بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سبەی،سبەی ،سبەی،سبەی!!!!

Sunday, 22/09/2013, 12:00



سبەی ژوانی دادگاییکردنی ئەو سەرۆکو وەزیرو گزیروخۆفرۆشانەی نیشتیمانە، کە لە دوای ڕاپەڕینی مێژووی ساڵانی ١٩٩١ لە کەرەجو بیابانەکانی لای عەرعەرەوە،بە هەڵکەوتێکو هەڵەیەکی چاوەڕوان نەکراوی مێژوویی هاتنە سەردەریای نەوتی نیشتیمانو بوون بە فەرمان ڕەوای نەزانینو،بوون بە پادشای تاکڕەوو،بوون بە هاوپیشەکانی ئەتاتورکو،ڕەزا شاو،سەدامو،حافزی باوکی بەشارو،بازرگانی ماندوو نەناس لە هێنانی کاڵای نا ئەنتیکو نۆکەری ئینگلیزو مەیتەرەوانی ئاخوندنیزمو،تەتەری نێوان شامو شیرازو،سیخوڕی نێو کۆشکە بێ ناونیشانەکانی ئەمریکاو،هاودەنگو هاوبیری ئایدیا پڕوپوچەکانی پیاوانی دیمەشق...!!
سبەی ژوانی دادگاییکردنی پیاوانی ئازار بەرهەم هێنەرە ئەو ئازارانەی کە زیاترلە نەیارو،زیاتر لە ئازاری پەیمانی لۆزانو،٣١ی ئابو،ئاشبەتاڵو،پەیمانی بە ناوناستراتیژی دوو پارتی ئالوودە بووبە ئاودیوکردنی نەوتو،لایەنگرانی هەڵکردنی فانۆزودژەکارەباو،لایەنگرانی کوشتنی ژنانو دواخستنی دۆزی نەتەوەیی بەزیادیشەوە ئازارایان داوین.
سبەی ژوانی تاقیکردنەوەی بیرو هۆشی تاکی نیشتیمانێکە ماوەی سەدان ساڵە هەلو بواری وای بۆ نەڕەخساوە تا لە نرخو مرۆیی بوونی خۆی وەک تاک تێ بگاتو پێی بگات.
سبەی ئەو ساتەیە کە دەتوانرێت ببێتە زامنی هەڵوەشانەوەی پەیمانی لۆزانو،ڕەوینەوەی ئەوئازارو بێزاریانەی ساتەوەختی ئاشبەتاڵو،خەڵات کردنی ئەو پێشمەرگە بە قوربانی بووانەی پەتای ئاشبەتاڵ، کە بەزۆرو بە پەیامێکی خاڵی لە هەموو واتایەکی باش لە بڵندگۆیەکی گەرو ڕزیوی ئەو دیوی سنوورەوە بڕنەوەکانی شانی پێشمەرگەی پێ لە ناوبراو،فیشکدانەکانی پێ بەتاڵکراو،سەدان ڕۆڵەی نیشتیمانیشی بە ئازاری کوشندەی دڵ بۆ هەتایی لە خاکی نیشتیمان دابڕان.
سبەی یەکەم ساتە وەختی رەنگ کردنی ئەو پەنجانەیە کە ساڵانێکە بەر تەلیسمی بێ بەزەییانەی دەسڵاتی دیمۆگۆگیانەو تاک ڕەو کەوتونو سەردەمانێکە بە ئازادی یەکیان نەگرتووەو فێری لاوازی جوڵەو لێکترازان کراون بە مەبەست!
سبەی پەڵە هەوری ڕەشی نا ئومێدی بەرلێزمەی بارانی ئاسمانێکی ڕەنگ شین دەکەوێتو هەرچی پیسی و دوانە دەرهاویشتەی ئۆکسیدی کاربۆنو،تۆزو دوکەڵی گەدەی پیاوانی گەندەڵ نیزمە ڕادەماڵێتو،ئەو مێرگو کانیو ڕوبارانە پاک دەکاتەوە کە بە دەرهاویشتەی ئامێری جۆراوجۆری گەندەڵ بەرهەم هێن بووبوونە زۆنی لە کارکەوتەو بیابانێک لە نووگرە سەلمان!
سبەی بە جوڵەکەوتنەوەی ئەو هەنگاوانەیە بەرەو بنکەکانی دەنگ دان ئەو بنکانەی کە بۆ یەکەم جار بە ئازادانەو بە پشتیوانی پیاوانی نیشتیمان پەروەر،بەزڵەو دەنگو دروشمی بەڵێ دەیگۆڕین،لێوان لێو دەکرێتو مژدەی دواڕۆژی سەربەخۆیی بوونی کوردستانێکی گەورە بە کەسوکاری قوربانیانی خوارو ژوری نیشتیمان دەبەخشێت.
سبەی ژوانی ئاشتبوونەوەی تاکەکانی نیشتیمانە کە بە پەتای ڤیرۆسی پەنجابە بەپەنجا بیمارکراونو،ئاوێتەی قەدماغەی برینێکی قوڵ بوون بە جەنگی نەگریسی براکوژیو بەڕەنگی کەسکو زەرد بێزارکرانو،بە بەڵێنی بێ کردەوە نیشتیمانیان لێ تاڵ کراوناوچەوکۆمیتەو مەڵبەندو لقیان لێ کرا بە سەرچاوەی بژێوی ژیان.
سبەی تاکو یاساو داد دەست لە ملان دەکرێنو پەیمان نامەی یەکخستنی ڕیزە لێکترازاوەکانی نیشتیمان بە ئامێری دژە ساختە نوێ دەکرێتەوەو،ئامادە سازی بۆئاهەنگی ڕزگاری لە کۆتوبەندی ماوە بەسەرچوی پارتە تاک ڕەوەکان بۆ دوو سبەی دەکرێتو،بە دڵۆپەی بارانی نیلی سەربانی ئەوتەلارو کۆشکانە پاک دەکرێتەوە،کە ساڵانێکە جگە لە دووکەڵی نەوتو دووکەڵی هەناسەی پیسی بەرپرسە گەندەڵو داوێن پیسەکان بەو لاوەوئاڵای هەڵخەڵەتاندنو لۆگۆی بێزراو نەبێت،هاوڕێیەتیان لە گەڵ هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ خوازدا پێ ڕەوا نەبینراوە.
سبەی ئەو ساتە وەختەیە کە گەلی کوردو تاکی کوردو خاکو ئاوی نیشتیمان دەتوانن بەڵین دووپات بکەنەوەو،بە درووشمی بەڵێ دەیگۆڕین،تا جارێکی ترسەرۆکە خێڵ خوازەکان لەشەیدایی بە ئامێزی کورسی دەسڵات دوور بخرێنەوەو هەلو مەودای وا بێتە نرخاندن کە سەدانو هەزاران لاوی خاوەن ئیرادەو زاناودانای نیشتیمان بە ئەرکی نیشتیمانی خۆیان بە گەڕبکەونو،نیشتیمانێک لە دوو زۆنەوە بۆ زۆنێک بگۆڕنو دوو ئیمارات بۆ ئیماراتێک بگۆڕنو،دوو پایتەخت بۆ پایتەختێک بگۆڕنو،پرۆژەی گەڕانەوەی سەروماڵی خەڵکی بۆ تاک بەتاکی هاونیشتیمانیان بکەنە بەرنامەی کارو،ووڵاتێکی پێشکەوتوو سەردەمیانە بنیات بنێنوهەردوو پردی ئەڵوەنو زاخۆ بە یەکتر ئاشتبکەنەوەو،سبەی سبەی سبەی سبەی............................



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە