خەڵكى كوردستان هەڕەشە لە كۆمپانیاى ئاسیاو كۆرەك دەكەن.
Friday, 23/04/2010, 12:00
لە یاداشتێكدا كەدانەیەكى بۆپەیامنێرى كوردستان پۆست نێردراوە كۆمەڵێك لەخوێندكاران و نوسەران و ڕۆشنبیرانى كوردستان بەیاننامەیەكیان لەدژى كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ وكۆرەك تیلیكۆم بڵا كردۆتەوە لەیادشتەكەدا كۆمپانیاى ئاسیسێڵ بەوە تۆمەتباردەكەن كە لەوكاتەوەى سیستەمى پەیوەندەكانى لە نرخى دۆلارى ئەمریكیەوە كردۆتە دینارى عێراقى غەدرى گەورەى لەبەژداربوەكانى كردوەو سیستەمى بەكرهێنانى دینارى عێراقى زیانى گەورەى بە بەژداربوان و خەڵكى كوردستان وعێراق گەیاندوە ، ئەو كۆمەڵەیە كەخۆیان وەكو كۆمەڵەى پەیامى خەڵك ناساندوە لە یاداشتنامەكەدا داواى ئەوەیان لەخەڵكى كوردستان كردوە كەئەگەربێت و هەردووكۆمپانیاى پەیوەندى كۆرەك تیلیكۆم و ئاسیاسێڵ نرخى پەیوەندیەكان بۆبەژداربون كەم نەكەنەوە ئەوا ناچاردەبن كەهێڵى دیكەى مۆبایل بەكاربهێنن و ، وەكو كاردانەوەیەك لەدژى ئەو دووكۆمپانیا پەیوەندیانەى هەرێمى كوردستان دەیانەوێت لە ڕۆژى شەممە بەروارى 24/4/2010 دلە كاتژمێر 5ى ئێوارەوە بۆكاتژمێر 7ى ئێوارە كاربە مۆبایلەكانیان نەكەن و دایان بخەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست