی نەناسراو بۆ دانیشتن لە سەر ئەو بانگەوازیە ، کە خۆی لە گەڵ چوار کەس لە هاۆڕێکانی بە ناوەکانی ڕەسوڵ ، عەبدۆلڕەحمان ، عەلی محمد امین و دوکتور مەنسور بەرەو هەولێر ئەچن ، ئەوە بوو کە خۆی و چوار هاۆڕێکەی لە تەئریخی ١لە سەر ٢ /١٠/١٩٩٢ لە هەۆلێر تیرور دەکرێن .که‌دواترشێخ زانا له‌دوای گرتنه‌که‌ی ئه‌و تیرۆره‌گۆماناویه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ .
هەر وەک پێشتر باسم کرد ئیمام مەهدی چۆنیەتی بە سەرهات لەم سەفەرە و ئامانجی ئەو سەفەرە وەک سونەتێکی خوایی ناوی لێ دەبات کە لە کلیمات اللە بە وردی لە ناو ئیلهامەکاندا ئاماژەی پێ‌کراوە ، بۆ نموونە
وەک: صفاء 1992 ، له ئيلهاميکی ديکه : وفداه بذبح عظيم واتە: فیدا بوو بۆ قوربانیکی گەۆرە (ل٥٥) ، در رابطە با انسانیت بدار آویختە شد واتە: لە پێناو مروڤایەتیدا لە دار درا (ل٧٤) ، << یتسنی لە باربیل الکبری >> ٢٨/٨/١٩٩٠ واتە : ئەوە هەڵ‌دەسوڕێ بۆی لە هەۆلێر گەورە (ل٧٤) (جیگەی ئاماژەیە کە بە زمانەکانی دیکەش ئیلهام دابەزیوە بەڵام لەم قۆناخەدا تەنها بەشی عەرەبیەکەی دانراوە وە دانانی ئەو ڕستە فارسیەش لیرەدا سرنج ڕاکیشە) ، [ انی اسکنک الموت (1) الا الموت (2) فسقناه الی بلد الميت (3) ] - به‌راستی تو به مردن ساکن ده‌که‌م -1- ته‌نها به‌مردن -2- ئه‌ومان بو شوينی مردوان (گورستان)ڕەوانە کرد - ته‌ئريخی ئيلهامه‌کان به ته‌رتيب : (1) 17/7/1990 ؛ (2) 28/7/1990 ؛ (3) 7/5/ 1991
هەر وەک سەید مۆستەفا بە ئیلهام لە کلمات اللە باس لە مردنی خوی دەکات بە هەمان شێوەش ئیلهامی زۆر هەیە کە ئاماژە بە زیندوو بوونەوەی دەکات کە لێرە چەند نموونەیک دەخەینە بەر چاوو وەک :
الحمد لله الذي ما احييتنی و اجملتنی من الناس 13/2/1990 - سوپاس بو خودايک که زيندوم ده‌کاته‌وه و ( له نيو بونه‌ور‌دا ) رازاوه‌م ده‌کا - احييتنی و اجملتنی به - زيندوم ده‌کاته‌وه وه رازوه به‌و بونه‌وه - ... ( لا المولود بعد الفوت ، مصطفی سيأتي ) 9/2/1992 - له دوای مردن له‌دايک‌بونی‌تر نييه ، به‌لام موسته‌فا ديته‌وه .
<< اللە ( یشهد ) یرید المهدی (٩) لیصغر قبل المشرق و المغرب بعد تکامل امورهم یآن المهدی(١٠) اللهم انی اسالک الحیاە ، یحیي المهدي(١١) مسیرتک لاحیاە جندي (١٢) >> تەئریخ ئەلهام : (٩) ٣٠/٢/١٩٩٠ ؛ (١٠) ١٠/٢/١٩٩٠ ؛ (١١) ١٣/٢/١٩٩٠ ؛ (١٢) ١٨/٢/١٩٩٠ ' { ل ١٩٦ بەشی ١ } ؛ واتە : خوا ( شایەتی دەدات ) مەهدی دەوێت (٩) لە دوای شپرزە بوونی ڕوژهەڵات و ڕوژئاوا و بە ئامادە بوونی زەمیینە مەهدی دەگەڕێتەوە (١٠) خودایا داوای ژیانت لێ دەکەم ، مەهدی زیندو دەبێتەوە (١١) رێبازی تو ژیانی سەربازێک نییە (١٢) .
ئامانجەکانی ئەم کتێبە :
ڕاست و نوێ کردنە وەی بیرو را ، لابردنی بیدعە و لادانەکان لە ئائینی خوا دا، یەکیەتی و یەکگرتنەوەی تەواو و گشتی ، ئاشتیکی هەمیشەیی جیهانی ، دادگەری ڕاستەقینە و پێشکەوتو ، و گەیشتن بە بەختەوەری هەرە مەزن و تکا کراو.
لە کۆتاییدا چەند نموونەیک لە ئیلهامەکانی کلیمات اللەی بەشی یەکەم دێنینەوە کە خۆی وەک بەرنامە و ڕێبازێک دەناسێنێت و هەر وەها پێناسەیک لە بە دیهاتنی دەسەڵاتی سروشتی بو ئەم بانگەوازە دەکات بە ئامادە بووونی زەمینە لە ڕوی جوغڕافیای ناوچە و جیهان بەگشتی ، بۆ ڕوخسانی ئەو دەسەڵاتە سروشتیە ؛

اللهم انی اسالک العنایة و العدل انما الا‌صل فی العنایە العدل (ل ٦٢)
خوایە داوای لۆتف و بەزەییت لێ دەکەم کە بنەمای عداڵەت لە بەزییدایە
ان لا اهتم الا بالقلب ، دورە دور الحیاة ، دورە دور المرأت (٢) ١٨/٩/ ١٩٩١
گرنگی بە هیچ نادەم بێجگە بە دڵ، دەوری ئەو دەوری ژیانە ، دەوری ئەو دەوری ژنانه‌
یا بنی اسرائیل اذکروا نعمتی التی انعمت علیکم ، ١/٩/١٩٨٩ هذە النعمه لبنی اسرائیل و الکورد و العرب و العجم (ل ١٠٨)
ئەی ڕۆڵه‌کانی ئیسرائیل ئەو نیعمەتەی بە بیر بیننەوە کە بە سەرتانم ڕژاندووە ، ئەمە ئەو نیعمەتەیە بۆ ئیسرائیلیەکان و کورد و عەرەب و ...
________________________________________
ترجف الار‌‌ض و ناس (١) عام ١٤٠٨ (ل١١٠)
دەلەرزێت زەمین و خەڵک ( زەوی بە بەڵا و بۆمەلەرزە و خەلک بە زۆڵم و فیتنە و ...
هو اللە باردک یا ، روسیا (ل ٩١)
ئەوە خوایە ساردکەرەوەی تۆ ئەی ، رووسیا
اللهم انی اسالک الحیاة الاریتریة (١٥) ٢٨/٣/١٩٩٠
خوایە داوای ژیانی ئەریترییت لێ دەکەم
اسأل بمحافظة السلام فی سودان (٨) ٧ رمضان ١٤٠٩ (ل ٤٦)
داواکرا بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە سوودان
جغرافیا وسطی العربیة (٢) ازمة الاوربیة (٣) (٢) ٢٠/١٠/١٩٨٩ ،(٣) ٢٨/١٠/١٩٨٩ (ل ١٦٠)
جۆگرافیای ناوەڕاستی عەرەب ، قەیرانی ئەورووپا
________________________________________
‌هزیمة صدام صبر رحیم (١٢) راس السنة ١٤١١ (ل ٥٧)
لە ناوچوونی سەدام سەبری خوایە
اللهم انی اسالک اسقاط حکم بغداد (١٢) انشاءاللە سقوط مصیر حکم بغداد (١٣) (١٢) ١٨/٩/١٩٩٠ ،(١٣) ١٨/٩/١٩٩٠ (ل ١٤٧)
خوایە رووخانی دەسەڵاتی بەغدادت لیداوا دەکەم ،بە یارمەتی خوا ویستی ڕووخانی دەسەڵاتی بەغدادە
هاجموا بغداد طائراتها (٢٠) (ل ١١٨)
هێرش دەبەنە سەر بەغداد بە تەیارەکانیانەوە
اللهم انی اسالک علیه من سیطرە (٧) ضربة الامریکی ، تحذیرکم یعنی سیطرە (٨) الهی ایمکن المٶخرە (٩) (٧) ٢٦/٣/١٩٩٠ ،(٨) ٢٦/٣/١٩٩٠ ،(٩) ٨/٩/١٩٩٠ . (ل ٨١)
خوایە داوای زاڵبوونیت لێدەکەم بە سەریدا. لێدانی ئەمریکی، ئاگادار بن یانی زاڵبوون .خوایە دەکرێت پاشکۆی هەبێت (لێدانێکی تر لە کاتێکی تردا)؟
المدینە فی البصرة (٩) نصرة (١٠) لاول مرة (١١) القوة مستهلکە مدمرة (١٤) (٩) ٨/٨/١٩٩٠ ،(١٠) ٢/١٢/١٩٩١ ،(١١) ٢٩/٣/١٩٩١ ،(١٤) ٧/ر١/ ١٤٠٩ (ل٨٣)
شارێکە لە بەسرە . سەرکەوتن . بۆ یەکەم جار . هێزێکی پەککەوتووی وێرانکەر
استمرار امریکا یتواجە (٢) الهی متی تکون الضجة ؟ (٣) بارجة (٤) فلوجە (٥) مئیدوا النتیجة (٦) (٢) ١٤/٩/١٩٩٠ ،(٣) ١٨/٩/١٩٩٠ ،(٤) ٢٦/٢/١٩٩٠ ،(٥) ٥ آذار ١٩٩١ ،(٦) ١٢/٣/١٩٩١ . (ل ١٢٢)
بەردوام بوونی رووبەروو بوونەی ئامریکا . خوایا کەی هاوارەکە دەبێت ؟ . کەشتی شەرکەر [و] . فلوجەیە . هاتنە ئارای ئەنجامەکەی
لیست للعراق الکلمة الاخیرة، لیلی و لیلە البارد (١٥) ٢٥/١/١٩٩١ (ل ١٩١)
بۆ عێراق وشەیکتر نییە ، شەوی من و شەوی ئەو ساردە
________________________________________
اللهم انی اسالک القیام لاسقاط حکومة و نظم ( نصب ) شیطان (١٢) ٤/٢/١٩٩٠ . (ل ٤٨)
خوایا بۆ ڕۆخانی دەسەڵاتو پێکهاتی ( دانراوی ) شەیتان داوای ڕاپەڕینت لێ ئەکەم
اوردیبهشت (٦) عطار روزفیلت (٨) (٦) ٢٠/رجب/١٤٠٩ ،(٨) ١٧/١/١٩٩٠ . (ل١١٥)
مانگی گوڵان . بونی عەتر لە رۆزفێلتەوە
[ئیشارەیە لە رزگاری کوردستان و ناوچە بە دەست تیوەردان ئەمریکا دژ بە عێراق لە شەڕی کەنداو]
سیعافیان الکردستان (١٠) سیحالفان کردستان (١٤) (١٠) ٨/٤/١٩٩١ ، (١٤) ٢٤/٤/١٩٩١ . (ل ٥٤)
بەرەکەت دانی دوو لایەن بۆ کوردستان . سەر خستنی کوردستان لە لایەن دوو هاوپەیمان
لا حقوق و لا غنی بغداد (٤) انتم کاکراد ١٠/٩/١٩٨٩ . (ل ١٤٧)
هیچ ماف و بەهرەیەک لای بغدادەوە نییە. بۆ ئێوە وەک کورد
اننا کویت فی انحاء العراق (٦) ٦/٣/١٩٩١ . (ل ٢٠٧)
بەراستی ئیمە کویتێکین لە گۆشەی عێراق دا
________________________________________
شاحنات العربیە اختلت اخواتها (٥) ٣/١/١٩٩٠ . (ل ١١٧)
کەشتیە شەڕ کەرەکانی عەرەب لە براکانی خۆیان دەدەن
الوضع فی المملکة عبأ دینامیت ، مملکة العربیە السعودیە (١٦) ٢٣/١/١٩٩٠ . (ل ١٥٧)
بارۆدۆخ لە شانشینەکە وەکو داگرتنی باروتە ، شانشینی عەرەبستانی سعودی
لکل طواف ( طوائف ) الجامعة البشریة (٢) بعثة سوریا (٣) عملیة عسکریة بریة (٤) سهرا للنقصة ( للنکسة ) ختاما للجمهوریة (٧) (٢) ٧/١٢/١٩٩٠ ،(٣) ١٧/١/١٩٩١ ،(٤) ٢٦/١/١٩٩١ ،(٥) ٢/٢/١٩٩١ . (ل ١٦١)
بو هەموو لاینەکان ، لاینەکانی کۆمەڵگای بەشەری . [ هەستان ] / پەیامی سوریا . بە شێوەی هێزی سەربازی زەمینی . شادیگێران بۆ ( تێک‌شکان ) کۆتایی کومارەکەیە .
________________________________________
و بآیات اللە هم یکذبون (١٩) [ ما لکم کیف تحکمون ] ؟ (٢٠) ایها الایرانیون (٢١) (١٩) ٤/١١/١٩٩٠ ،(٢٠) ١٩/١٢/١٩٩٠ ،(٢١) . (ل ١٢٦)
و درۆ بەستنیان بە بەڵگەکانی خواوە. [ ئەۆ بڕیاردانەتان لە چییە ] ؟ . ئەی ئێرانیەکان
طهران ما ترجع (٩) ١٣/٥/١٩٩١ . (ل ١٢٩)
تاران گەڕاننەوەی بۆ نییە [ مەبەستی پاشەکشێ نەکردنی لە بریاردانیەتی ]
مکروا و مکراللە (٤) ١٤٠٨ . (ل ٨٦)
ئەوان فێڵ دەکەن خواش فێڵەکانیان پوچەڵ دەکاتەوە
طائرة اسرائیلیة تحمل رٶسا نوویە (١١) ٥/٦/١٩٩٠ . (ل ١٦١)
تیارەی ئیسرائیلی بۆمی نەوەوی هەڵ دەگرێت
الضرب ( الرد ) الاسرائیلی (١٥) ان قوات الجیش الاسرائیلی (١٦) خرت بە اعناق ابلی (١٧) (١٥) ٦/٥/١٩٩٠ ،(١٦) ٢٤/٥/١٩٩٠ ،(١٧) ٤/٦/١٩٩٠ . (ل ١٦٢)
لێ‌دان یان هێرش ( دیفاع ) اسرائیلی . بەراسی هێزەکانی سۆپای اسرائیلی . دەیخاتەخوارەوە [ئیشارەت بە ]ملی وشتر (کە ئەوەش باس لە ڕوونکردنەوەی وتەیکی پێغەمبەری ئیسلامە لە سەر تەقینەوەیکی گەورە لە کەنداو و دەرکەوتنی ئاسەوارەکەی لە بەسرە ]
اما اسرائیل فقد اصبحت مع امریکا مع المدفعی التمام (٣٨) ١٦/٧/١٩٩٠ . (ل١٩٨)
بەڵام ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا خۆیان پڕچەک دەکەن بە تەواوی.
دەسەڵات و بیری پووچەڵی ناو کۆمەڵگە ئه‌و کیۆه‌یان ڕوخاند بۆ ئەوەی کەندەڵانی خۆیان پڕ بکەنەوە ،له‌وها دۆخێکدا هاواری خه‌تیبێکی تێنه‌گه‌یشتوو له‌بابه‌ت ته‌نیا به‌پشت به‌ستن به‌وته‌و حه‌دیس وها بیانهه‌ژێنێت ‌بێگۆمان ئامادەبوونێکی سرۆشتی که‌ که‌لیماتۆللا ئاماژه‌ی پێده‌کات و له‌ئارادایه‌،دیاره‌که‌ تا چەند ڕیسواکه‌ری عەشیرەت و بیری پووچەڵه‌لە کۆردستان ؟ بێ گومان ڕاستی وەک هەتاوە کە لە کاتی تایبەتدا دەدرەوشیتەوە .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە