کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن به‌رپرسی دۆسیه‌ی تیرۆركردنی شه‌هید زه‌رده‌شت عوسمانی گه‌وره‌تر كرد

Saturday, 01/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری سه‌ڵاحه‌دین
به‌پیی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌هۆشه‌نگ هه‌ولێری له ‌ده‌زگای ئاژانسی پاراستن که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرابکرێت، به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، كه ‌به ‌بریاری مه‌سرۆر بارزانی (ساڵح موسا گه‌ردی) كه‌ به‌رپرسی دۆسیه‌ی چۆنێتی تیرۆر كردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامه‌نووسی له‌ ئه‌ستۆدابووه‌، به‌و پێیه‌ی هه‌مان قوتابی كۆلیژی ئاداب بووه ‌له‌گه‌ل شه‌هید زه‌رده‌شت عوسمان و دواجار قۆناغ به‌قۆناغ چاودێری دۆسیه‌ی زه‌رده‌شت عوسمانی كردووه ‌تا ساته‌كانی ڕفاندن و تیرۆر كردنی.
ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره ‌پۆست و پله‌كانی ساڵح موسا گه‌ردی به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، یه‌كه‌مین جار به‌ به‌خشنی سه‌یاره‌یه‌كی وه‌نه‌وشه‌ و زیادكردنی ئیمتیازه‌كانی له‌ پاراستنی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین و بۆ دووه‌مین جاریش ساڵح موسا گه‌ردی كرایه ‌به‌رپرسی دۆسیه‌ی گشت میدیاكانی ئۆپۆزیسۆن و ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان و گواستنه‌وه‌شی بۆ ناو سه‌ری ڕه‌ش به ‌ئه‌ندامی باڵای ئاژانسی پاراستن.
ئه‌وه‌ش زانراوه ‌ساڵح موسا گه‌ردی ئێستا خه‌ریكی به‌دواداچوونی ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌ر به‌ ئۆپۆزیسۆن و یه‌كێتی نیشتیمانی و میدیاكانی ئه‌هلی سنوری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ولێر و دهۆكه‌.
به ‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ‌میرخانی زاوای نه‌زه‌هه‌ت حالییه‌وه ‌سالح موسا گه‌ردی له‌ هه‌موو ده‌زگا پاراستنه‌كانی سنوری لقه‌كانی پارتی خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی به‌شی تایبه‌ته ‌به‌ چاودێری كردنی رۆژنامه‌نووسان تا بۆ كاتی پێویست ده‌ستیان لێبوه‌شێنن به‌وانه‌ی یه‌كێتییشه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ موسا گه‌ردی باوكی ساڵح له‌كاتی شه‌ری ناوخۆ سه‌ربه‌ده‌زگای میتی توركی بووه‌ به‌پێی وته‌ی عه‌بدوڵڕه‌حمانی مه‌لا ڕه‌سول به‌رپرسی پاراستنی قه‌زای سۆران له‌سنوری لقی 10ی پارتی و له‌ساڵانی هه‌شتاكانیش به‌هه‌مان شێوه‌كاری بۆ ئیتلاعات و موخابه‌راتی ڕژێمی به‌عس به‌نهێنی كردووه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ کوڕه‌که‌ی له‌ ناو ده‌زگای پاراستندا جێگای کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نزیک بۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە