رابردوو به‌شێکه له خۆم، خۆشم به‌شێکم له‌وه‌ی که رابردوو منی دروست کردووه
Thursday, 24/03/2011, 12:00
به داوای لێبوردنه‌وه کوردستانپۆست، ئه‌و نووسین و بابه‌تانه‌ی له سه‌ر جه‌وهه‌ر نامیق نووسرابوون، که نووسه‌ره‌کانی، وه‌ک سه‌رکرده، تێکۆشه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار، زانا و نه‌ترس له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن ئێمه ناتوانین چیدی ئه‌و به‌شان و باڵ هه‌ڵدانانه بڵاو بکه‌ینه‌وه، تکایه ئه‌و نووسینانه بنێرن بۆ سایت و رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئۆپۆزیسیۆن.
رابردوو به‌شێکه له مێژوو، له رابردوودا چیت کردبێت، ده‌بێت ئاواڕی لێبدرێته‌وه، ئه‌مه‌ی ئیستا ده‌یکه‌یت، (سی ڤی) خۆته، رابردووتی پێ له بیرنابرێتهوه، ئه‌وه هه‌ر ته‌نها له ناو میلله‌تێکی دواکه‌وتووی وه‌کو کوردایه، هه‌موو ئه‌مانه قبوڵ ده‌کرێت، دوای هه‌موو ئه‌مانه گومانم له‌وه‌دا نه‌ما، که بۆ نمونه ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌کو هیوا محه‌مه‌د مسته‌فای به‌رپرسی لقی چواری پارتیی و پاراستن، رۆژێک له بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه، له پێش هه‌موویانه‌وه نووسه‌ر و حیزبییه‌کان لێی ده‌بوورن و ستایشی ده‌که‌ن، له‌وانه‌یشه ئه‌وه‌ی له به‌رده‌می لقی چواردا کردی به ئازایه‌تیی بۆی بنووسنه‌وه. ئێمه چونکه میلله‌تێکی ساویلکه‌ین، به‌و مانایه‌ی به‌رپرس و سه‌رکرده‌کان له سه‌رو خۆمان ده‌بینینه‌وه، تاوان و خیانه‌ته‌کانی رابردوویان چیی تێدا کردووه بچوکتر سه‌یر ده‌که‌ین. قه‌یران و کاره‌سات و جینۆساید و ئه‌نفال له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی تاوانه‌کان بچوکتر ده‌بینین. سه‌ری سه‌رکرده و به‌رپرسه‌کانیش هه‌میشه له ژوور سه‌ری خۆمان ههڵدهواسیین و پیرۆزیان ده‌که‌ین. هه‌میشه تا ئه‌و رۆژه‌ی لهگهڵماند ده‌مێننه‌وه پایه‌دار و نرخدار ده‌بن. دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژووی کاره‌سات و تاوانه‌کان، به‌شێکه له فه‌رامۆشکردنی ئه‌و مێژووه‌ی رابردوویان، که هه‌رگیز ده‌رسی لێوه‌رناگرین.
جه‌وهه‌ر نامیق ده‌رمانخوارد کرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ جێگای سروشتی خۆی، هه‌موومان ده‌مرین و نامێنیین، سروشت بۆ لای خۆیمان ده‌باته‌وه، با ئه‌و سروشته‌ی، که وه‌ک جوانییه‌که‌ی خۆی دروستی کردووین، ئه‌وه‌مان لێوه‌ربگرێته‌وه، له‌وێشه‌وه لێمان ببورێت، که ئێمه ناشرینیشمان به‌رامبه‌ری ئه‌نجام داوه. ئێمه ده‌توانین ته‌واوکه‌ر بین، به‌ڵام نابێت هه‌موو شتێک بیین بۆ هه‌موو مێژوو.
ئه‌مڕۆ که‌سوکاره‌که‌ی ماون، با ئه‌وان هه‌ڵوێستی ئازایانه‌یان هه‌بێت، هێنده‌ی دێڕێک له‌و ستایشکردنه‌ی ئێوه‌ی نووسه‌ر، ئه‌وانیش قسه‌یه‌کی له سه‌ر بکه‌ن، ئه‌و برایه‌ی که به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی پارتییه، با واز له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بهێنێ، ئه‌و برایه‌ی سه‌فیره بێته ده‌نگ و باسی ئازایه‌تی و هه‌قبێژی کاکیان بکات! با ژنه‌که‌ی نه‌هێڵێت ته‌رمه‌که‌ی ببرێته‌وه و له‌گه‌ڵ نهێنی تێداچوونه‌که‌ی بشارێته‌وه؟ ئێوه ده‌تانه‌وێت چی بڵێن، له کاتێکدا که‌سه نزیکه‌کانی خۆی به دوای ته‌رمه‌که‌ی جه‌وهه‌ردا دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌ون؟ ئێوه ده‌تانه‌وێت چی بڵێن و په‌یامتان چییه له دوای ئه‌م هه‌موو ستایش و پێداهه‌ڵدانه؟
من جارێک له‌گه‌ڵیدا دانیشتووم و داوام لێکرد بۆ کوردستانپۆست بنووسێت، وه‌ڵامی ئه‌وه بوو، که: جارێ ناوێرێ، ئه‌وه بکات، ده‌نا پارتی به هاریکاریی ژێر به‌ژێری ئێوه تاوانبارم ده‌کات.
کاتێکیش داوامان لێکرده‌وه هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو. زۆر له‌وانه‌ی که ئیمڕۆ له شوێنی تر ده‌نووسن، به ناوێکی تره‌وه هه‌مان نووسین بۆ ئێمه‌ش ده‌نێرن، جه‌وهه‌ر نامیق یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که داوا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: له فڵانه رۆژنامه و سایت بڵاومان کردۆته‌وه، تکایه ئێوه‌ش لای خۆتان بڵاوی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له بیرتان نه‌چێت بڵێن له فڵانه شوێنه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌مه چی ناو لێده‌نرێت؟ ئازایه‌تیی، یان ترس و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی؟ کاتێک دلێر سه‌لیمی نووسه‌ری کوردستانپۆست ره‌خنه‌یه‌کی لێگرت، پێشنیارمان کرد گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵدا بکات، وه‌ڵامی ئه‌وه بوو: ببورن له کوردستانپۆستدا نایکه‌م، چونکه سایتی (رووداو) به‌ته‌مایه لهگهلمادا بیکات. هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئێمه جێگای پرسیار و هه‌ڵویست له‌سه‌ر وه‌رگرتنه.
به‌داوای لێبوردنه‌وه له خوێنه‌ران به‌م چه‌ند دێڕه سه‌ریانم ئێشان. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌ڵێم، با هه‌ر که‌سه له ژیانی خۆیدا چی کردووه، با ئه‌وه‌نده‌ش مافی بدرێتێ و پاداشتی بده‌ینه‌وه که شایسته‌یه‌تی، نه‌ک زیادڕۆیی تێدا بکه‌ین، که‌سه‌که خۆی تێدا نه‌ناسێته‌وه، با وا نه‌که‌ین، که‌س له رابردووی خۆی نه‌ترسێ له‌وه‌ی چ باشه و خراپه‌یه‌کی تێدا کردووه.
دیسان به داوای لێبوردنیش له کاک نه‌ژاد حاجی برایم، که ئه‌م به‌یانییه ئه‌و هه‌موو نووسینانه‌ی دابه‌زاندبوو. من نووسینه‌که‌ی خۆشیم خسته خواره‌وه، وه‌ک رێزێک بۆ ئه‌وه‌ی که به‌شێکه له کوردستانپۆست، مافی ئه‌وه‌م به خۆم نه‌دا راسته‌وخۆ لایبه‌رم، با ئه‌و خۆی نووسینه‌کی خۆشی لابه‌رێت. ئێمه پێویسته قوتابخانه‌یه‌ک بین له بیری نوێ، نه‌ک قوتابخانه‌یه‌ک بۆ راگه‌یاندنی حیزبه‌کان، که کۆن و رابردووهکانیان له ئیستادا ئێمه به جوانی بۆیان بنووسینه‌وه. ئه‌وان خۆیان دروست بکه‌ین، نه‌ک ئێمە ئەوان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست