دادگایی کردنی دادگا
Friday, 15/07/2011, 12:00
یاسا بۆ ڕێکخستنی ژیانی خه‌ڵک پاراستنی ژیانی خه‌ڵک هاتۆته ئاراوه.
له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ژیانا گۆڕاوه و پێشکه‌وتووه.. نه‌بوونی یاسا له هه‌موو زه‌مانێکدا
بۆته هۆی ئاژاوه و هه‌رکه‌سه بۆ خۆی، به‌هێز بێهێز ده‌خوات، نه‌بوونی یاسا
ده‌بێته هۆی فه‌وزا سه‌رکه‌وتنی یاسای جه‌نگه‌ڵ، که‌واته ئینسانه دڕنده‌کان،
گورگه‌کان، به‌رازه‌کان ده‌بنه هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس نائارامی و ناعه‌داله‌تی،
وه‌کو ئێستا له کوردستان، ئه‌و هۆکارانه‌ش له دێرزه‌مانه‌وه پاڵیان به مرۆڤه‌وه ناوه
بوونه‌ته مایه‌ی بیرکردنه‌وه و پێکهێنانی یاسا، یاسایه‌ک هه‌موان له سایه‌یدا بێ
ترس بحه‌وێنه‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گۆڕانی ژیان و پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی
یاساکانیش گۆڕانیان به سه‌ردا هاتووه و په‌ره‌یان سه‌ندووه و به‌ره‌و پێشه‌وه چوون.
هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدان و شۆرشی میله‌تان ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوه له‌نوسینه‌وه و
ڕێکخستنی یاسا له خزمه‌تی زۆربه ڕه‌ش و ڕووته‌که به تایبه‌ت شۆرشی فه‌ره‌نسا.
هه‌روه‌ها ڕۆشنبیران و پیاوانی داد ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی و گرنگیان بینیوه بۆ داڕشتنی
یاسای نوێ، به‌جێهێنانی عه‌داله‌ت و سه‌روه‌ری یاسا له خزمه‌تی هه‌مواندا. مرۆڤ
به ئازادی په‌یدا بووه و ده‌بێ به ئازادی بژی. له هه‌مو کات و زهمانێکیشدا پیاوی
زۆردار و ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه یاسا له خزمه‌تی خۆی و به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
خۆیدا به کار بهێنت. له هه‌مو زهمانێکیشدا مرۆڤی له‌گله‌گی، نه‌فسنزم ماستاوچی
زۆرن و به‌بنده‌ستی و سه‌رشۆڕی فێرن و له ده‌وری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه کۆ ده‌بنه‌وه
و شانی ده‌ته‌کێنن کڕنوشی بۆده‌به‌ن ده‌یکه‌ن به بت به ڕه‌مز کارزما ده‌یکه‌ن به خوا،
بێهه‌ڵه‌یه و بێعهیب و په‌ڵه‌یه. هه‌رچییه‌ک بکات ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ن، هه‌رچییه‌ک
بڵێت چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن. ئه‌وان چه‌ند به‌رز و گه‌وره‌ی ئه‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ئه‌وان
که‌م و بچووک ده‌بینێت. هه‌ر بۆیه هه‌ندێ له سه‌رۆکه عه‌ره‌به‌کان به میله‌ته‌که‌ی
ده‌ڵێت مشک و جورد هه‌ندێکی تریش به میکرۆب ناویان ده‌بات.
له‌کوردستان ده‌سه‌ڵاتی کوردی که هیچی له‌و سه‌رۆکه عه‌ره‌بانه که‌متر نییه ئه‌گه‌ر
زۆرتر نه‌بێت، هه‌ندێ یاسای له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا چه‌سپاندووه دادگای له په‌ل خستووه و ئیفلیج و شه‌له‌ل په‌ککه‌وته‌ی کردووه. ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ند مه‌ترێک له
سه‌ره‌وه‌ی یاسان پیاو ده‌کوژن خه‌ڵک ڕاوده‌نێن زندانی ده‌که‌ن سزا ده‌ده‌ن به‌ڵام
ده‌ستی یاسا نایانگاتێ.
یاسا بۆ به‌جێهێنانی داده، پیاوانی یاسا به‌رپرسن به‌رانبه‌ر خوا و خه‌ڵک له
که‌مته‌رخه‌می ،ده‌ستبه‌سته ته‌ماشای ئه‌م تراجیدیا دڵته‌زێنه‌ی له کوردستان
ڕووده‌دات ده‌که‌ن. دادگا له‌کوردستاندا ته‌قسیر و ناعادله له بریاره‌کانیدا ده‌بێ
دادگایی بکرێت و حه‌قی زوڵملێکراوانی لێبسه‌نرێته‌وه. پیاوانی داد ده‌بێت به دادی
ئه‌م میله‌ته‌وه بێن و دژی ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره بجووڵێن مهوقفێک وه‌رگرن ده‌نگ
هه‌ڵبڕن بڕیارێک بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست