دووباره خه‌ڵاتی به پاره‌ی خه‌لکی کوردستان کڕیی..تیرۆریستێک خه‌لاتی ئاشتی وه‌رده‌گرێت!.
Saturday, 07/05/2011, 12:00
به هۆی شکسته یه‌ک له‌دوایه‌کانی نیو خودی کوردستان له سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری و ته‌نانه‌ت کادیرانی پارته‌که‌ی خۆشی ، مه‌سعود بارزانی وه‌ک به‌رنامه بۆ تهعویزکردنهوهی ئه‌و شکستانه ، دیت و به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان خه‌لات بۆ خۆی ده‌کڕێت ، ئه‌گه‌ر خه‌لاته‌که یه‌ک هه‌زار دۆلار بێت ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ سه‌رفده‌کات.
پێشتر مه‌سعود بۆ خه‌لاتێکی 25 دۆلاری زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری به‌خشییه رێکخراوی موفلیسی وه‌ک رێکخراوی ئهتلنتای ئیتاڵی که کۆمه‌ڵیک مافیای موفلیس سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن. ئیمڕۆ وه‌ک له
په‌یامنێر سایته پر درۆکه‌ی مه‌سعود بارزانی بڵاوی کردۆته‌وه ، گوایه به هۆی په‌رۆشی سه‌رۆکی فه‌رمانده! بۆ ئاشتی له ناوچه‌که دیسان زانکۆیه‌کی موفلیسی ئه‌مریکی هێناوه و خهلاتێکیان پێداوه .
هه‌ر دوێنێ بوو ، به ملیۆنه‌ها دۆلار نێچیر بڕوانامه‌یه‌کی له زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی کڕیی ، که دواتر ده‌رکه‌وت ئه‌و زانکۆیه به هۆی کێشه‌ی که‌مده‌رامه‌تی و ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ی که ئابووری ئه‌مه‌ریکای تییکهوتبوو له باریکی زۆر خراپدابوو ، به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان نێچیر ده‌ستی گرتن و ئه‌وانیش بڕوانامه‌یه‌کی دکتۆرایان پێدا.
سه‌یفولئیسلامی کوره‌که‌ی دیکتاتۆری لیبیا ، ئه‌ویش زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری دابووه زانکۆیه‌ک له به‌ریتانیا ، که دواجار بروانامه‌ی دکتۆرایان له بواری ئابوری و کارگێری پیدا . ئه‌م به‌رتیلدانه له کاتێ ئاشکرابوو کاتێ ده‌سه‌لاتیان بهرهوگلۆربوونهوه چوو ، پێس یهکدوومانگێک ده‌بێ میدیای به‌ریتانیا له زانکۆکه هاتنه ده‌نگ ، تا کار گه‌یشته یه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانکۆکه ئیعتراف بکات و و ئیستقاله پیدرا و ئێستا له چاوه‌ڕیی دادگا دایه.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ، چونکه کوانووی جه‌هلن و ده‌شیانه‌وێت کورتی ده‌روونییه‌کانیان به پاره پر بکه‌نه‌وه بۆیه عه‌وداڵن به‌دوای کڕینی بروانامه‌ی به‌رز و خه‌لاته‌کانی ئاشتی ، تا بتوانن ئه‌و کورتی و شکسته ده‌روونییانه بشارنه‌وه.
که‌سیکی وه‌کو مه‌سعود بارزانی که ده‌ستی سووره به خوێنی هه‌زاران لاوی کورد ، و تاوانباره به دزینی ملیاره‌ها دۆلاری گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان ، ئیمڕۆ بۆ پارسه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شکستانه ، دێت و خۆی وه‌ک که‌سیێکی ئاشتیخواز ده‌ناسینێت ، ده‌یه‌وێت به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی ، سیفه‌تی ئاشتیخوازیی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
لیره‌دا پیویست ده‌کات رۆشه‌نبیران به‌رامبه‌ر ئه‌و زانکۆیه بێده‌نگ نه‌مێنن و که‌مپینێک بهڕیبخریت و تییدا ئه‌و کاره‌ی ئه‌و زانکۆیه ریسوابکرێتو ، پییان بووترێت چۆن له رۆژی شه‌هیدبوونی خویندکاریکی زانکۆ و رۆژنامه‌وانێکی وه‌کو سه‌رده‌شت عوسمان ، زانکۆیه‌کی ئه‌مه‌ریکی دێت بکوژه‌که‌ی خه‌لاتی ئاشتی ده‌کات ، ئه‌م هه‌نگاوه پێویست ده‌کات کاری جددی بۆ بکرێت و ئه‌و زانکۆیه له میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا ریسوا بکریت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست