ئازاد جووندیانى لەڕاگەیاندن چى بە (یەكێتى نیشتمانى كوردستان) كرد !
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
ئەو ڕۆژگارە سەختانەى ڕابردووى خەباتى یەكێتى كەكووڕە ئازاو چاونەترسەكانى سلێمانى و كەركووك و گەرمیان ڕاگەیاندنیان بەدەستەوە بوو ئیعلامى یەكێتى لەڕووى مسداقیەت و ڕاستگۆییەوە تاكەسەرچاوەى متمانە پێكراوى ناو كۆمەڵانى خەڵك بوو بەڵام وەك چۆن كوورد ئەلێ (تەیرى گوول عاشق بەدارى ژەقنەمووتە) جەلالى سەرۆك مافیا ئازادى علووجى قووت كردەوە بۆ گیانى ڕاگەیاندن ئەوكاتەش دائەنرێت بەسەرەتاى درووست بوونى تەكەتوول لەناو (ینك) دا ، واتە جەلال و جووندیانى ئەندازیارى تەكەتوولاتى ناو یەكێتین و بەئاقارى ئەم ڕۆژگارە ڕەشەیدا بردیان ، جووندیانیش لەیەكەم ڕۆژى دەست بەكاربوونیەوە تابەئەمڕۆ جگە لەدزى و فەسادى ئەخلاقى و ئیدارى و درووستكردنى تەكەتوولات و خەتى وەهمى ئیشكردن لەناو كەناڵەكاندا هیچ بەردێكى نەخستوەتە سەر بەردێك تێكدەر و گەندەڵ و دز خۆى بووە بەناوى پارێزگارى كردن لە محەتەو بارەگاى كەناڵەكانەوە فەوجى سەربازى كردۆتەوە و لەسێ فەوج دوو فەوجى ناوەكانیان وەهمین و (بن دیوارن) واتە ئازادى علووج مووچەو ئازووقەو چەك و پێداویستیەكانیان ئەدزێت بۆ خۆى ئەوكاتەى مامۆستا جەلال جەوهەر لەمەكتەبى سیاسى ئەبێت و لێپرسراوى مەكتەبى چاودێرى و پشكنین ئەبێت لەسەر ئەم دزى كردنانە تەحقیق لەئازاد جووندیانى ئەكات و دەستەكەى كەشف ئەكات داواى ئەو پارانە لەدەزگاى ڕاگەیاندن ئەكات كەئازادى نائازاد دزیونى و داواى وسوڵات و چۆنێتى سەرفكردنەكانیان لەئازاد ئەكات ، ئەمانە بەتەنها تاوان و ڕەفتارەكانى ئازاد جووندیانى نین بەڵكوو هەرچى كووڕى باشە لەناو دەزگاى ڕاگەیاندندا پاڵى پێوەنان و دەرى كردن لەشوێنیشیان جەمال و بەهێز و سەربەست و لاوەند و سیروانى خووشكەزاى و دڵزارى خووشكەزاى دانان بۆیە ئێستا ڕاگەیاندنى یەكێتى بە سەقەتترین دەزگاى ڕاگەیاندن دائەنرێت لەكووردستاندا ئەوە سەتەلایتە جوانەكەیانە ئەوەش بەرنامە تەقلیدى و ووشك و كرچ و كاڵەكانیانە كادرى باشیان لەكەناڵەكە نەهێشت یان دەریان كرد یا بووغزاندیان و لەتاوا سەرى خۆى هەڵگرت و ڕاى كرد یا ئیستقالەى كرد و نەفرەتى لەتەلەفزیۆن و ڕاگەیاندنیش بەگشتى كرد هەر ئەمانەشى پێ نەكرابێت تەرفیع و تڕۆى پێكردووە و لەكۆڵ خۆیى تەكەتەوولەكەى كردۆتەوە لەوانەیە خوێنەر بڵێت بۆ هێندە لەسەر ئازاد جووندیانى ئەنووسێت ئەمە پرسیار گەلێكى بەجێیەو وەڵامەكەى ئاسانە ، ئازاد جووندیانى لەگەندەڵیدا ڕەقەمى قیاسى شكاندووەو پێویستى بەوەهەیە لەدادگایەكى باڵادا دادگایى بكرێت لەسەر تاوانە ئەخلاقى و ئەدەبیەكانى و دزییەكانى و ........ هتد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست