کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاش ئه‌وه‌ی پارتیی و پاراستن تووشی شۆك بوون، ئێستا لە سلێمانى (گۆڤارى شۆك) دەردەكه‌ن (نوێکراوه‌ته‌وه‌)

Tuesday, 13/07/2010, 12:00


کوردستانپۆست به‌م نووسینه‌دا چووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ به‌ڵگه‌ ناوی چه‌ند که‌سێکی تێدا بوو، نووسه‌ره‌که‌ی ده‌خسته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌، به‌ باشمان نه‌زانی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ تێکه‌ڵ به‌و باسه‌ بکرێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتى وەك حزبێكى خێڵەكى و بنەماڵەیى ، بە درێژى مێژوو لە چەندین ویستگە ى بەردەوامى، لە نێو گۆرەپانى سیاسى و چەكداریدا، شۆك گرتویەتى !
لەسەردەمى مەلا مستەفادا، كە وەك پیاوێكى فویداڵ و شێخێكى تەحتە تەڵەبى وڵاتانى ناوچەكە، تووشى شۆك هاتووە!
بەتایبەتى لە دەورانى جەلالى و مەلایى دا، كاتێ ئیبراهیم ئەحمەد و گروپەكەى بە تاڵەبانیشەوە، ئامادەنەبوون، بە ئەزبەنى و بانگى بكەن و، بیكەنە كەڵەكاى ئەو بزووتنەوەیەو، لە ساڵى 1964 باڵى مەكتەبى سیاسى لە ماوەت، مەلا یان تووشى شۆك كردوو، كۆنگرەیى خۆیان بەست!
دواى زیاتر لە 46 ساڵ بۆ جارێكى دیكە، سۆرانیەكان نەخێرێكى دیكەیان بۆ مەسعودى كوڕى مەلا مستەفا بەكارهێناو، لە هەڵبژاردنەكانى 25ى تەموزى 2009 دا، كاتێ مەسعود خۆى بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم كاندید كردوو، لە هەموو سنورى سۆران ، پایەتەختى بابانیەكان راسب بوو، بە جۆرێك كوڕانى شارەكەى سلێمانى مەسعودیان تووشى شۆك كردوو، زیاتر لە 500 هەزار دەنگیان دایە، بەڕێز نووسەرو ڕۆشنبیرو شاعیر كاك كەمال میراودەلى و، مەسعود بە كارى ساختەكارى و تەزویرە یەك سەعاتیەكەى ، فەرەج حەیدەرى لە هەردوو پارێزگاى هەولێرو دهۆك دا، زۆر بێشەرمانە، بە هەر چوار پەل كەوتنە تەزویر كردن!
ئەمڕۆ مەسعودى تەزویرچى، بە تەزویر بووە سەرۆكى هەرێمى كوردستان!!!!!
ئەمە شۆكى دووەم بوو!
شۆكى سێەم: لە هەڵبژاردنەكانى 7 ئادارى 2010 دا، بە پارتى و یەكێتى و 13 حزبى دوكاندارى ئەوجا، توانیان 8 كورسى بەدەست بهێنن و، حزبەكەى 31 ئاب بەهۆى یاسایى كۆتاوە، دوو ئافرەتى دەرچووەو، دكتۆر مەحمودیش وەك خۆى ئیعلانى كرد، كاندیدى مەسعودە، نەك پارتى و بنەماڵە!
ئیتر لە دوایى ئەو شۆكانەدا، بنەماڵەى خیانەتكارى 31 ئاب و حزبەكەى مەسعود مەسرور، بیریان لەوە كردووە، دوو جۆر فشار بخەنە سەر سلێمانى!
یەكیان: بە وەى دەزگاى خوێنڕێژى پاراستن كاراتر بكەن ، بەوەى بەرپرسى لقەكان لە هەڵبژاردەكانى پاراستن بن، وەك ئەوەى كە ئێستا (هیوا ئەحمەد مستەفا)، داڕێژەرى تیرۆر كردنى یەكەمین شەهیدى قەڵەم كاكە سۆرانى مامە حەمە، دانراوەو،هەموو لقەكانى دیكەش بە هەمان میلۆدى دانراون!
دووەم فشار: بەكارخستنى ئیعلامى دەزگاى پاراستن، كەماوەى ساڵێكە بنەماڵەى مەسعودى تەزویرچى و مەسرۆرى خوێڕى و خوێنڕێژ، بە چەند بەرنامەیەك دەستیان بە خستنە گەڕى هەندێك جاش قەڵەم و مرۆڤى هەزیل و موشەخۆرو كۆیلەو ماستاوچى و زۆر سیفەتى دیكە، تا ئاستى گەوادى و هێنان و بردنى كەسە نزیكەكانیان بۆ پیاوانى پاراستن!
لە مانگى تەموزى 2009ى لە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتى، شەمال عەلى كۆنە جاش و دزەگەورەكەى گومرگى بنەماڵەو بەررپرسى دەزگاى پاراستنى لقى 4 لە ڕێگەى بەكارهێنانى چەند كارگێڕێكى بارگاوى بە پاراستن و جاسوسیەت و نەفس نزم، وەك هەریەكە لە حەسەن جەبارى و سۆران مەحوى و فارس نەوڕۆڵى و نەوڕەس ڕەشید ، وبە سود وەرگرتن لە مەكتەبى ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیرى لقى 4ى هەتكراوى چەند جارەو، بزاڤی ڕۆشنبیرى نوێخواز، كە چەند كاسە لێسێك و جاش قەڵەم كە بۆ 200 دۆلار، ئامادەن جگە لە وتارۆك نووسین و جنێونامە، كەسە نزیكەكنیان بۆ پیاوانى پاراستن بەرن، وەك ئامانجى عەبدوڵڵا سوور، بزاڤی ڕۆشنبیرى نوێخوازەوە، كە حدودى 12 ملێۆن دینارى لەسەر ئیسپات بوو، كرا بە پەندى زەمانەو، بە پەلە خۆى گەیاندە ناو باوەشى دەزگاى سیخوڕى پاراستن و ئەوانیش دانیان بۆ ڕۆكرد، تا بیخەنە ناو تەڵەكەوەو، بەڵینایان پێدا ، سوكى نەكەن و ئیجرائەتى لەگەڵ نەكەن، بەمەرجێك هەرچى پاراستن وتى: جێبەجێى بكاو، ئەوەشى كرد، كە خستیانە سەر شاشە زەرد هەڵگەڕاوەكەى زاگرۆس و ، هێرش و تەشهیرى، بە كەسایەتى كاكە نەوشیروان و ڕۆژنامەنووسە ئەهلى و ئازادەكانى كردوو!

كامیلە ئەحمەد بەگ و بەكر پشدەرى، ئەمانه‌ش پارتیی و ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی پاراستنن،  زۆر جێگایى بەزەیە، بە چەندین ناوى خوازراوەوە، لە زۆربەى سایتەكان، بەناوى گۆڕانخوازەوە هێرش دەكەنە، سەر هێر و تاڵەبانى و سەرانى یەكێتى!
بنەماڵەى خیانەتكارى 31 ئاب، بۆ ئەوەى ڕیسەكەى بكاتەوە بە خۆرى، لەڕێگەى هێمن ئەحمەد تەنزیلات، كە بە هێمن هەورامى ناسراوە، ئیستا ژمارە یەكى گۆڤارى (شۆك) یان خستەبەردەم كورانى مەلا!
ژمارە یەكى ئه‌م گۆڤاره‌ تەنها 30 دانەى سەرف كراوە، ناچار بە خۆڕایى دابەشیان كردووە!
گاڵتەجاڕیەكە لێرەوەیە، كە كامیل ئەحمەد بەگ، كە پارەى كڕینى 10 ڕۆژنامەى نیە، ئەم كۆیلەیان هەڵبژاردووە، تا بیكەنە سەرپەرشتیارو خاوەن ئیمتیاز! ئەگەر شۆك ئەهلى و سەربەخۆو ئازاد نەبێ، كام ئۆرگان سەربەخۆیە!
بڕوانن لەیەكەمین ژمارەدا هەرەشەیەكى نوێى پاراستنیان بڵاوكردۆتەوە، بەوەى كە هیوا ئەحمەد مستەفا بە ئاشكراو بێ شەرمانە دەڵێ: شانازى بە پاراستنەوە دەكەم!
پاراستنێك، که‌ زیاتر لە 2000 گەنج و كوڕو كاڵى ئەم كوردستانەى لە كونە تاریكەكاندا، كوشتبێ و بە ئاشكرا سۆرانى مامە حەمە و سەردەشت عوسمانیان تیرۆر كردبێ، ئازادى ئینسانەكانیان زەوت كردبێ و، بە هەموو شێوەكانى ترساندن و تۆقاندن و، رشفاندن و ئازارى مرۆڤەكان بدەن، دەبێ چ شانازیەكیان هەبێ!
............................................
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە