کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانیوز بەرپرسى نوێى لق و ئۆرگانەكانى پارتى ئاشكرا دەكات

Thursday, 10/03/2011, 12:00


لە بەدواداچوونێكى وورد سەبارەت بە دوو رۆژ كۆبوونەوەى ئەنجومەنى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى پارتى سەبارەت بە تەشكیلاتى نوێى ئۆرگانەكان ، كۆمەڵێك زانیارى لەسەر هەڵبژاردنى مەكتەبەكان و لق و ئۆرگانەكانى پارتى بڵاو دەكەینەوە.
سەرچاوەیەك لەنێو ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى كە نەیویست ناوەكەى ئاشكرا بكەین بە كوردستانیوزى وت" ماوەى دوو رۆژە كۆبوونەوەكان بە ئامادەبوونى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و جێگرى سەرۆكى پارتى درێژەى هەیەو كۆمەڵێك گۆڕانكارى لە بەرپرسى ئۆرگانەكانى پارتى قسەو باسى لەسەركراوەو بڕیارە كۆبوونەكان تا 14 یان 15ى ئازار بەردەوام بێت.
ئەو سەرچاوەیە وتى" تەشكیلاتى نوێى ئۆرگانەكان گەیشتۆتە دوا بڕیارى سەرۆكى پارتى و پێویستە ئەو واژۆى لەسەر بكات پاشان بە فەرمى بەرپرسە نوێیەكان دەستبەكار دەبن.
تا ئامادەكردنى ئەم هەواڵە ئەوكەسانەى زۆرترین ئەگەریان هەیە ببنە بەرپرسى نوێى ئۆرگانەكانى پارتى بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

1- دانانى ڕێبوار یەڵدا (ئەندامى مەكتەبى سیاسى) بۆ بەرپرسى ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.
2- دانانى مەحموود محەمەد (ئەندامى مەكتەبى سیاسى) بۆ بەرپرسى مەكتەبى ڕاگەیاندن.
3- دانانى جەعفەر ئیمنكى (ئەندامى مەكتەبى سیاسى) بۆ بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستن و هەڵبژاردنى پارتى.

بەرپرسى لقەكانى مەكتەبى سیاسى:
1- لقى مەكتەبى سیاسى هەولێر كاكەمین نەجاڕ دەكرێتە بەرپرسى.
2- لقى مەكتەبى سیاسى سلێمانى فەرەیدون جوانرۆیى دەكرێتە بەرپرسى.
3- لقى مەكتەبى سیاسى كەركوك سەلاح دەلۆ دەكرێتە بەرپرسى.

بەرپرسى لقەكانى پارتى :

1- قادر قاچاغ بۆ بەرپرسى لقى (1)ى دهۆك.
2- عەلى حوسێن سورچى بۆ بەرپرسى لقى (2)ى هەولێر.
3- ئەدهەم بارزانى بۆ بەرپرسى لقى سۆران.
4- نورى حەمە عەلى بۆ بەرپرسى لقى (4)ى سلێمانى.
5- دیارى حوسێن بۆ بەرپرسى لقى (15)ى گەرمیان.
6- عەلى تەتەر بۆ بەرپرسى لقى (8)ى زاخۆ.
7- ئاكۆ چاوشین بۆ بەرپرسى لقى (19)ى چەمچەماڵ.

گۆڕینى سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران:
پشتیوان سادق لە بەرپرسى لقى (2)ى پارتى دەكرێتە سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران لەجێگەى نورى عوسمان.
هەروەها گواستنەوەى عیزەدین بەروارى لەبەرپرسى نووسینگەى مەكتەبى سیاسى سلێمانى بۆ بادینان.
بەپێى زانیاریەكانى كوردستانیوز هەریەكە لە (عیزەدین بەروارى و مەحمود محەمەد و نورى حەمەعەلى) كەسانى نزیكى نێچیرڤان بارزانین و بە پاڵپشتى ئەو لەو پۆستانە دانراون.


http://knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=3339&Cor=Hewal


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە