منیش حەزم ئەكرد یەكجار بمكەن بەپەرلەمانتار
Tuesday, 17/09/2013, 12:00
1640 بینراوە
بروابكەن هاوڵاتیانی دەنگدەری خۆشەویست خۆشبەخت ترین كەس لەم وڵاتەی ئێمەدا پەرلەمان تارە، بێ كێشەوبێسەرئێشە بێ ماندووبوون وبێ ترس و دڵەروكێ لەزەرەروزیان ، دە بێت بەخاوەنی باشترین سەرمایە، لەماوەی چوارساڵدا بەدانیشتن لەناوهۆڵیكدا كەلە وەرزی زستاندا گەرمەولە هاویندا فێنكە ژیانی ماڵ ومنداڵت بۆهەتامردن لەسەرماوگەرما دەپارێزیت ، خۆئەگەر دەس و دڵ تێریش بیت ئەوەخزموكەس وتەنانەت دراوسێ خۆشەویستەكانیش پریشكی ئەونازونەعمەتەیان بەردەكەوێت و رێژنەبارانی دووعای خێرێش بەردەوام بەسەرتدا ئەبارێت ، قیروسیا لەوەی خەڵك بۆچی مەبەستێك دەنگی پێداویت گرنگ ئەوەیەئەو هەل ودەرفەتەزێرینە لەدەست خۆت نەدەیت ، خوداش هەڵ ناگرێت ئەو هۆڵە خۆش ودڵگیرەی پەرلەما ن بەهات وهاوارو قیژەقیژ بشێوێنیت ، دواجاركێ پێی دەزانیت ؟ جگە لەهەندێ هەژاروكرێكارو دووكانداروجوتیاروحەماڵ وبەقاڵ نەبێت !! پێویستیش ناكات بۆئەوكەسانە خۆت پیاوخەراپ بكەیت گرنگ ئەوەیە دڵی برادەرانی حزب و هاوپەیمانەخۆشەویستەكان و وڵاتانی دراوسێ و گەورە دۆستەكانی جیهان لێمان نەرەنجێت ، خوا نەی برێت یارەبی ئەوەتا لەدوای چوارساڵەكەش بەحەوت ملوێن ونیودینارخانە نشین دەكرێیت و پاسپۆرت بۆخۆت ومنداڵە نازدارەكانت بەمەبەستی گەڕان وسەردان بەهەموجیهاندا دەسەبەر دەكرێت ، لە چاوی پیس بەدووربێت خانەنشینێكە هەرمانگێك بەقەدەر پەنجا مانگی ئەو ژینگە پارێزە تازە دامزراوانەیە كەهەمورۆژێك كۆڵان وشەقامەكانمان بۆپاك دەكەنەوە ، ئاخرخەڵكینە ئەوخۆشی ولەزەتە ئەونازونەعمەتە ئەورسق وبەرەكەتە ، بڕوابكەن ئەوكەسەی نەی پارێزێت نەگبەتی كوڕی نەگبەتە ، دەبا هەر بۆخۆی سیربخوات وزوڕنا لێبدات ئەمیللە تە پڕعیلەتە ، كێ دەڵێت وڵات بەهاوڵاتییەوە ئاوەدانە لەراستیدا بەحكومڕان ونوێنەری دەوڵەمەندەوە جوانە، ئەوخەڵكە لەخۆرایی گلەیی وبۆڵەبۆڵ بەسە پەرلەماتاری داماودا ئەكات ، كێ هەیە ئەو پارە نازدارە بەرچاوی نەگرێت ؟ ئەو هەموو ملوێنە بێ ئەزیەت و ماندوبوونە لەبەردەستی هەركەسكدا بێت بەخودای برالە خەمی خەڵكی لەبیرنامێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆهاوڵاتی بەڕێز ئەوەیە رۆژێك دیاری بكەین بەكۆی دەنگ لەخوای دلۆڤان بپاڕێینەوە بەقودرەتی خۆی موچەی پەرلەماتاروهەموبەپرسانی تر كەم بكاتەوە بۆئەوەی ئیدی بیرلە سەروەت وسامان نەكەنەوە ،بەڵكوبێتەوەیادیان خەڵك لەرچی دەنگی پێدا ون ، یان دەبێت ئێمەش نزابكەین وبڵێین "خوایەپێش مەرگم یەك جار بمكەی بەپەلەمانتار" كاندیدە بەڕێزەكان تكایە ئێوە وەك من بیر مەكەنەوە ئەگەر خواكردی بون بە ئەندام پەرلەمان كارێكی وابكەن ئیتر ئێمەش خەونەبینین بەوەی ببین بە ئەندمی ئەو پەرلەمانە پڕلە داهات و پڕ پڕ لە بەڵێ و چەپڵە ڕێزانە ، هیوادارم خولی چوارەمی پەرلەمان لە ڕەگ و ڕیشەوە گۆڕانكاری بەسەردا بێت و ببێت بەپەرلەمانی گەل و داكۆكی لە بەرژەوەندیەكانی خەڵكی ئەم نیشتمانە بكات نەك كارنامەكەی وەك خولەكانی رابردوو حزب پارێزو گەل پەراوێز بێت ، قسەی من بۆسەرجەم پەرلەمانتارانە ئەوانەی شانسی بردنەوەی دەنگی هاوڵاتیانیان دەبێت بەگشتی نەك لایەنێك و دووان وسیان، ئەوەی ئێستا خەڵك چاوەڕوانە گۆڕنكاریەكی گەورەیە ئیتر هەركەس ئەوگۆڕنكایە دەكات پێویستە لە خۆیەوە دەست پێبكات و دەستبەرداری ئەو بەرژەوەندیە مادیە بێت و لە كۆشك و تەلارەكانەوە سەیری خەڵ نەكات ئەوەتا ئەم جارە خەڵك نەك هەردەنگی بەڵكو گیان وخوێنیشی پێتان بەخشی .