کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی خۆیان نه‌گۆرن میلله‌ت ده‌یانگۆڕێت.

Sunday, 19/09/2010, 12:00


کاتێک که‌ باسی پارتی ده‌که‌ین‌ یه‌کسه‌ر وێنای حزبێکی چه‌ق به‌ستوو،کۆمه‌ڵێک که‌سی دواکه‌وتوو مێشک ووشک دێنه‌ به‌رچاومان.هه‌ست ده‌که‌یت زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و پارته‌ خه‌ڵکانی ناتێگه‌یشتوو نا ووشیارن هه‌ربۆیه‌ که‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت هه‌میشه‌ شانازی به‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا شه‌رمه له‌سه‌رده‌مێکی مۆدێرندا شانازی به‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ بکه‌یت به‌سه‌روه‌رو سه‌رکرده‌ی خۆتی بزانیت.ئه‌گه‌رچی نابێت بیرمان بچێت که‌ کۆمه‌ڵێک که‌سی تر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌ستونییه‌تیه‌وه‌ به‌و حزبه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه ‌ئێمه‌ فێربین هه‌میشه‌ که‌ باسی لایه‌نێک ده‌که‌ین باسی کێشه‌کان ده‌که‌ین چاره‌سه‌ره‌که‌شی دابنێین.تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت په‌یامێک بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی وه‌ ئه‌ندامه‌کانی خۆشی به‌تایبه‌تی،ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ منداڵانه‌یه‌ش که‌ هێنده‌ی تر داماوی پارتی وعه‌قڵ بچوکی پارتی ده‌رخست په‌یامێکی تر بوو جارێکی تر،که‌ پارتی حزبێکه‌ هه‌رگیز گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت،پارتی حزبێکه‌ توانای وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌ی نییه،پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دزیکردن و کوشتنی ڕۆڵه‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆی.پارتی ئاماده‌یه‌ هه‌موو ڕێگایه‌ک بگرێته‌ به‌ر بۆ سوکایه‌تی پێکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو کورد له‌ باشور زۆر له‌ مێژه‌ ئه‌م ڕاستییانه‌ ده‌زانن به‌ڵام بیرییان له‌ گۆڕانکاری نه‌کردۆته‌وه.ده‌رچوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی جارێکی تر به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم کۆمیدیا بوو،ئێمه‌ ده‌ڵێین ته‌زویر کرا به‌ڵام به‌و ڕێژه‌ زۆره‌ش نا که‌ مه‌سعود بارزانی به‌ده‌ستی هێنا چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌دا په‌نجاش ده‌نگییان به‌ مه‌سعود بارزانی دابێت ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هێشتا زۆرمان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گۆڕانکاری بکه‌ین و خه‌ڵک بتوانن تێبگه‌ن.

چه‌نده‌ها ڕۆژنامه‌ و سایت و چه‌نده‌ها خه‌ڵکی تیگه‌یشتوو هاوار ده‌که‌ن، به‌سه‌ دزی، به‌سه‌ خیانه‌ت،به‌سه‌ درۆکردن له‌گه‌ڵ میلله‌ت،به‌سه‌ سوکایه‌تی کردن،به‌ڵام هێشتا حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی کوردستان به‌ پارتی و یه‌کێتیشه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وامن، هه‌تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ تیرۆرت ده‌که‌ن له‌سه‌ر قسه‌ کردن و ڕه‌خنه‌ گرتن لێیان جا به‌ هه‌ر شێوازێکی تیرۆرکردن بێت.‌

دواجار ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ ده‌بێت یه‌کێک له‌م دوانه‌ گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا بێت یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت خه‌ڵک به‌ تێکڕا ووشیار ببنه‌وه‌و ئه‌م حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتدارنه‌ ڕه‌فز بکه‌نه‌وه‌و داوای
ده‌سته‌ڵاتێکی نوێ و حکومه‌تێکی نوێ بکه‌ن،یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت ئه‌م حزبانه‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و گۆڕانکاری له‌ خۆیاندا بکه‌ن،تێبگه‌ن له‌وه‌ی که‌ سه‌رده‌می دیکتاتۆری و سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌یی به‌سه‌رچووه،ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێپه‌ڕیوه‌ که‌ مه‌سعود بارزانی هه‌تا مابێت سه‌رۆکی هه‌رێم بێت و دوای خۆشی کوڕه‌کانی و برازاکانی جێگه‌ی بگرنه‌وه.ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن که‌ ژیان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا له‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ هه‌ر له‌ ژینگه‌وه‌ هه‌ر له‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ هه‌تا کۆتایی، که هه‌موو ئه‌م مه‌ترسییانه‌ به‌ هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ به‌رفراوانه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سته‌ڵاتدارن پێی هه‌ڵده‌ستن،بۆیه‌ ده‌بێت کۆتایی به‌م گه‌نده‌ڵییه‌ بهێنن و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت بگێڕنه‌وه‌ بۆ میلله‌ت خۆیان،به‌ته‌واوی خۆیان ڕێک بکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا ڕۆژیک دێت که‌ ڕق وگینه‌ی میلله‌ت به‌سه‌ریاندا ده‌بارێت بۆ یه‌کجاری ڕێکیان ده‌که‌نه‌وه.‌ ‌‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە