ئه‌وه‌ی رکابه‌ری ئه‌میرلموئمنین مه‌سعود بکات خه‌وارجه وخۆێنی حه‌لاله بۆ پارتی
Friday, 04/03/2011, 12:00
رژێمی له ناوچوی به‌عس ده‌ستی نه ئه‌پاراست له به‌کار هێنانی زه‌بروزه‌نگ وچه‌کی کیمـیائی وبۆ قرکردنی کورد وبۆ حه‌لال کردنی خوێنی کورد وێرانکردی سه‌رخان وژێر خانی بێ جـــیاوازی ناوی نا له هێرشه‌کانی ئه‌نفال یه‌ك و دوو وسێ .......تاکۆتایی و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی لای هه‌موومان زانراوه وئه‌مه دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورده وچاوه رێی هه‌موو شتێکی لێ ده‌کراوله‌عه‌ره‌به ره‌گه‌ز په‌ره‌سته‌کان بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێك به‌ناو خۆماڵی وخه‌باتی کردبێت بۆ رزگار کردنی کورد بگاته ئه‌و ئاسته‌ی رشتنی خوێنی رۆڵه‌ی کورد حه‌لال کات وله‌ژێر ناوی خه‌وارج واته لاده‌رکانی رێگای ئیسلامدا زه‌نگێکی مه‌ترسیداره وپێویسته هه‌موو لایه‌ك وبه‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌رابه‌روپێشه‌وای
ئێسلام داده‌نێن هه‌ڵوێسیان هه‌بێت ورێگا نه‌ده‌ن ئه‌م جۆره فه‌توا تاکره‌ویانه بدرێت بۆ به‌رگری کردن له ده‌سه‌ڵات وبه‌کار هێنانی ئه‌م ووشه‌یه هی سه‌رده‌می ئێستا نیه‌و ئێمه له‌ژێرحوکمی ده‌وله‌ت یان ئماره‌تی ئیسلامی نیین وه‌مه‌سعود بارزانیش نه ئه‌میری موئمنیینه ونه‌خه‌لیفه‌ی موسولمانانیشه تا پاساو بده‌نه کوشتن وله‌ناوبردنی رکابه‌ره‌کانیان وخوێنیان حه‌لال بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ورێگا بگرن له ناره‌زایی ده‌ربرین ، بێده‌چیت مه‌لا زه‌ندیقه‌که‌ی پارتی مه‌ڵامه‌سعودی کوری مه‌لا مسته‌فای لێ بۆته پێغه‌مبه‌رو هه‌رکه‌سێك به‌دوای نه‌که‌وێت کافره‌و خوێن رشتنی حه‌لاله ، باشه ئه‌م بێ ده‌نگیه موسولمانان بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه وئه‌مه چه‌ندین جاره خه‌تی سووری ئیسلام ئه‌به‌زێندرێت له لایه‌ن لایه‌نگرانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وکه‌چی ته‌نها له‌سه‌ر دورستکردنی وێنه‌ی محمه‌د (دخ) له لایه‌ن که‌سێك که خۆمان ناوزاندی ده‌که‌ین به‌کافر دونییایان هێنا هه‌ژان وسه‌دان هه‌ره‌شه له دانیمارك کرا ، به‌ڵام گه‌ر موسلمانێك لای خۆمان مه‌سعودێکی ده‌ست سوور به خوێنی ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ی کورد زۆر ئاساییه بشوبهێنرێت به پێغه‌مبه‌ر وله خوا باشتربێت بۆ کورد .......تا که‌ی بێ ده‌نگی وبه‌تایبه‌تی په‌رڵه‌مانتاره‌کانی گۆڕابن وکۆمه‌ڵه ویه‌کگرتوو ئه‌رکی سه‌رشانیانه وئه‌بێ به‌یکۆتی دانیشتنه‌کان په‌رڵه‌مان که‌ن تا ئه‌م زه‌ندیقه له په‌رڵه‌مان ده‌رنه‌کرێت وبه‌سزای خۆی نه‌گات ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست