ڕاستى نێو زیندانیەكانى دەسەڵاتى پارتى لێبوردن بۆ ئەنفالچیەكان
Sunday, 13/03/2011, 12:00
بەشى شەشەم
دەمێكە ئێمەى زیندانى چاوەڕێین لێبوردنێك بمان گرێتەوە جا لێبوردنى تایبەتى بێ یان گشتى،بەڵام هیواو ئاواتەكانمان بون بەسەراب،ئێمەى بەندى ژێر دەسەڵاتى پارتى حەزمان دەكرد لەنێو زیندانیەكانى إسرائیل و أبو غرێب بوینایە بەڵام لەژێر دەسەڵاتى پارتى زیندانى نەكرابوینایە.چونكە دەزانین كۆتایى بەژیانمان دێت و لەنێو بەندینخانەدا پیردەبین و لەچاوەڕوانى دەسەڵاتێكى گەندەڵ داین كەئاخۆ ڕۆژێ سەیرى كەیسەكانمان بكاتەوەو ڕاستیەكان بزانن و ئازادمان بكەن.ئەوەى لێرە دەمەوێ باسى بكەم لێبوردنە،ئەو لێبوردنانەى كەچەند جارێك لەلایەن سەرۆكایەتى هەرێمەوە بوبێ یان لەلایەن پەرلەمانەوە بوبێ...لەساڵى (2007) لەپەرلەمان لێبوردنێكى گشتى دەرچوو بەڵام بڕیارەكە چەند (ماددەیەكى) گرتەوە.تەنها ئەو كەسانەى گرتەوە كەماددەكانیان سوك بوو.(12) ماددەیان لێ (جیاكرایەوە) كە زۆربەى بەند كراوان بەپێ ى ئەم (12) مادەیە بەندكرابون.كەچى لێبوردنەكەش بەناوى (لێبوردنى گشتى) دەرچو بوو.لەساڵى (2008) لێبوردنێكى تایبەت هات بەڵام ئەو لێبوردنە لەهەولێر تەنها (8) كەسى گرتەوەو ئازاد كران،كەوا بەهەر هەشتیان (6) مانگیان مابوو بەحەقى خۆیان ئازاد بكرێن.بەرلەجەژنیش لیبَبوردنێكى تایبەت هات،جابەڕاستى تایبەت بوو ئەوەندە تایبەت بوو ئەوەندە تایبەت بوو كە مسعود بارزانى سەرۆكى هەرێم شەخسى خۆى بۆ ئەو كەسانەى دەركرد.ئەو كەسانەى ئەو لێبوردنەیان بۆ دەركرا ژمارەیان (23) كەس بوو (13)ە یان لەهەولێروو (10)ە یان لەدهۆك.ئەوەى گرنگە لێرەدا خوێنەران بیزانن ئەوەیە كەچەند كەسێك بەبەر ئەولێبوردنە تایبەتیەكەوتن كەئیش و كاریان تەنها ئەنفال كردن و كوشتنى خەڵكى كورد بووە.یەكێك لەمانە ((شێرزاد سالح محمود))ە خەڵكى شارى ((كەركوكە)) بێجگە لەوەى كەدەستى هەبوە لەئەنفال كردنى خەڵكى كوردستان،تەقینەوەیەكى گەورەشى ئەنجام داوە لەشارى هەولێر لەسەردەمى (حزبى بەعس) ، هەروەها خۆى وكەسێكى تر بەناوى ((سۆران حسێن)) پاش ڕوخانى ڕژێمى بەعس ساڵى (2003) لە كەركوك دەستگیر دەكرێن.پاشان لەشارى هەولێر بڕیار بۆ هەردوكیان دەرچو.بۆ ((شێرزاد)) حوكمى (ئیعدام) دەرچو بۆ ((سۆران)) حوكمى (20) ساڵ بەند كردن دەرچوو.بەڵام پاش ساڵێك دواى ئەوەى زانرا ئەوە ئەو كەسەیە كەكوردى ئەنفال كردوە بۆیە لێبوردنێكى تایبەت لەلایەن ((مسعود بارزانى)) بۆ ((شێرزاد)) دەركراو حوكمەكەى سوككرا لە (ئیعدامەوە) بۆ (20) ساڵ بەند كردن.دواى چەند ساڵێك هەمان كەس بۆ جارى دووەم لەلایەن (مسعود بارزانى) لێبوردنێكى تایبەتى ترى بۆ هات و ئازاد كرا.
ئێمەبیرمانە كەماوەیەك بەر لەئێستا ئەو فڕۆكەوانەى كە دەستى هەبوو لەكیما باران كردنى خەڵكى كوردستان لەلایەن ((جەلال تاڵەبانى)) ئازاد كرا پاشان لە ڕاگەیاندنەكانى حزب وابڵاو كرایەوە كەئەم ڕووداوە بەهەڵە ڕویداوە.كەچى ڕاستیەكەى وانەبوو ئەم فڕۆكەوانە پێشتر هەندێ سودى بە (جلال تاڵەبانى) گەیاند بو بۆیە لەبڕى ئەوە ئازادى كرد،بێ ئەوەى شەرم بكات لەكەس و كارى كیمیاباران كراوان.باشە با وادابنێین ئەم فرۆكەوانە بەهەڵە ئازاد كرا ئەى ئەنفال چیەكانى هەولێریش بەهەڵەئازاد كران ؟؟؟ چەندان كەس لەناو زیندانەكانى هەولێر مافى ئەوەى هەیەلێبوردنى بۆ دەربكرێت.بەڵام لەبەرئەوەى كوردى ئەنفال نەكردوەو خەڵكى بێتاوانى نەكوشتوە بۆیە لێبوردنەكان نایگرنەوە.بۆنمونە كەسێك لە زیندانە بەناوى ((.......)) (18) ساڵە بەندكراوە واتە لەساڵى (92) لەسەردەمى بەرەى كوردستانى.ئەم بەندیە بێ كەسە تائێستا ((تمییزى)) بۆنەگەڕاوەتەوە چونكە بۆتە قوربانى شەڕى ناوەخۆو لەساڵى (96) ئەوراقەكانى بزربوە بەهۆى شەڕى نێوان بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى .باشە توخوا كامەیان حەقى ئازاد كردنى هەیە كەسێكى وا یان ئەنفال چیەك و جاشێك؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست