بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو ئه‌نداموو پێشمه‌رگه‌و دۆست و له‌یه‌نگرانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان
Sunday, 30/01/2011, 12:00
له پێشه‌کی دا سه‌ری رێز‌و نه‌وازش دادهوێنم بۆ هه‌موو شه‌هیدێکی ئازادیخوازی رێگای کوردستان سڵاو رێزم هه‌یه بۆ دانه به دانهتهتان به‌تایبه‌تی دایك و باوکی شه‌هیدان من وه‌کوو برا شه‌هیدێك له رێگای سایتی کوردستان پۆستی به‌رێز ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه به هیچ شێوه‌یێك فریوو نه‌درێن به قسه‌ی به‌ناو سه‌رکرده دزو گه‌نده‌ڵه‌کان دژی جه‌ماوه‌ری کوردستان نه‌وه‌ستنه‌وه خۆتان زۆر باش ده‌زانن بۆ جه‌نده‌ها ساڵه سه‌روه‌توو سامانی ئێوه حه‌په‌لۆش ده‌که‌ن و گهندهڵیو دزی‌و فهسادیو داوێن پیسی پیشه‌یانه ، من لێره به‌رێزتان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه ئایه به‌ر له چه‌ند ساڵ باوك و براو که‌س و کاری ئێوه‌یان له پێناو چی به کوشتن دا خۆتان وڵامی خۆتان به‌رنه‌وه ؟ به‌رێزتان باش ده‌زانن تاکوو ئێستاش بێسهرو شوێن بزرکراوانی شه‌ری ناوخۆ شوێن بزرن ئایه ئه‌مه له پێناوی رزگاری کوردستان بوو یاخوود له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ؟ به چه‌نده‌ها ئافره‌تی کوردیان به بیانووی دامه‌زراندن تووشی کاری خراپ کرد ، من لێره داواکارم له هه‌موو تاکێکی به شه‌ره‌فی جه‌ماوه‌ری کوردستان دورکه‌ونه‌وه له‌م سه‌رکرده دزو گه‌نده‌ڵ و مافیا‌و داوێن پیسانه وه‌رنه رێزی براکانتان با جیتر گهندهڵیو دزی‌و سه‌روه‌توو سامانی کوردستان نه‌روات به فیرۆ بجێته گیرفانی چه‌ند که‌سێکی ناپاك و دزو گه‌نه‌ڵ ئه‌گه‌ر وازهێنانی خۆشتان رانه‌گه‌یێنن دژی جه‌ماوه‌ری کوردستان نه‌وه‌ستن له‌دوایدا ئه‌وه‌ی دژی جه‌ماوه‌ر کاری خراپی بکات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت بێنه پێش چاوی خۆتان راپه‌رینی ساڵی 1991 هه‌روه‌ها ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا له وڵاتی عه‌ره‌به‌کان رۆژانه جه‌ماوه‌ر دژی سه‌رکرده دزو مافیا‌و گه‌نده‌ڵه‌کان راپه‌رین ده‌که‌ن ، چونکه راپه‌رین له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کوردستانه با جیتر یاری به جاره‌نوسی جه‌ماوری کوردستان نه‌کرێت له‌گه‌ل رێزم بۆتان
سوید
2011 / 01 / 30
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست