کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"خاوەن پێداویستیەكان داوا دەكەن رەچاوى تایبەت مەندیان بكرێت " پەیمان عبدوالكریم: پێویستە لەم پرۆژە یاسایەى ئێستا لەپەرلەمانە داواكاریەكان�

Monday, 13/12/2010, 12:00


بەمەبستى گوێگرتن لەسەرنج و تێبینى رێكخراوەكانى خاوەن پێداویستیەكان لەو پرۆژەیاسایەى كە ئێستا لەپەرلەمانە لیژنەى كارو بارى كۆمەڵى مەدەنى لەپەرلەمانى كوردستان سەردانى رێكخراوەكانى خاوەن پێداویستیە تایبەتی كرد لەشارى هەولێر.
رێكخراوەكان چەندین داواكاریان هەبوو لە پێدانى زەوى و باشتركردنى مووچەكانیان هەروەها رەچاو كردنى تایبەت مەندى خاوەن پێداویستیەكانٍ و
كۆمەڵگا و شوێنە گشتیەكان. باسیان لەوەش دەكرد تاوەكو ئێستا كاریگەرى دوو حكوومەتیان بەسەرەوەیە
ئەندامێكى لیژنەى كۆمەڵى مەدەنیش راى دەگەینێ داواكارى ئەم رێكخراوانە لە پرۆژە یاساى خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان رەچاو دەكەن كە ئێستا لەپەرلەمانەو خوێندنەوەى یەكەمى بۆكراوە و دراوەتە لیژنە پەیوەندارەكان.
پەیمان عبدالكریم ئەندامى لیژنەى كارو بارى كۆمەڵى مەدەنى. لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راگەیاند: ئەم سەردانى كردنەمان بۆ ئەم رێكخراوانە لەوە سەرچاوەى گرتوە كە لە ئێستادا پرۆژە یاسایەك لە پەرلەمانى كوردستانە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و سەرنج و تێبینیەكان لە پرۆژە یاساكە رەچاو بكەین.
ئەو ئەندامەى فراكسیۆنى گۆڕان راشى گەیاند: ئەم رێكخراوەنە چەندین داواكاریان هەبوو كە سەرجەمیان كەمى خزمەت گوزاری و مافى سەرتایەكانى رۆژانەیان بوون


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە