کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڕەشەکانی سەرۆك پەلەقاژێی کۆتایی دەسەڵاتی خێڵەکی

Thursday, 03/03/2011, 12:00






مسعود بارزانی سەرۆکی دیوەخانەکەی سەری ڕەش بەهەڕەشە بەردەوامەکانی زەنگی کۆتایی دەسەڵاتی ٢٠ساڵەی بنەماڵەکەی لێدا،سەرۆکی تەزویر لەپشت هەڕەشەکانیەوە ڕاستیەکی تری تیابەدی ئەکرێت ئەویش نزیك بوونەوەی مەرگی دەسەڵاتی شوومی بنەماڵەیەکە کە٢٠ساڵە میللەت گیرۆدەیەتی دەسەڵاتی بنەماڵەیەك کەهەموو پیرۆزیەکانی نەتەوەیەکی ناشرین کردووە،مەسعود وبنەماڵەکەی گەورەترین بەربەستن لەبەردەم گەیشتن بەئاواتەکانمان دەسەڵاتی پڕ تاوانی مسعود لەژێر دەوارەکانی خێڵەوە نەخشە ترسناکەکانیان دژ بە خەڵکی دادەڕێژن،ئەوان هیچ پیرۆزیەکیان بۆ ئەم گەلە نەهێشتۆتەوەو بۆ میللەت ناژین دەبێت گەل بۆئەوان بژی ،بۆیە کەوتونەتە بەتاڵانبردنی سەروەت وسامانی خەڵکی هەژاروو بێ دەرامەتی نیشتمان وخەڵکیش تادێت هەژاروو سەرگەردان دەبێت.میللەت بۆتە ڕەعیەی خێڵێك بەبەرچاومانەوە بست بەبستی ئەم خاکە هەرزان فرۆش ئەکات وکردویەتیە تاقیگەی تاقی کردنەوەی چەكو تفاقی سوپای دەگیرکەران و تینوێتیان بەخوێنی ڕۆڵەکانی میللەت ئەشکێنێ

مسعودی مەلاو بنەماڵەکەی گەورەترین سووکایەتی بەحکومەت وپەرلەمان ویاسا دەکەن ،ئەوان بڕیاری دادگاکانمان ژێر پێ دەخەن وخێڵ بەحاکمی میللەت ئەزانن وحوکمی بنەماڵە بڕیاری کۆتایەو قابیلی پێداچوونەوەی نیە ودادوەرەکانیشمان ڵاڵ وکەڕن لەئاستیان ،یاسا تەنها بۆ دژەکانی خێڵ ودەنگە ئازادەکانە ئەوان لەشکرێك دزووجاش وکۆنەبەعسیان بەرداوەتە گیانی میللەت وتەعدای ئاشکرا لەخەڵکی دەکەن .لەبەرامبەر گەنجانی داواکاری کۆتایی دەسەڵاتی خێڵەکی ودروشمی نان بۆ هەموان لەبری نان گوللەی بیکەیسیان دەرخوارد ئەدەن وخەڵتانی خوێنیان ئەکەن ،لەژێر دەوارە ڕەشەکانی خێڵیشەوە فەتوای خوێن ڕشتنی کوڕانی گەل حەڵاڵ دەکەن

ئەی سەرۆکە تەزویرە خائینەکەی بێ بەری لەکورد تازە میللەت بڕیاری داوە دەبێت نیشتمان بۆ هەموان بێت نەك بۆ خائینان ،دەبێت سەروەت وسامان بۆ خۆشگوزەرانی هەژاران بێت نەك بۆ خێڵەکەتان ،دەبێت پێشمەرگە بۆ بەرگری بێت لەخاك نەك بۆ پاراستنی دەوارەکانتان ،دەبێت پارەی دزراوی هەموو میللەت بۆ میللەت بگەڕێتەوە نەك بۆ کەیف وسەفای خێڵەکەتان ،ئاسۆی ڕزگاربوون نزیکە وهەڕەشەکانیشتان هەروەك هاوڕێ دێرینە دکتاتۆرەکانتان موبارەك وبن علی معمر قەزافی دۆستان تەنهاو تەنها نزیك بوونەوەی مەرگی کوێخایەتی تۆو بنەڵە خۆفرۆشەکەتانە بەسەر گەلە ستەمدیدەکەمان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە