کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیستەمى تەندروستى بەدەست حزبەوە واشێواوە كارمەندانى هانا بۆ كوردستانپۆست دێنن

Friday, 11/05/2012, 12:00






ڕۆژنیە لەكوردستانپۆست نامەو نووسینى كارمەندێكى تەندروستى یان دكتۆرێكى بەڕێز نەخوێنمەوە كەهەریەكەیان بەداخ و حەسرەتێكى زۆرەوە دەردە دڵى خۆیان هەڵدەڕێژن لەخراپى سیستەمى تەندروستى كوردستان، كەپێموایە ئەمە گەورەترین شەڕەف و شانازیە بۆ كوردستانپۆست كەئەم لایەنەشى پەراوێز نەخستووەو توانیویەتى كەم تا زۆر لایەنە خراپەكانى ئەو سیستەمە بەحزبى كراوە بخاتەڕوو یان هەر هیچ نەبێت نووسین و داواكارى ئەم كارمەند و دكتۆرە بەڕێزانە بخاتەڕوو كەزۆرجار هەست دەكەى نووسینەكانیشیان زۆر توندو حەسرەت بارن ، كوردستانپۆستیش هەست دەكات خەم و ئەركى زۆرلەوە گەورەترى لەسەرشانە كەئەوان باسى دەكەن بەڵام وەك ڕێزگرتنێك بۆ ڕاكانیان بڵاویان دەكاتەوە كەئەمە هەر خۆى لەخۆیدا قسە زۆر هەڵدەگرێ و بەئاشكرا دیارە كەئەوانەى كاربەدەست و ڕاوێژكارو بەرپرسیاریەتیان هەیە لەناوەندە تەندروستیبەكانى سەر بەم وەزارەتە نەبەدواداچوونیان هەیە نائامادەشن گوێ بگرن بۆیە ئەو كارمەندانە بەناچارى دێن هانا بۆ كوردستانپۆست دێنن ، لەكاتێكدا كوردستانپۆست بەراورد بەوەزارەت و پەرلەمان و حكومەت هەزاران هەزار كیلۆمەتر لەو ناوەندە تەندروستیانە دوورە بەڵام خەڵك و كارمەندان دەزانن شاشەى لاپتۆپ و كۆمپیوتەرى بەردەم هەر بەرپرسێك دەگریت لەسەعات هەشتى بەیانیەوە تادەوام تەواو دەبێت كوردستانپۆست حزوورى هەیە لەو فەرمانگەو بەڕێوبەرایەتیانە بۆیە هاناى بۆ دەبەن ، لاى تێكرایى خەڵكى كوردستان كە دكتۆران و كارمەندانى تەندروستیش بەشێكن لێیى بۆتە مۆدێل هەر ئیشێكت بۆ نەكرێ یان هەر بەرپرسێك گوێ نەگرێ دەڵێن كاكە بڕۆ سكاڵاكەت بەرە بۆكوردستانپۆست بەخوا نەیدەى بەئەوان نەكارەكەت بۆ دەكەن نە گوێشت لێ ڕادەگرن ئەمە حەقیقەتەو لەدەیان كۆڕو دانیشتن بیستوومە باشترین بەڵگەو دیكۆمێنتیش هاوارو سكاڵاى ئەو هەموو خەڵكەیە كەڕۆژانە هانا بۆ كوردستانپۆست دێنن ، دڵنیام ئەو ستافە بەڕێزەى كوردستانپۆستیش هاوڕان لەگەڵم كەدەڵێم خۆزگە ئەو بەرپرس و كاربەدەستانەى هێندە لەكوردستانپۆست دەترسن و ڕۆژانە هانا بۆ ئەم و ئەو دەبەن كێ ستافى كوردستانپۆست دەناسێت تا ڕەجاى لا بكەن بەدەیان قسەى بێ بنەماى وەك ئەوە ڕقیان لەمنە ئەوە كێشەیان هەیە ئەوە فڵانە لەسەرم دەنووسێ ئیش و كاروبارى ئەو خەڵكەیان جێ بەجێ دەكرد یان بەدواى سكاڵاو پێشنیارو داواكارى ئەو گەنج و كارمەندە دڵسۆزانەوە دەچوون كەئامادەنین فۆرمى حزبى پڕبكەنەوە .
بەڕاستى كارەساتە ناوەندێكى تەندروستی یان بەڕێوبەرو بەڕێوبەرایەتیەكى تەندروستى كەبەحساب لەلایەن خەڵكى دكتۆرو پسپۆرو ئەكادیمیەوە بەڕێوەدەبرێن ئاوا ماڵوێران بن كارمەندەكانیان بێزارو داخ لەدڵ بن لەئێستاوە كەسەرەتاى تەمەنى خزمەت و ژیانیانە بێزارى دەرببڕن یان واهەست بكەن بێڕێزیان بەرامبەر دەكرێت ئەى ئەو فەرمانگەیەیى كەلەلایەن خەڵكى فوول حزبى و نەخوێندەوارەوە بەڕێوەدەبرێت و موراجیعەكانى خەڵكى فەقیرو نەخوێندەوارن ڕووى تێدەكەن و زمان و دەستى نووسینیان نیە تائەوانیش وەك ئەو هەموو دكتۆر و پەرستیارو كارمەندى تەندروستى و مامۆستایانەوە هاناى خۆیان بۆ كوردستانپۆست بێنن ؟ دەبێ ئەوان چى بكەن و ئێستا حاڵیان چۆن بێت ؟ كێ گوێ لەداخ و دەردی ئەوان دەگرێت ؟.
دڵنیام ئەو بەڕێوبەرو بەرپرسانە لەنزیكەوە گفتوگۆى جدى و سەردانى مەیدانیان هەبێت كارمەندانى تەندروستى نایەن بەكۆڵێك خەم و داخەوە هانا بۆ كوردستانپۆست بێنن هەموو هۆكارەكەش باڵادەستى حزبە لەو ناوەندانە بەتایبەت لەقەزاو ناحیەكان بەشێوەیەك كۆمیتەو لق و مەڵبەند بوونەتە دەمڕاستى هەموو فەرمانگەیەك و تروسكایى و ئومێدێك چیە نەیان هێشتۆتەوە لەبەردەم ئەو خەڵكە ، دەرگاو یەخەى هەموو ناوەندو فەرمانگەیەكیان گرتووە بۆیە دەبینین كارمەندە گەنجە خوێن گەرمەكانیش لەچینى مامۆستاو پەرستیارو كارمەندى تەندروستى ناتوانن قبوڵى ئەو هەموو سوكایەتیە بكەن كە ئەندام كۆمیتەیەك یان ئەندامى ڕێكخراوو ناوچەیەك دێت پێیان دەكات ، دەزانن بەڕێوبەریش حزب دایناوە ناچن سكاڵاى لابكەن بۆیە بەناچارى لەترسى نان بڕین و نەقڵ دێن لەكوردستانپۆست دەردە دڵى خۆیان هەڵدەڕێژن كوردستانپۆستیش سەربارى ئەو هەموو خەم و گرفتە گەورەیەیى ئەو میللەتە كەبەدەست ئەو دوو بنەماڵە مافیایەوە هەیەتى و لەسەر شانە ئەوانیشى ئیهمال نەكردووە بۆیان بڵاو دەكاتەوە كەجێگاى ڕێزو دەستخۆشیە ، چونكە ئەو گەنجە خوێن گەرمانە ئێرە بەمەرجع و ماڵى خۆیان دەزانن بۆیە هانا بۆ كوردستانپۆست دێنن تا خەمەكانیان بۆ بڵاوبكاتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە