چۆن مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه که‌م بکه‌ینه‌وه ؟
Sunday, 06/09/2009, 12:00
به‌شی یه‌که‌م
خوێنه‌ری هێژا ؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ت نییه به پارتی کرێکارانی کوردستان(پ‌ک‌ک) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) ، به‌ڵام به‌هۆی دژواری و سه‌ختی ئه‌و خه‌باته هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ی که ئه‌و دوو پارته شۆڕشگێڕه زۆر به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه‌یان بردووه و ڕێگه‌ی دووری ئازادی و سه‌رفرازیان ته‌وا کورتکردۆته‌وه ئه‌وا ناکرێت که باسی ئه‌و دوو پارته نه‌خرێته ئه‌م بابه‌ته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتنی ته‌واوی پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی دیکه‌ش له ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ئه‌م دوو پارته بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ریای خوێنی لاوه‌کانمان که ده‌بنه نێچیری به‌رده‌م دڕنده‌یه‌کی وه‌کو کۆماری ئیسلامی ئێران .
هه‌موومان گوێبیستی گیان له‌ده‌ستدانی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بووین له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ، که ئه‌م گیان له‌ده‌ستدانه‌ش هه‌موومانی خه‌مبار کرد و دوژمنیش وه‌کو سه‌رکه‌وتنێک به‌سه‌ر "دژه شۆڕش‌دا" پێناسه‌ی کرد .
خۆ ئه‌گه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه کرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی بووبێت ، ئه‌وا هۆکاری سه‌ره‌کی له داونانی ئه‌و پێشمه‌رگانه خودی به‌رپرسه‌کانیانن و هۆکاره‌کانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه :-
1- خۆ ئۆردوگانشینکردن و چوونه ژێر کۆنترۆڵی یه‌کێتی و پارتییه‌وه .
له هیچ کوردێک شاراوه نییه که ده‌ستتێکه‌ڵاویه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا گه‌یشتۆته ئاستێک که خودی به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتیش نه‌توانن نکۆڵی لێبکه‌ن و هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێرانیان به دۆستی ڕۆژانی ته‌نگانه و پشتوپه‌نای کوردانیان پێناسه کردووه ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که دڕنده‌یه‌کی وه‌کو خومه‌ینی به "حه‌زره‌تی ئیمامی زه‌مان" و خامنه‌یش به ڕێبه‌ری خۆیان و کوردکوژانی وه‌کو ڕه‌فسه‌نجانی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش وه‌کو "نیعمه‌تی خودا بۆ کوردان" ناوبهێنن و دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش به دوژمنی هاوبه‌شی خۆیان و کۆماری ئیسلامی بزانن .
ته‌نانه‌ت گرێدراویه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هیچ کاتێک فه‌رمانه‌کانی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی به هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وایه‌تیمان نه‌گۆڕنه‌وه و ملکه‌چی هه‌ر داخوازییه‌ک بن ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت .
له چاوی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه [هه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ک ئێرانی ڕه‌سه‌نن و له هه‌موو ئێرانییه‌کیش ئێرانیترن و ئه‌وه‌ی دژ به کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بێت ئه‌وا له ووشه‌ی خیانه‌ت زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌ی به شایسته نازانن] .
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه لاپه‌ڕه‌کانی 298 و 383 له په‌ڕتووکی شه‌ڕی ناوخۆی کوردستانی عێراق ، چۆن ده‌ستی پێکردو کێ لێی به‌رپرسیاره ؟
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/balgademokrat.jpg.pdf کاتێک ئه‌مه هه‌ڵوێستی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بێت ئیتر چۆن هه‌موو زانیارییه‌کیش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه ناده‌نه کۆماری ئیسلامی ئێران که له زاڵگه‌کانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ؟ ته‌نانه‌ت من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه جوڵه بکه‌ن له کۆیه و زڕگوێزه‌وه ئه‌وا هه‌رچی به‌رپرسه‌کانیانه هه‌موو پرس و ڕایه‌کیان به سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی کردووه و هه‌موو زانیارییه‌کی ووردیشیان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور .
ته‌نانه‌ت گرێدراوی به‌رپرسه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه گه‌یشتۆته ئاستێک که به‌بێ پرسکردن به سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌توانن هیچ بڕیارێکیش بده‌ن و هه‌موو داواکاریه‌کانیشیان ببه‌نه لای سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی . بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گوته‌یه‌ش من ته‌نها دوو نموونه‌ی بچووک ده‌هێنمه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده :-
ێ پاش تیرۆرکردنی به‌ڕێز سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی و به سکرتێری گشتی بوونی مامۆستا حه‌سه‌نزاده ، ڕێکه‌وتنێکی نهێنی له نێوان کۆماری ئیسلامی و مامۆستا عه‌بدوه‌ڵڵای حه‌سه‌نزاده‌دا ئه‌نجام ده‌درێت به سه‌رپه‌رشتی جه‌لال تاڵه‌بانی . به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ نکۆڵیکردن له‌م ڕێککه‌وتنه نهێنیه ڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌بن و مامۆستاش ده‌ڵێت "ڕێکه‌وتنی ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا ئه‌نجام دراوه " .
گه‌لۆ ؛ ئایا ده‌بێت خودموختاریه‌که‌ی حیزبی دیموکرات له‌لای یه‌کێتی نیشتمانی و خودی جه‌لال تاڵه‌بانی بێت ، وا ڕێکه‌وتنی حیزبی دیموکرات له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا ئه‌نجام ده‌درێت ؟ یاخود ده‌بێت سه‌رانی یه‌کێتی نوێنه‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن و کۆماری ئیسلامیش ئه‌م ئه‌رکه‌یان به یه‌کێتی و خودی تاڵه‌بانی ڕاسپاردبێت ؟ خۆ ئه‌گه‌ر شتێکی له‌و جۆره نییه ! ئه‌ی ده‌بێت چ باسێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌یوه‌ندی به هێزێکی ناوچه‌گه‌ری وه‌کو ی‌ن‌ک و خودی تاڵه‌بانییه‌وه هه‌بێت تاوه‌کو ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت ؟ له کاتێکدا ئه‌و گوتانه‌ی تاڵه‌بانی له گوێچکه‌ی هه‌موو کوردێکدا ده‌زرنگێته‌وه که ده‌یگووت {ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ماسییه‌ک بێت ئه‌وا کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ریاکه‌یه‌تی و به‌بێ بوونی ئه‌م ده‌ریایه‌ش ئێمه ناتوانین ته‌نها ڕۆژێک بژین ، له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران 3 جار له نه‌بوونه‌وه ئێمه(واته ی‌ن‌ک)ی دروستکردۆته‌وه}. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و خودی تاڵه‌بانی‌دا جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و قبووڵکردنی هه‌موو مه‌رجه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه نییه و مه‌رجه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کوشتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمانه و کوشتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وایه‌تیش له خۆخستنه ژێر باڵی سه‌رانی باشوور و به‌تایبه‌تی خودی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت .
ب- ساڵی ڕابردوو هه‌یئه‌تێک له حیزبی دیموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده سه‌ردانی بڕیارگه‌ی پژاک ده‌که‌ن له قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پژاک کۆده‌بنه‌وه . به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای هاوکاری ده‌کات له پژاک دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران ، به‌رپرسانی پژاکیش زۆر به گه‌رمی به‌ده‌نگ بانگه‌وازیه‌که‌ی مامۆستاوه ده‌چن و ده‌ڵێن :- ئێمه ئاماده‌ین هه‌م به چه‌ک و هه‌م به خۆراک و هه‌م به هێزی نیزامیش هاریکارتان بین و ته‌نانه‌ت له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌شدا ده‌توانن بنکه‌کانی پژاک وه‌کو بنکه‌ی خۆتان به‌کار بهێنن و برینداره‌کانیشتان له نه‌خۆشخانه‌کانی پژاک چاره‌سه‌ر بکه‌ن .
به‌ڵام کاتێک به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدووڵا ئه‌م وه‌ڵامه وه‌رده‌گرێته‌وه ، ئه‌وسا ده‌ڵێت :- ده که وای لێهات ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌چین پرس به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌ین .
به سه‌رنجدانه ئه‌م گوته‌یه‌ی به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌جۆرێک کۆنترۆڵی حیزبی دیموکرات و سه‌رانی ئه‌و حیزبه‌یان کردووه که نه‌توانن به‌بێ پرسی سه‌رانی یه‌کێتی هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵنێن و هه‌موو داواکاریه‌کانی یه‌کێتیش جێبه‌جێ بکه‌ن ، بێگومان داواکاریه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش ڕازیکردن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌رجه‌کانی داگیرکه‌رانه .
درێژه‌ی هه‌یه ....
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست