داناى ئەحمەد مەجید و سەروەرى یاسایەكى بنەماڵەیى
Sunday, 10/04/2011, 12:00
یەكێك لە بنەماكانى دیموكراسى سەروەرى یاسایە كە دەكرێت ئەم یاسایە تەنها سەیرى تاوان بكات بێ لەبەر چاو گرتنى كەسەكە.. سەیرەكە لێرەدایە لە هەرێمى كوردستاندا بە یاساى جەنگەڵ حكوم دەكرێ یان با بڵێین یاساى خێڵ و بنەماڵە.. دانا ئەحمەد تا لە پارێزگا بوو زۆر پیاوى جاك بوو كە بڕیارى دا بچێتە بەرەى گەلەوە چى تر ئەم زوڵمەى بنەماڵەكان قبوڵ نەكات دانا دەچێتە ئەو دیو بازنەى بەرژەوەندیەكانى بنەماڵەوە ئەگەر بەزۆریش بێت تاوانێكى بۆ دادەتاشن و تەخوین دەكرێ بە ئەمرى بارزانى و تاڵەبانى ئەوەى بچێتە دەرەوەى ئەم ساحەى ئەوان بە حسابى خۆیان سەر بە بەرەى میللەت نییە ئەمە چ جاى ئەوەى كە خۆیان نابینن چەند ناشیرین بوون لەلاى هاوڵاتى دیارە ئەیانەوێ ئەم ناشیرینیەش بە باڵاى گۆڕاندا هەڵواسن ئیتر لە داناوە دەست پێ دەكات ئەمە لە كاتێكدایە هەموومان دەزانین تا ئەو پارێزگار بوو تا ئاستێك ئەم شارە جوڵەى پڕۆژە و خزمەتگوزارى تیا بوو بەڵام دواى دانا ئەحمەد دەبینین ئەم پارێزگارە بەستە زمانە هەر نازانێ خۆشى چى دەكات ئەگەر دانا بە زۆرى خۆى توانیبێتى شتێك بۆ سلێمانى بكات ئەم داماوە تەنها ئەوامرەكانى نۆكان و حزب جێ بەجێ دەكات یاسا بۆ داناى ئەحمەد مەجید سەروەرە بەڵام ئەو هەموو نەوتەدزراوانە و 4 ملیار دۆلار و دنیایەك دزى تر ئاساییەوە بۆ دیوەخانى حزبە و بۆ بنەماڵەیە دانا لەبەر ئەوەى بەشێكى دانەبڕاوە لە بەرەى گەل وازى لە پارێزگارى هێنا ئەوانیش دژایەتى دەكەن بە خۆشحاڵیەوە ئم قسانەى ئەوان هیچ متمانەیەكى لاى هاوڵاتى نییە و خۆشیان باش دەزانن ..بەدبەختیەكە لەوەدایە ئەم دوو دەسەڵاتە خێڵەكیە تا ئاستى نەزانین نەخوێندەوارن وە ئەتوانین بڵێین گەمژەن كتابێكیان دەركردوە ژمارە و بەروارى لەسەر نییە ..وە هێندە نەخوێندەوارن قسەكانى خۆیان لە بیر نەماوە كە شایانى ئەوە نین لە ژێر پردەكەشدا كۆتریان پێ بفرۆشى چونكە ئەوە دكتۆر بەرهەم لە ساڵى 2009 دەڵى دانا هیچى لەسەر نییە وە عیمادئەحمەد هەمان قسەدەكات وە لە دۆسیەكەشدا تەبریە دەبێت ئێستە خێرە دانا تاوانبارە یان ئەمە تەنها بۆ مەرامى سیاسیە و نازانن چۆن دژایەتى گۆڕان بكەن ئەمە نیشانەى كۆتاى متمانەیانە لاى هاوڵاتى ..هەموو ئەم بڕیارانە مایەى پێكەنیە بە شێوەیەكى كۆمیدیانەى بەرفراوان ..ئەگەر لێرە دەسەڵاتى خێڵ نیە لە پشت ماكیاجى دیموكراتیەتەوە بۆ چى لە میدیا ئەهلیەكانەوە دنیایەك گەندەڵى بڵاو دەكرێتەوە كەچى مادام كۆیلەى بنەماڵەن یاسا ئەوان ناگرێتەوە سلێمانیان خەڵتانى خوێن كرد كەچى لە برى ئەوەى ئەوانەى تەقەیان كردوە بدرێنە دادگا داواى دانا ئەحمەد دەكرێت ئەگەر یەكێتى ڕاست دەكات با یەك تەقەكەر بدەنە دادگا بە پێچەوانەوە ئەوەى تەقەى نەكردوە لاى ئەوان تاوانبارە دەبا یەك یەكێتى فزەى لێوە بێت بەڵام ئەم كۆیلانە بۆ دانا دەڵێن تەواوە..ئەمە لە كاتێكدایە كە هەر خۆیان شاهیدى بێ تاوانى دانا ئەحمەدیان داوە ...بە بەرچاوى هەموانەوە ڕۆژانە هەزاران تەنكەر ئاودیوى سنور دەكرێن ئەوان تاوانبار نین بەڵام گۆڕان بازنەى تاوانە هەركەس لە ناو ئەو بازنەیەدا بێت تاوانبارە ..بودجەیەكى زەبەڵاح دێتە ئەم هەرێمەو كەس نازانێ چى لێ دێ ئەمە تاوان نییە خۆئەگەر ئەرشیفى بەرنامەى زمانى ژمارەكانى k.n.n هەڵدینەوە ئەو كات دەزانین ئەم دوو خێلە چى دەكەن ... كوڕو كچیان چۆن لە پڕ دەبنە خاوەن شەهادەى علوچ و مەسئولیات كە بە ماناى وشە نەخوێندەوارن ..خۆئەگەر یاسا سەروەر بێت با هەموومان بچینە بەردەم دادگا ئەو كات دەزانرێت كێ تاوانبارە بە دزینى داهاتى گشتى ئەمە ئەوە دەخاتە ڕوو كە دادوەرەكانیش ناتوانن لە بڕیارى حزبى بنەماڵە دەربچن..بۆیە پێویستە وەك قۆناغێكى نوێ هەموومان كار بۆ دروست كردنى دەوڵەتى یاسا بكەین ئەو كات هەر كەسێك تاوانبارە با دادگاى بكرێت نەك ئەوەى بو بە گۆڕان یان یەكگرتوو یان كۆمەڵ و وە یان چوە سەراى ئازادى ئۆتۆماتیكیەن دەچێتە چوار چێوەى تاوانبارانەوە هەموو ئەمانە دورینى كفنە بۆ ئەقڵێكى ناسایى و خێڵەكیانە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست