کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەوحاڵەوە داواى خولى سێیەم دەكات

Sunday, 03/08/2014, 12:00

2051 بینراوە




ئێمە خەڵكى ئەم مەملەكەتەین، ئەم مەملەكەتەش لەسایەى فەرمان ڕەواكانیدا بە ووڵاتى كوشت و بڕو داگیركارى و قاتوقڕى و كودەتا و وێرانكارى ناسراوە، لەگەڵ ئەو هەموو سەرچاوەى سروشتى و مرۆیى و خێر و بێرەى سەر زەویى و ژێر زەویدا، كەچى ئەم وڵاتە لە مێژویى كۆن و نوێیدا هەرگیز وڵاتێكى ئارام نەبووە و دانیشتوانەكەشى هەرگیز ئارام و ئاسودە و بەختەوەر نەبوون.
باواز لە مێژوو كۆن و نوێ و ڕابردووى ئەم وڵاتە بهێنیین، با تەنها باسى ئەم هەشت ساڵەى دوایى و فەرمان ڕەوایەك بەناوى (مالكى) بكەین و دوا دەرەنجامەكانى دەسەڵاتەكەى بخەینە ڕوو، ئاخۆ ئەم وڵاتە لەم ساڵانەى دوایدا چ مێژویەكى ناشیرین و ناشایستە و قیزەونى لە مەحفەلە نێو دەوڵەتیەكاندا تۆمار كردووە!!! ئاخۆ ئەم وڵاتە پڕ خێروبێرە لە ڕاپۆرتى ڕێكخراو دەزگاو سەنتەرە نێو دەوڵەتیەكاندا لە چ بوارێكدا ڕیكۆدى شكاندووە و پلەكانى یەكەم و دووەم و یەكەمینەكانی گرتووە؟؟؟ ئاخۆ گەلانى ئەم وڵاتە لە بەختەوەریدا لەكوێى گەلانى ترەوەن؟ بازمانى ئێمە لەگۆ بوەستیت و ئێمە خامەكەمان دابنێین، با لێدوان و ڕیزبەندى و ڕاپرسى و پێوانەى ڕێكخراو و دزگا و سەنتەر و ناوەند و ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتیەكان بێنەگۆ ئەوكاتە دەزانین لەماوەى هەشت ساڵى فەرمان ڕەوایى (مالكى)دا ئەم وڵاتەى بەچ ئاقارێكدا بردووە!!!سەرەتا حەزدەكەم بەخێرایى چاوێك بخشێنیین بە دەسەڵاتەكانى خودى سەرەك وەزیراندا.
- سەرەك وەزیران (نورى مالكى):
بۆ ماوەى هەشت ساڵ تاكە دەست ڕۆشتوى ئەم وڵاتەبوو، زۆر بە ئاواتى خولى سێیەمیشەوە بوو، وەك دەڵێن حەق وابوو ناوى بخرێتە كتێبى (گینس) بۆ ژمارە پێوانەییەكان، چونكە بەڕێزیان بەتەنها یازدە پۆستى بەڕێوەدەبرد وەك(سەرەك وەزیران و سەرۆكى حیزبى دەعوە و سەرۆكى ئاسایشى نەتەوەیى) ئەم پۆستانەى دوایشى بەوەكالەت بەڕێوە دەبرد وەك(سەرەك كۆمار و ئەنجومەنى باڵای دادوەرى و دەزگاى هەواڵگرى و وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى بەرگرى و بانكى ناوەندى و ئەمیندارى گشتى بەغدا و وەزیرى ئاسایشى نەتەوەیى)، لەكوێى دونیادا سەرۆكێكى تر وەك ئەوەى ئێمە لە دونیادا بونى ماوە؟؟؟ جەنابیان بەتەنها نزیكەى 300 ڕاوێژكاریان هەبووە، كە ئەو ژمارەیە زۆر نزیكە لە ژمارەى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانەوە!!!تۆ بڵێیت ئەو هەموو ڕاوێژكارە هۆكارى ئەوەبوبێت كە ڕەوشى ئەم وڵاتە بە ئەمڕۆگەشتووە؟؟؟ هەروەها بەڕێزیان شانازى ئەوەشیان پێ دبڕێت كە كورەكەى گەنجترین (لیوا)یە لەهەموو جیهاندا.
- عێراق لە یەكەمەكانە:
بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕێكخراوى شەفافیەتى نێو دەوڵەتى لە ساڵى 2013 دا وڵاتى عێراق لەگەڵ چوار وڵاتیتردا كە ئەوانیش(ێۆماڵ و سۆدان و لیبیا و سوریا)ن دەركەوتووە كە پێنج گەندەڵترین وڵاتانى جیهانن، لە داواكردنى مافى پەنابەریدا عێراقیەكان لە یەكەمی جیهانن، لە بوژانەوەى ئابوریدا لە كۆى 131 وڵات ڕیزبەندى 131هەمین وڵاتانى جیهاندایە واتا كۆتا وڵاتە، بەپێى لێكۆڵینەوەیەكى كۆمپانیاى (مابلر كۆفتى) بەریتانى وڵاتى عێراق مەترسیدارترین وڵاتى جیهانە،بەپێى تۆژینەوەیەكى پەیمانگاى (گالۆب) بۆ پێوانەكردنى ڕاى گشتى بڵاویكردەوە كە عێراق ماندوو ترین وڵاتى جیهانە،هەر بە پێى ڕاپرسیەكى سایتى(وێبا) ڕایگەیاند كە لە مەترسیدارترین وڵاتانى جیهان عێراق پلەى یەكەمى بەدەست هێناوە،هەر بەپێى لێكۆڵینەوەیەكى گروپى (مێرسیر) بۆ ڕاوێژكار لە كۆى 223شار دەركەوتووە كە شارى بەغدا بە ناخۆشترین شار دەستنیشانكراوە.
-عێراق لە دووەمەكانە:
بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕێكخراوى لێبوردنى نێوو دەوڵتى لە پاش وڵاتى ئێران وڵاتى عێراق دووەم وڵاتە لە لە سێدارەداندا، بەپێى ڕاپۆرتێكى دەزگاى (تۆمس ڕۆیتەرزى جیهانى) لە پاش میسر عێراق دووەم خراپترین وڵاتە لە بەرامبەر ئافرەتان، هەر بەپێى هەواڵێكى ڕادیۆى هۆڵەندا لەپاش وڵاتى لوبنان عێراق دووەم وڵاتە لەڕوى قەیرەیى كچانەوە، هەروەها لەپاش ئەفغانستان عێراقیەكان خاوەنى دووەم خراپترین جۆرى پاساپۆرتن.
- لەم بوارانەش لەیەكەمینەكانن:
بەپێى ڕاپۆرتێكى گۆڤارى(فۆرین پۆلس) وڵاتى عێراق لەكۆى (دە) وڵاتى شكستخواردوى عەرەبى پلەى (چوارەم)ى بەدەست هێناوە، هەروەها بەپێى ڕاپرۆتێكى (گالۆپى جیهانى) وڵاتى عێراق لە ریزبەندى (نۆ) وڵاتە مەترسیدارەكەى جیهاندایە،هەربەپێى ڕپۆرتێكى ڕێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەختەوەرى جیهانى ئامادەى دەكات دەركەوتووە كە گەلانى عێراق لە پاش گەلانى (جیبۆتى و فەلەستین و مۆریتانیا) (چوارەم) نا بەختەوەرترین گەلانى عەرەبین.
ئەمە ئەو مێژووەیە كە دەسەڵاتدارانى ئەم وڵاتە لەم ساڵانەى دوایدا بەشاهێدى هەموو جیهان تۆماریانكردووە، بەو حاڵەشەوە هێشتا سەرەك وەزیران پێداگرى لەسەر خۆكاندیدكردنەوەدەكەن بۆ خولى سێیەم، ئەوو داتاو ڕیزبەندى و سەرژمێریانە پێمان دەڵێن كە ئێوە شایستەى چین، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هێشتا لیستەكەى بەڕێزیان لە دوا هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەراندا زۆرترین دەنگى بەدەست هێنا!!!عێراقیەكان بەمەش بە خۆیانیان ووت كە ئێمە شایستەى لەوە باشترنیین.من دڵنیام تا بیركردنەوەى عێراقیەكان بەو ئاراستەیە بێت ڕەوشەكە بەرەو خراپتر دەڕوات .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)