کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵک ده‌یدۆڕێنیت!.

Tuesday, 15/09/2009, 12:00


خه‌ڵکی کوردستان قوربانی زۆریدا ، شه‌ونخونی زۆری کرد ، ئاماده‌باشی زۆری نواند له‌ کوچه‌ و کۆڵان و مه‌یدانه‌کانا تا گۆڕانی سه‌رخست . ئامانجیکی گه‌وره‌ بێ ئه‌وه‌ی رێکخستنیکی تایبه‌ت هه‌بێت خه‌لکی به‌یه‌که‌وه‌ گرێدا و ده‌نگی بۆ دا..
خه‌ڵکی کوردستان له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لاتێکی دز و تاڵانچی وتیرۆریست و مافیای تازه‌پێگه‌یشتوو لێی قه‌وماوه‌ ، بۆ یه‌ ئه‌رکه‌کانی گرانه‌ .
خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌دا ده‌نگه‌کانی بڕ نه‌کات ، به‌ ته‌زویر په‌رله‌مانێک دورست بێت زیاتر له‌ 35% ده‌نگه‌کان شه‌رعی نه‌بن ، بۆ سه‌رۆکێکی ده‌نگ نه‌دا ته‌نها که‌متر له‌ 40% ده‌نگه‌کان هی خۆی بێت. ئه‌وه‌ی روویدا چاوه‌ڕوانکراو بوو هه‌میشه‌ خه‌ڵکی له‌ دڵه‌ڕاوکێ دابوو که‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگیش بدا ده‌نگه‌که‌ی ده‌فه‌وتێ ، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگیدا و تۆڵه‌ی خۆی به‌ رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کورسییه‌کانی په‌رله‌مان کرده‌وه‌..
که‌وابوو ئه‌و ده‌نگه‌ شه‌رعییه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی ده‌که‌ن له‌ په‌رله‌مانێکی ته‌زویردا ، ئه‌رکیان ئه‌وه‌نده‌ قورسه‌ به‌ قه‌د قورسایی خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌..ئه‌و ده‌نگه‌ شه‌رعییانه‌ چه‌نده‌ داکۆکی له‌سه‌ر خه‌مه‌کانی خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ن له‌ نێو ئه‌پارتمانی په‌رله‌ماندا ، ده‌بێ زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ گه‌ڵ خه‌م و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی دابن ، به‌ مانا ده‌بێ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ شه‌رعییه‌کان ئه‌و کۆت و به‌نده‌ی ئه‌ته‌کێتی کۆیله‌یی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی پێشوو بشکێنن ، شوێنی خۆیان ته‌نها له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان نه‌بیننه‌وه‌ به‌ڵکو شوێنه‌ راسته‌قینه‌که‌یان‌ ئه‌و شوێنه‌ بێت که‌ لێوه‌ی هاتوون که‌ ئه‌ویش شه‌قام و نێو خه‌ڵکی کوردستانه‌.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ شه‌رعییه‌کان با ئه‌وه‌نده‌ کاتیان له‌ نێو په‌رله‌مانێکی 1/3 ته‌زویر به‌سه‌ر نه‌به‌ن ، به‌ڵکو دابه‌زنه‌ نێو خه‌ڵکی و له‌ پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌موو خۆپیشاندانێک و ناره‌زایه‌تییه‌کی خه‌ڵکی دابن .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مافیای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ نایه‌وێت گوێ بۆ خه‌لکی بگرێت و به‌ره‌سمی ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان گوێی خۆی دابخات بۆ خه‌مه‌کانی خه‌ڵک ،ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ شه‌رعییه‌کانی ده‌بێ نه‌ک هه‌ر گوێیان بۆ دابخه‌ن به‌ڵکو گه‌ره‌که‌ به‌ پراکتیکی له‌ نێویاندا ژیان بکه‌ن.
راپه‌رینی مامۆستایانی ئازای کوردستان که‌ دووشه‌ممه‌ی رابوردوو ئه‌نجامدرا ، خه‌مێک بوو ده‌بوا کارایانه‌تر ده‌نگه‌ شه‌رعییه‌کانی نێو په‌رله‌مان پشکداریان تیایا بکردایه‌.
هه‌ولێر کڕۆکی پرسه‌ سه‌ره‌کی و خه‌مه‌ خه‌فه‌کراوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ،ده‌نگه‌ شه‌رعییه‌کانی په‌رله‌مان ده‌بێ زۆر زیاتر له‌ سلێمانی و دهۆک بکه‌ونه‌ پێش خه‌ڵکی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ و به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی خواست و ویسته‌کانیان.
هه‌ولێر ناوه‌ندی ئازاره‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ،له‌ شه‌ڕی ناوخۆی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و دواتریش 31ی ئابی شه‌رمه‌زاری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و دواتریش حوکمڕانی 15 ساڵه‌یاندا، برینێکی قووڵی له‌ جه‌سته‌ی هه‌ولێرییه‌کان دورستکرد ‌ ، بۆیه‌ خه‌مه‌ گه‌وره‌و قووڵه‌کان له‌وێدا کۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌وێشدا ده‌بێ سارێژ بکرێت.
من له‌ گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌کانم هه‌میشه‌ له‌ رێگا چاره‌ دۆزینه‌وه‌داین بۆ سارێژکردنی ئه‌و برینه‌ قووڵه‌ که‌ له‌ جه‌سته‌یی خه‌ڵک و خاکی کوردستاندا دوورست بووه‌ ، راپه‌رینی مۆدرێنانه‌ی مه‌ده‌نی یا راماڵینی چه‌کداری؟. به‌لای منه‌وه‌ و زۆرانێک که‌ باش له‌ ماهییه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا گه‌یشتووه‌ ،هه‌ردوو رێگا به‌شه‌رعی ده‌زانین ،با فورسه‌تێک بدرێت به‌راپه‌رینی مۆدرێنانه‌ و ژیانی په‌رله‌مانتاری و مه‌ده‌نی ،که‌ نه‌گۆڕا ده‌بێ بگۆڕدرێت..
له‌ کۆتاییدا ده‌نگه‌ شه‌رعییه‌کانی نێو په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ زیاتر له‌ نێو خه‌لکیدا ببینرێن وه‌ک له‌ نێو هۆڵه‌کانی په‌رله‌مان ، به‌م به‌شداریکردنه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ له‌ خه‌لکی نزیکمان ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ کۆتاییشدا خه‌ڵک ده‌یباته‌وه‌ و نایدۆڕێنێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە