ئارام ئەحمەد وەك دڵە ئازاكە
Thursday, 16/12/2010, 12:00
ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕۆژ هەڵاتى ناوەڕاستدا نەتەوەى كورد ڕو بە ڕوى بەر تەسك كردنەوەى ئازادیەكان دەڕوات و هەنگاو نان بۆ گفتۆ كردن لە بارەى نەتەوەى كوردە وە ڕوەو ئیفلیج بونێكى تەواو دەچێت كە بەبێ ئازاد بونى نەتەوەى كورد دیموكراسى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا مەحاڵە وە ئەوەى پێ ى دەوترێ نەتەوەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست جگە لە جەهل و بنەماڵە و بتەكان هیچى تر بەرهەم ناهێنێت ئەوەشى پێ ى دەوترێ هەوڵى ئەمریكا هاوپەیمانانى و ئەوروپیەكان جگە لە بەرژەوەندى ئابورى هیچى تر نیە ئیتر ئەوەى پێى دەوترێ دیموكراسى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا جگە لە كارتۆنى بوون هیچ مانایەكى تر بەرهەم ناهێنێ ئەوەشى پێى دەوترێ نەتەوەى كورد لە ژێر ڕەحمى فاشیزمدا ئەبێ بەدواى ڕێگە چارەى تردا بگەڕێ ئەوەشى بەرهەم هاتوە لە هەرێمى كوردستاندا دەبێ فۆتۆكۆپى وڵاتانى خلیج و ماشیزمەكان بن كە تا ئێستا نەك كۆمەڵگایەكى زیندو تێكستێكى مەعریفیان بەرهەم نەهێناوە ئەوەشى پێى دەوترێ هەرێمى كوردستان و دەسەڵاتى خۆماڵى جگە لە فۆتۆیەكى تەواو كارتۆنى هیچى تر نابێ جا بەدبەختیەكە ئالێرەدایە كە ئەوەى یەكگرتو بە خۆى دەڵى ئۆپۆزسیۆن هەمان فۆتَوى دووجار كارتۆنیە بەرامبەر دەسەڵاتى كوردى وەك ئەوەى بەختیار عەلى دەڵێ (مەنتالیتەیتى ناسیونالیزمى كوردى فۆتۆكۆپى مەنتالیتەیتى ناسیونالیزمى عەربى و توركى و فارسیە) یان دەڵێ (تاكە شتێك كەگۆڕا بێت ئەوەیە هەندێكیان چاكەت و پانتۆڵ لە بەر دەكەن)كێشەكە لەوەدایە ئەوانەى بەخۆیان دەڵێن ئۆپۆزسێون نە ئەزانن تەعریفى ئۆپۆزسیۆن چییە نە ئەزانن دەسەڵات چییە چ جاى ئەوەى لە بەهاى ئازادى تێ بگەن و بزانن ئارام ئەحمەد باس لە ڕەهەندى ئازادى دەكات دەیەوێ ئەم جۆرە سزایانە كە بەرهەمى دەسەڵاتە فاشیزمەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە پارتى یەكێتى لاساییان دەكەنەوە نەبێتە كەلتور و ئۆپۆزسیۆن لاساییان نەكاتەوە سنورى ئازادیەكان بەرتەسك نەكاتەوە ئۆپۆزسیۆنیش هەمان ئەقڵ بەرهەم نەهێنێتەوە , بەڵام دیارە تێگەیشتنى ئەوان بۆ ئازادى هەمان تێگەیشتنى پارتى و یەكێتییە بۆ ئازادى بە تایبەت لە ئێستادا كە سەرۆكى هەرێم واژۆى كرد لەسەر خۆپیشاندانەكان ئیتر تەنها زمانى قسەكردن و خۆپیشاندان دەبیتَە نوسین بە دیوێكى تردا خەونى ئارام ئەحمەد خەونە بە دنیایەكەوە كە ئینسانەكان ئازاد بن دەسەڵاتێكى تەندروست دروست ببێ لەسەر پێكهاتى هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان لە ڕێگەى هەڵبژاردن و دەستاو دەست كردنى دەسەڵاتەوە بێت كە وەك خەونى دڵە ئازاكە وایە كە نیشتمان و كۆمەڵگا بەبەر چاویەوە دەخەسنێنرێ خۆ ئەگەر حیزب پیرۆز بكرێ ئینسان تێدا كویلە بێت ئەگەر ئەمە نائەقلانى بێت ئەوا ئەمڕۆ دەبینین ئەو پیرۆز كردنە بەرەوە كویلە بونى جەمعیمان دەبات دەیەوێت هەمو دەمەكان دابخات و لە بەرامبەر بتەكاندا سەرى كۆمەڵگا دابنەوێنێت ئەوە تەنها چەند دڵێكى ئازاى وەك كوردستان پۆست و چەند نوسەرێكى وەك ئارام ئەحمەدەكانە دەڵێن نا بۆ پیرۆزى حزب نا بۆ پیرۆزى سەرانى حزب .
خۆ ئەگەر لە فیلمى دڵە ئازاكەدا ڕزگار كردنى خەڵك بریتى بێت لە بەرگرى لە ئازادى ئەوا ئارام ئەحمەد بەرگرى لە دوبارە نەبونەوەى عاداتێكى ناشیرین دەكات بۆ كۆى كۆمەڵگا خۆ ئەگەر ئۆپۆزسێون هەمان وێنە بێت ماناى ئۆپۆزسیۆنیش دەبێتە كارتۆنى... بەرگرى كردنى ئەم نوسینە هێندە بەرگریە لە ئازادى هێندە بەرگرى نیە لە ئارام ئەحمەد وەك كەسایەتى .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست