کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌کێتی وپارتی و ده‌نگدان ...

Wednesday, 29/04/2009, 12:00

1736 بینراوە


هه‌ر لیسته‌و به‌ پرتاو خۆی ناونوس ئه‌کا وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م کوردستانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان گشتیان سیاسی عه‌یاره‌ بیست وچوار بن. پارتی بارزانی ویه‌کێتی تاڵه‌بانی باوه‌شیان کردوه‌ به‌یه‌کاو به‌ ئامان وزه‌مان له‌یه‌ک نابنه‌وه‌ (ئێمه‌ گیانێکین له‌ دوو جه‌سته‌دا، وه‌ک شیعر وئاواز له‌یه‌ک به‌سته‌دا) .‌
دوای ڕاپه‌ڕین هه‌ڵبژاردن چه‌کی نوێی خه‌بات بو بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی ومافی چاره‌ی خۆنوسین . زۆری نه‌برد له‌سه‌ر ده‌سه‌‌ڵات وپاره‌لوشدان دوو براکه‌ی ئه‌مڕۆ ودوژمنه‌که‌ی دوێنێ ده‌ریایه‌ خوێنیان ڕشت به‌ سه‌دان که‌س له‌(ئاسایش وپاراستن) وونکران. ده‌بابه‌ی به‌عس به‌ چه‌شنی مێروله‌ ڕیزبه‌ستوو ڕژانه‌ ناو په‌ڕله‌مان وسه‌رکوچه‌ وکۆڵانی هه‌ولێری هۆلاکو به‌زێنیان به‌زاند و ئاڵای به‌عس وپارتی مژده‌ی هاتنه‌وه‌ی ڕژێمیان به‌ موسته‌شاره ‌پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌مڕۆ و به‌عسیه‌ عه‌فوکراوه‌کان ئه‌دا . تاڵه‌بانی کوردستانی ئازادکراوی جێهێشت وباره‌گای گواسته‌وه‌ سنوری ئێرانی دۆست و چاوی که‌وته‌وه‌ به‌ ئاشناکان. ئه‌وانه‌ی تاوه‌کو کۆیه‌ پاسداریان ناردبوه‌ سه‌ر حیزبی دێموکرات و قاسملویان تێرۆرکرد.دوایی به‌ ئه‌مرو چاوبزکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکا وتورکیا وئێراق، کوردستان جارێکی تردابه‌شکرایه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا(ئیمپراتۆری سۆران وبادینان + هه‌ولێر) . پارتی سنورێکی زۆرو یه‌کێتی که‌متر . پاره‌ی زیاتر که‌وته‌ لای پارتی ویه‌کێتی که‌متر . پارتی به‌ناو پێشمه‌رگه‌ وخانه‌نشین وشه‌هیدی زیاتر ،یه‌کێتی که‌متر ، ئابه‌و شێوه‌یه‌ ئه‌م دوو برایه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ دۆست و له‌ژێره‌وه‌ دوژمنه‌ مۆنۆپۆلی خاک وئاسمانی کوردستانیان کرد . گه‌مه‌ی په‌نجا به‌ په‌نجا درۆیه‌کی سیاسی زله‌‌ ،له‌ ڕاستیا پارتی براگه‌وره‌ ویه‌کێتی بۆته‌ (منداڵه‌ چڵمنه‌که‌ی)ئه‌بێت برابچوکی و هه‌ڕه‌شه‌ و گوێبادان قبو‌وڵ بکا ،ئه‌گینا بارزانی کارتی سیاسی به‌هێزی له‌ ده‌ستایه‌ وکه‌ی به‌ دڵی نه‌بوو ئه‌توانێ ته‌ڵاقی هاوپه‌یمانێتی پارتی یه‌کێتی ڕابگه‌یه‌نێ و ئه‌وسا تاڵه‌بانی و مه‌کته‌بی سیاسی که‌ نیوه‌ی ئه‌ندامانیان له‌ ده‌ستدا(نه‌وشیروان _حه‌مه‌تۆفیق_ فه‌ره‌یدون_ قادرحاجی عه‌لی _مسته‌فای سه‌یدقادر_ عوسمانی حاجی مه‌حمودی پارتیزان _دوو عومه‌ره‌که‌_ جه‌لال جه‌وهه‌ر وجه‌بار فه‌رمان) که‌س به‌ پولێک هاوپه‌یمانی ستراتیژیان لێناکڕێ و جاوه‌ره‌ داخی گرانم یه‌کێتی له‌ کوێوه‌ گه‌یشتیته‌ کوێ و چۆن ماڵی بارزانیت له‌کورد کرده‌ که‌ڵه‌گا و به‌ ئامان وزه‌مان له‌ یه‌خه‌مان نابنه‌وه‌.
هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌کوردستانی ئه‌زمون ساوادا بۆ ده‌ساڵه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی دوای‌ شه‌ش ساڵ که‌ پێی گرت بچێته‌ مه‌کته‌بی کۆکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و چوارساڵی تریش یه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی نه‌ڕوات وبچه‌قێ . تۆ ته‌ماشاکه‌ ئه‌م دوو حیزبۆکه‌یه‌ هه‌موو شتیان کۆنترۆل کردوه‌ و قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان ناداتێ . کاکه‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کی یه‌ک ملیار دۆلار بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌رفبکه‌ن وا ئه‌زانن یه‌ک ده‌فته‌ره‌ . حیزبه‌کانی تر و لیستی سه‌ربه‌خۆش ئه‌بێ(سیر بخۆن و زوڕنا) . براله‌ پاره‌ حوکوم ئه‌کا نه‌ک پاکی و به‌رنامه‌ی دژه‌ گه‌نده‌ڵی و پاک سازی وچاک سازی . زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م کوردستانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان وه‌ک بێچوه‌باڵنده‌ی ژێر بارانی لێ هاتوه‌ و دانه‌که‌ نه‌که‌یه‌ ده‌می وشک وڕه‌ق ئه‌بێته‌وه‌ و فاتیحای له‌سه‌ر بخوێنه‌ .ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ له‌ یه‌ک ملیۆن زیاتر موچه‌خۆری هه‌یه‌ وکێ زیاتریان پێ بدات له‌گه‌ڵ ئه‌ون . هه‌ڵوێست و پاشه‌ڕۆژی میلله‌ت فشه‌یه‌ و ڕۆژی سه‌د سوکایه‌تی قبووڵ ئه‌که‌ن، (ئه‌و نانه‌ نانه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌).
له‌ هه‌ڵبژاردنا پارتی ویه‌کێتی یه‌ک دونیا خوروقات ئه‌که‌ن و ئه‌و کورسیه‌ی به‌ سیکۆتین پیایا لکاون ته‌سلیمی که‌سی تری ناکه‌ن خوای ئه‌کرد هه‌زار که‌سی تر له‌به‌ر خاتری بردنه‌وه‌یان ئه‌کوژرا. کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتو و زه‌حمه‌تکێشان وسۆسیالیست و سه‌ربه‌خۆ وئه‌وانه‌ی تر ئه‌گه‌ر بیست له‌ سه‌دی ده‌نگه‌کان ببه‌ن بۆ خۆیان ئه‌بێ بڵێن خوا نه‌یبڕێ وله‌ده‌ستی دیموکراسی پارتی ویه‌کێتی به‌زیاد بێ. ئیتر کات کاتی موعاره‌زه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌ستپێئه‌کا و به‌ قوربانی هیمه‌تتان بم له‌ کارتۆنیه‌وه‌ بیکه‌نه‌ چالاک .
دوای مردنی تاڵه‌بانی و به‌ له‌تبوونی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان موعاره‌زه‌ (باڵێ ڕیفۆرم) خۆی کۆئه‌کاته‌وه‌ ، به‌رهه‌م وکۆسره‌ت ومه‌لا وئه‌رسه‌لان وسه‌عدی و ئازاد جوندیانی سێ به‌رد به‌ دوای خۆیاندا ئه‌گرنه ‌کوردستان و له‌ چاو وون ئه‌بن ، (کاکه‌ نه‌وه‌ دێته‌وه‌ مه‌یدان کاکه‌ نه‌وه)‌، ئه‌زانن ئه‌مه‌ی من ووتم چه‌ند ساڵی پێ ئه‌چێت ؟ ته‌نها یه‌ک تا دوو ساڵی تر !
بڕواتان بێت هاوپه‌یمانێتی یه‌کێتی وپارتی ده‌ ساڵ ته‌مه‌نی درێژه‌ نابات و دوای هه‌ڵبژاردن پارتی میراته‌که‌ی وه‌ک ‌ براکه‌ی قانعی شاعیر که‌ له‌ وه‌سێتی مه‌رحومی باوکیاندا به‌س ئاسمان و که‌مێ شتی بێکه‌ڵکی دایه‌‌ قانع ،یه‌کێتی لاوازتر ئه‌کا و ئه‌شبێ پێی قانع بێ ..ستراتیژی تازه‌ی یه‌کێتی ئه‌ڵێت (هه‌زار ته‌نازول له‌ پێناو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیران) به‌ڵام تاکه‌ی سیاسه‌تی پینه‌وپه‌ڕۆ ئه‌رزشی هه‌س ؟، نه‌وشیروانیش ئه‌ڵێ (قه‌بوڵتانه‌ یان نا هه‌ر دێمه‌وه‌ و کلکو گوێی گه‌نده‌ڵ و فایلدار و دزه‌کانتان ئه‌که‌م) .
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هاوینه‌ گه‌رم ئه‌بێت ، ته‌مووزه‌ و چل نمره‌ سه‌روو پله‌ی سه‌دیه‌ و زێده‌تر له‌ سی لیست30 ها له‌ مه‌یدان . له‌ کوردستان شازی دیموکراسیمان هه‌یه‌ ،شه‌ق تێهه‌ڵدان و گوێ ڕاکێشان بۆ ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ ئازاد‌ و دیموکراسی یه‌کێتی وپارتی فێرمان ئه‌کا هه‌موومان یان ئه‌بێ دۆستی یه‌کێتی وپارتی بین یاوه‌کو تاوانبارین به‌‌ دوژمن و نیشتیمانفرۆش وخائین .
به‌ری ته‌نگانه‌ کورته‌ و کوردستانی سبه‌ینێ ده‌که‌وێته‌ ده‌ست ڕیفۆرمخوازانی فایل پاک . به‌ڵام !
داری ئازادی به‌خوێن ئاو نه‌درێ قه‌ت به‌رناگرێ ،سه‌ربه‌خۆی بێ فیداکاری ئه‌به‌د سه‌رناگرێ .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)