کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیستەمی سەرمایەداری و قەیران -

Wednesday, 21/10/2009, 12:00


لە ئاكامی بەسەر چوونی كاتداهۆشیاری مرۆڤ ئامرازی بەرهەمهێنان و تەكنیكی پەیوەندی و ژیان گۆڕانكاری ڕودەدات واتا فاكتی كات و هۆشیاری و تەكنیك و بەرهەم ‌كە ژێرخانی كۆمەڵگان گۆڕانكاری سەرخانی كۆمەڵگا كە سیستەمی بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی ژیان و بوارەكانی دەبێتە شتێكی حەتمی كە سیستەم و كۆمەڵگا ناجار دەكەن‌ ماوە ماوە فۆرمی نوێ بە بەری خۆیاندا بكەن.
بەردەوام بونی سیستەمێكی سیاسی یاخود كۆمەڵایەتی پابەندە بە وەڵامدانەوەی سیستەم و كۆمەلگاوە چەندە پێویستی سیستەم و كۆمەڵگا پەرە بسێنێت ئەوەندە گۆڕانكاری لە مۆدێلی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەبێتە ناچاری،كاتێك كە سیستەم نەتوانێت ببێتە وەڵام ئەوكات ڕوبەڕوی قەیران دەبێتەوە.
تێكۆشانی ڕزگاری گەلان و ململانێی هەردو جەمسەری ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوا پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و زانستی پەیوەندی و گەیاندنی پێش خست و ڕۆڵی بە جیهان بوونی كێشەی گەلان و هۆشیاری گەلانی گێڕا و داوای گەلان بۆ ئازادی پەرەی سەند،پاشان هەڵوەشاندنەوەی جەمسەری ڕۆژهەڵات ئەم داخوازیانەی زیادتركرد كە نەدەتوانرا بە فۆرمی سەدەی بیستەم وەڵام بدرێتەوە،بە هۆی زۆری پەیوەندی و پێوسیتی گەلان بە یەكتر گەلان زیاتر تێكەڵاو دەبن لەم تێكەڵاو بونەدا گەلان دوچاری توانەوەی كلتور و كێشەی ناسنامە دەبن كە هۆی سەرەكی ڕەتكردنەوەی سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەییە لەلایەن گەلانەوە لەهەمان كات بۆتە ئاستەنگ لەبەردەم تێكەڵاوی گەلان و كلتورە جیاوازەكان هەروەها چارەسەری سیستەم و كۆمەڵگا .
ململانێی هەردو بلۆكی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا لە نیوەی دوەمی سەدەی بیستەمدا سەرەڕای بێ چارەسەر هێڵانەوەی كێشەكانی جیهان كێشەی مەزنتری بۆخوڵقاند خۆ پڕ چەككردنی ئەمریكا و ڕوسیا چارەنوسی مرۆڤایەتی ڕوبەڕوی مه ترسی كردەوە ئەگەر كێشەكانیان لەڕێگای سەربازیەوە یەكلایی بكردایەتەوە سەركەوتو ژێركەوتو لەم شەڕەدا نەدەبو بەڵكو تەواوی مرۆڤایەتی بە خودی هەردوو جەمسەرەوە ڕوبەڕووی لەناو چوون دەبونەوە هەر ئەم هۆكارە بو كە ناچاری كردن پەنابۆ سازش و ململانێی سارد بەرن بۆ یەكلا كردنەوەی كێشەكانیان كە بە شەڕی سارد ناوزەند كراو مۆركردنی پەیمانی كەمكردنەوەی چەكی ئەتۆمی ساڵی 1972 سەرەتای ئەم سازشەبوو ،لە ئەنجامی ئەم ململانێیەدا تەواوی هێڵەكانی سۆسیالیزمی بونیادنراو ڕزگاری نیشتیمانی سۆیال دیموكرات هەریەك بونە مەزهەبێكی سەرمایەداری چونكە هاو كێشەی قازانج سەرمایە بوە پێوانی تەواوی ڕژێم و دەسەڵاتەكان سەرەڕای بە دەسەڵات گەیشتنی ئەم هێزانە بەڵام نەیانتوانی ببنە وەڵام بۆ ئەو بەڵێنانە كە بە جەماوەر و گه لانیان دا بوو وە بونە هۆی سەرهەڵدانی چینێكی سەرمایەدار و بیرۆكراسی كە لە زۆر لایەنەوە لە سەرمایەداری كلاسیك دواكەوتوتر بوون نەبوونی ئەو ئازادی یەكسانیە كە بانگەشەیان بۆ دەكرد وایكرد كە بەدوای ئەو سیستەمەدا بگەڕێن كە پێشتر ڕەخنەیان دەكرد كە بوە هۆی هەڕەشەی بەردەوامبوونی دەوڵەتی سەرمایەداری و سەرهەڵدانی ئۆپۆزیسیۆن،شۆڕشگێڕێتی 1968 سەرەڕای هەندێك كەم و كورتی ڕێگای لە پێش ئەم ڕاستیە كرد بۆوە لە چەپڕەوێتی نوێوە تا فیمینیزم و بزوتنەوەكانی ژینگە پارێزی ڕێبازەكانی كلتوری خۆجێی لە هەمبەر دەوڵەت بوە ئۆپۆزیسیۆنێكی نوێ كە هۆكاری كەوتنە گێژاوی سیستەم بوو.
زیاد بوونی كێشەكانی ژینگەیی و سیاسەتی قەرەبو دان بە هۆی بەرزبۆنەوەی كرێ و هەژاری جەماوەر كەمی و ناتەواوی لە دابینكردنی مافەكان ڕێگای لە پێش دارایی و نمایش كردەوە ناكۆكی سیستەم لە تەوەرەی ئەمریكا-یەكێتی ئەوروپا-ژاپۆن زیادی كرد،لە دوای ساڵێ 1980 پێشبینی چاوەڕوانی نیو لیبرالیزم وەك چارەسەری ئەم قەیرانە كراهەڵبەتە هەڵوەشانەوەی سۆڤیەت 1991 فاكتەرێكی تری قەیران بوو نەك سەركەوتنی سیستەم لە ژێر ئەم هەلو مەرجەدا هەڵمەتی نوێی جیهانگیری (نیو لیبرالیزم)كەوتە ڕۆژەڤەوە.
لە ژێر كاریگەری سەخت و ئاكتیڤی میدیای یەكلایەنە هەوڵی ئافراندنی جەمك و تیۆری ساختەدرا لەجیاتی كۆمۆنیزم (پێكدادانی شارستانیەتەكان) ڕەواجی پێ درابە تایبەتی لەو جوگرافیانە كە بە ناو ئیسلامین ناكۆكی سیستەمە ئاواكراوەكان لەگەڵ بەرژەوەندیەكانیان دەكەوتە پێش كە سیستەمی دوچاری گرژی دەكرد هەروەها شۆڕشی زانستی و تەكنەلۆژی چارەكی كۆتایی سەدەی بیستەم بوە هۆكاری ئەوەی كە كاڵاكان سنوری دەوڵەتی نەتەوەییی تێپەڕ بكەن و سەرمایە ببێتە سەرمایەی جیهان و كاڵاكان ببێتە هەم بازرگانی و هەم هەژموونی سیاسی واتا سەرمایە ئیتر پێویستی بە بازاڕێكی جیهانی هەیە بە بێ بونی ئەم بازاڕە سیستەم دەكەوێتە مەترسی و قەیرانێكی گەورەوە لە هەمان كاتدا سەرمایەدارەكان پێویستیان بە بێواتاكردنی سنورەكان و كرانەوەی بازاڕ بوو بۆ ساع كردنەوەی كاڵاكانیان و تێپەڕكردنی قەیرانی ئابووری و ئاكتیڤ بوونی هەژموونی سیاسی و بڵاوكردنەوەی كلتوری سەرمایەداری،ئەم هۆكارانەو هۆكاری تریش بونەتە ڕۆژەڤی تاك و كۆمەڵگا لە كێشەی ئەتنیك و گروپەكان ئەونەخۆشیە كۆشندانەی ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسیەوە كە لە پیس بوونی ژینگەوە سەرچاوە دەگرێت و كێشەی تری ژینگەیی وەك كون بونی بەرگی هەوا و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی زەوی جیهانی بە گشتی خستۆتە مەترسی و قەیرانەوه،سەرایەداری جیهان كە لە كۆمپانیا فرە ڕگەزەكان دا بەر جەستە بوە ئەمریكا هێزی جێبە جێ كاریانە لە هەوڵی چڕو پڕدان بۆ ئەوەی لەم گێژاوە خۆیان ڕزگاربكەن و بەرژەوەندیەكانیان بپارێزن.
هەڵبەتە پاش هەڵوەشاندنی جەمسەری ڕۆژهەڵات سەرمایەداری بێ حسابكردن بۆ هێز و لاێەنەكانی گۆڕان لە جیهاندا خۆی بەسەركەوتو دەزانی و باوەڕی وابوو دەتوانێت سیستەمی جیهانی بە گوێرەی بەرژەوەندیەكانی خۆی دا بڕێژێتەوە بەڵام ئەم ماوەیە بەگشتی پاش ڕوخانی ڕژێمی عێراق بە تایبەتی ئەو ڕاستیە دەركەوت كە بۆ بونیاد نانەوەی سیستەم و ڕزگار بون لە قەیران پێویستی بە وەرجەرخاندنی ڕیشەیی هەیە ئەم وەرچەرخانە جەمسەری ڕۆژ ئاواش ناچار دەكات بە سیستەم و سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە