کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ناساندنی جینۆسایدی کوردان: بەراوردێک لە نێوان 25 دۆلارەکەی من و ملیۆنەها دۆلاری پارتی و یەکێتی

Wednesday, 18/01/2012, 12:00


ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەم جار وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ ڤینۆس فائیق ، سەردار عەبدولا (پەرلەمانتاری گۆران)، عارف قوربانی ، عومەر محمەد لەشاری هەولێر پێک هێنا و کۆنگرەیەکیان بۆ ناساندنی ئەنفال و هەلەبجە ئەنجام دا. بەپێی زانیارییەکان ٤٠٠ هەزار دۆلاری بۆ دابین کرابوو، چونکە زۆرینەی میوانەکان لە بالەخانەی شیراتۆنی پلە یەکی ئەوکات لە نووستن و خواردنەوەی چەندین ڕٶژ و بلیتی فرۆکە بۆیان سەرف کرابوو، ئەوانیش کۆمەلێک بڕیاریان دەرکرد ، وەلێ هیوادارم هەریەکێکیان بتوانن یەک لەو بڕیارانەمان پێ بڵێن کە کامەیان جێبەجێ کراوە؟
ساڵی پاریش وەزارەتی شەهیدان، بەهاریکاری پارتی و یەکێتیەکان ، لە نەرویژ، بەهەمان مەبەست کۆنفرانسیێکیان ئەنجام دا، بەگوتەی وەزیری شەهیدانی ئەوکات " لەسوێد هەوڵەکانی ئێمە سەرکەوتو و نەبووە " (١) ئەوان لە راگەیاندنەکان وایان نیشاندا، لەنەرویژ ، قەرەبوی" شکستەکەی سوید" دەکەنەوە، نازانم چەندیان پارە لەو کۆنفرانسەدا خەرج کرد؟ بەلام دەزانم نزیک بە ١٥ کەسیان زیاتر لە کوردستانەوە هێنابوو کە دەبوایە 2 یان 3 کەس ئامادەبوونایە . دەنگۆی ئەوەش هەبوو بەمال و مناڵەوە هاتبون، خەرجی هەموویان بە دایبی مناڵەکانیشیانەوە لە سەر کۆنفرانسەکە بوو؟
دیسان سالی پاریش لە هەولێر کۆنگرەی گۆرە بەکۆمەڵەکانیان سازکرد، وا بزانم 130 هەزار دۆلاری تێچوو؟
ئەمسالیش لەرێگای بەیان سامی عەبدولڕەحمان ، بەهاریکاری وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق ، 3 رۆژ لە لەندەن کۆنگرەیەکیان بۆ تاوانەکانی بەعس ئەنجام دا بەئامادەبونی کۆنەبەعسی و بەرپرسیێکی بالای پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی شێروان حەیدەری
لێرەدا من ازانم چەندە داهاتی خەلکی هەژاری تری کوردستان دزراوە، یان لە خۆشگوزەرانیەکانی خۆیان ئۆتێلی 5 ئەستێرە ، خواردن و خواردنەوەی چێشتخانە نایاب و باڕەکان ...... خەرجیان کردووە؟ رەنگ بێت کار و کۆنفرانسی زیاتریش کرابێت، من ئاگادار نەبم!
پرسیار: ئایا لە سەرپەرشتیاری کۆنگرەکەوە تادەگاتە بەشدارانی ئەم کۆنفرانسانە ، چۆن شەرم نایان گرێت، کە کۆنگرەی بێ بەروبووم و چەواشە و خۆدەرخستن لە میدیاکان و خۆشگوزەران رابواردن لە سەفەر بۆ دەرەوە ......لەسەر داهاتی دزراوی خەڵک دەکەن!؟
چۆن شەرم ناتان گرێت، لەکاتێکدا پارتی و یەکێتی، کە خەزرەجی و وەفیق سامەرائی و سولتان هاشم و تارق رەمەزان و قاسم ئاغای کۆیە و ٢٥٦ سەرۆک گەورە جاشی ئەنفالچییان پاراست و بوونە پارێزەریی، کەچی ئێوەش لەگەلیان کۆنفرانس دەکەن؟ یان کامتان هەلوێستان دژ بەو داکۆکیانەی بارزانی و تالەبانی و سوکایەتیەکانیان بەو دۆسییە بویرانە هەبووە؟
بیستهەمین سالیادی ئەنفال بارزانی پێشوازی لە پۆلێک جاشی تاوانبار دەکات ... تالەبانی و یەکێک لەدەستە راستەکانی (وەفیق سامەرائی)
ئایا شەرم ناتانگرێت دەچنە لەندەن و نەرویژ و لە کوردستان کۆنگرە بۆ ناساندنی ئەنفال و هەلەبجە دەکەن لەکاتێکدا پارتەکانتان ، سەدان تاوانباری ئەنفالی تێدایە!؟ ٨٠ برینداری هەلەبجە لەبەر چارەسەرنەکردن گەیشتونەتە مەنزلگای عومەر خاوە و ٢٧٠ تریشیان لەسەر لیواری مەرگن؟
لەتەک هەموو ئەوانەشدا با چەند نمونەیەک لە خەباتی چاکی سویدتان بەنمونە بۆ بهێنمەوە کە بەچ توانا و داهاتێکیەوە بەدەستی هێناوە:
١. یەکەم کۆنفرانس بۆ ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لەپەرلەمانی سوێد لەبەرواری٠٦/٠٥/٢٠٠٧ بەسترا ، بریاری ئەوەدرا کە لە سالی ئایندە پارتی چەپ و ژینگە پێشکەش بەپەرلەمانی سوید بکەن ، سەرەنجام پێشکەش کراو لە ١٣/٠٦ /٢٠٠٨ بووە گفتوگۆی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە بەداخەوە سەرکەوتو نەبوون بەرەو دەنگدان بڕوات . کۆی ئەو خەرجیەی چاک لەو کۆنفرنسە، کە خەرج کرا ، بە بلیت و خواردنی نزیک بە ٨ کەس بوو لە خواروی سویژەوە ، نزیک بە ١٠٠٠ دۆلار بوو ، کە رەفعەت هەلەبجەیی لە خاوەن مۆبایلی سانای وەک یارمەتی وەرگرتبوو.
٢. بۆ یەکەم جار لە مێژوی کورد و لە٢٠مین ساڵیادی ئەنفال ، هەلەبجە ، فرۆکەیەکمان بۆ ماوەی یەک کاتژمێڕ لە سەنتەری شار ی ستۆکهۆلم لە بەرزایی تەنیا ٦٠٠ مەتر هەلساند و بەهەلگرتنی لافیتەیەکی ١٢ مەتری کە لێێ نوسرابوو نەخێر بۆ هەلەبجەیەکی تر و کۆمەلکوژی تری کوردان

هەرگیز بۆ هەڵەبجەی تر.  نا بۆ کۆمەڵکوژی لە کوردستان


هاوکات بەهەزاران بالۆنی رەشمان هەڵدا


سێ سەرۆک پارتی سەرەکی سوێد و چەندین وەزیرو کەسایەتی و ڕۆژنامەنوسی سویدی هاتنە یادەکە کۆی ئەو خەرجیە نەگەیشتە ٣٠٠٠ دۆلار ، کە بە دەرۆزە و بەخشین لەلایەن ئەندامان و دۆستانەوە کۆمان کردەوە
٣.بۆ یەکەم جار لەمیژوی کورد ، لە ٢١یەمین سالیادی (ئەنفال ،هەلەبجە) لەپای ئەو خزمەتەی لەو ٢١سالە ئەنجامیان دابوو ١٠ کەسایەتی بەناوبانگی سویدیمان ڕێز لێگرت ، هاوکات ٢ سەرۆک پارت و چەندین پەرلەمانتار و رۆژنامەنووسمان کردە ئەندامی فەخری ڕێکخراوی چاک 






 ٤ . لە 2010-03-11 بۆ یەکەم جار لەمێژووی کورد بە هەوڵی دۆستەکانمان لە پارتی (ژینگە و چەپ) توانیمان مەسەلەی ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید بدەینە دەنگدان لە پەرلەمان گەرچی شکستمان هێنا، بەتایبەتی بەهۆی دەبل موراڵی سۆسیال دیموکراتی سویدی (لە کۆنگرەی پارتەکەیان دانیان پیا ناوە، کە لەپەرلەمان دەنگیان پێ نەدا) بە پاساوی ئەوەی دادگا و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دانی پیاناوە، تورکیاش دانی بە کوشتاری ئەرمەنەکاندا نەناوە، بۆیە لەبەلگەیەکی دۆکۆمێنتی بەناوی هەموو پارتە سویدیەکان لە پەرلەمان نووسراوە کە ئەوان ڕیز دەگرن لە بڕیاری ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لەلایەن دادگای عێراقەوە . ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە ، بەلام ئێمە پێمان کەمە . ئەوەی بۆتە وەستانیشی، دوای دانپیانان بەجینۆسایدی ئەرمەن ، رەخنەی توند لە سیاسییەکانی سوید گیراوە، کە ناساندنی مەسەلەی کۆمەلکوژیەکان ، ئەرکی دادگا و ڕێکخراوەپڕۆفشنالەکانە لەم بوارەدا نەوەک سیاسیەکان؟
 
 ٥. کۆی هەموو ئەمانە و دەیان کارو چالاکی تر ، سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی سوید بەهاریکاری چەند دۆستێکی ئەنجامی دا، بەلام لە جاردانی کەمپینێک بۆ ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ ، کە بۆیەکەم جار لەمێژویی کورد، ئەو جۆرە خەباتە لە ناو پارت و پەرلەمانتارانی ولاتێکی ئەورپی (سوید) ئەنجام بدرێت و سەرکەوتووبێت، کە دەبێت لێرەدا راستیەکان بە ئەمانەتەوە باس بکەم ، لە واژووپێکردنی سەدان کەسایەتی سویدیی و کوردیی دەرەوەی پەرلەمان، کۆی ئەندامانی ئەو کاتی چاک سوید، توانیان مێژویەکی نوێ لە واژوو پێکردنی ئەنفال بەجینۆساید لە کەنیسە و قوتابخانە وشار و شارۆچکە و بازارەکان دەست پێبکەن، بەلام لە بەدەستهێنانی ٤٢ پەرلەمانتار و ٣ پارتی سویدی (چەپ ، ژینگە ، سەنتەر) سێ سەرۆک پارت، مۆنا ساهلین (سۆسیالدیمکورات، لارش ئۆهلێ (چەپ) پێتەر ئیرکسۆن (ژینگە) لە ماوەی کەمتر لە ٤ مانگدا، بەدەست بهێنین، کە کاک نەجمەدین قادر و شەمال ئاکۆ هەریەکەیان، واژوی پەرلەمانتارێکیان بەدەست هێنا، بەڵام ٤٠ پەرلەمانتار و ٣ سەرۆک پارت و پارتی سویدی، من خۆم توانیم بەتەنیا واژویان پێبکەم، کۆی ئەو خەرجیانەی لەو واژوانە سەرفم کرد، تەنیا پارەی تەلەفۆن بوو کە دلنیام نەگەیشتۆتە ٢٥ دۆلار ، لەگەل کاتکوشتنی دەیان کاتژمیڕی ئاخافتن و سەردانیکردنیان بوو، بەلام سەیر بکەن سەرجەم کۆنفرانس و کۆنگرەکانی دەسەلات چ پارەیەکی بۆ خەرج دەکرێت؟ هیچ بەروبوومێکیشی نییە؟
خەبات بۆ مەسەلەی جینۆساید، لە ژورە گەرم و ئۆتێلی ٥ ئەستێرە لە شیراتۆنەکانی هەولێر و لەندەن و نەرویژ ناکرێت؟ دەبێت وەک ئێیمە لە بەردەم پەرلەمان و سەفارەتەکان لەسەرمادا بلەرزن و شەری جاشەترسناکەکان بکەن، سکاڵای لەسەر تالەبانی و داوای دەستکێشانەوە بارزانی (مام و برازا) بکەن ، پەرلەمانتارو پارتە ئەورپیەکان بە تەلەفۆن و مەیل باران بکەن . بۆیە خەبات بۆ ئەو دۆسیەیە بە پیاو و ژنی بوێر دەکرێت نەک بە کۆنە بەعسی وەک شیروان حەیدەری و مرۆڤی لەرزۆک و عاشقانی دۆلار و کورسی و دووروو دەکرێت؟
 بەهەمووتان بەئاستی رێژوانی قادری (٧ سال) و ئاکام سلاح سۆفی (٨ سال) نەتان توانیوە لە کۆنگرەی پارتێکی ئەورپی (سۆسیال دیموکراتی سویدی) دەستکەوتێکی نەتەوەیی بەدەست بهێنن، ئەویش مەیدانیانە بچنە ناو ژوری کۆنگرەو بەردەرگا لەئەندامانی کۆنگرە بگرن و لە بەریان بپارێنەوە دەنگبدەن بۆ جینۆسایدی گەلەکەم !؟

 لە کۆتایش پێتان دەڵێم، پێویستە ئێوە لەئاست ئەندامانی چاک (کوردۆساید)دا شەرم بتان گرێت، کە بە شەونخونیەکانیان توانیان دۆسیەی گەمەڵکوژی کورد بەتاکی کورد لە هەرچوارپارچە و ئەورپیەکان بناسێنن، کە لەبری ئەوەی ناوی دەولەتێكی یاساییان لەپشت بێت، بەناوی ڕێکخراوێکی نەناسراوەوە لەدەرگای سەدان ناوەندی سیاسیان دا! لە بڕی سەرفکردنی ملیۆنەها دۆلار، تەنها بەگیرفانە بەتالەکانیان سەرکەوتن دوای سەرکەوتنیان تۆمارکرد، لە بڕی دانیشتن و خواردنەوە لە ئوتێلە 5 ئەستێرەکان، لەبەردەرگا پەرلەمان و ولاتە سەرما و سۆلەکانی ئەسکەندەڤیا و.س ویس و هۆلەند و بەریتانیا و لەسەرما هەڵدەلەرزین
 
دەتوانم بڵیم دواترین نمونە و دەستکەوتی نەتەوایەتی کۆمیتەی سویسرای چاک بوو ، کە سەرپەرشتی هیوا ناسح توانیان لەدوای سوید لە پەرلەمانی سویسراوە ، ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید بخەنە دەنگدانەوە، کە لە ئمێلێکدا بۆ کاک هیوام نوسیبوو ، ئەرێ خەرجی ئەو چالاکیەتان چەندی تێچوو ، وتی تەنیا ئیمەیل و تەلەفۆن و هەندێ پەیوەندیکردنی تر بوو!
 
 
 من دەزانم  ڕۆژگارێک دێت دەستەکانتان بۆ میللەت دەردەکەوێت، کە چۆن ئێوە و ئەم دەسەلاتە بەهەموو وەزارەتەکانیەوە، بەناوی کۆنگرەو یاد وسیمنارەوە، داهاتێکی ئەم گەلە بەهەدەر دەدەن و بە خۆشگوزەرانی بۆ خۆتان دەژیین، بەبێ ئەوەی بە دڵسۆزیی و هەستیی بەرپرسیارێتیتانەوە کارتان بۆ ئەو دۆسییە کردبێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە