چەند ووشەیەك وهەندێ پرسیار
Wednesday, 11/01/2012, 12:00
لەم رَۆژانە زۆر قسە لەسەر وتەكانی فازل موتنی كرا دەربارەی هەبوونی سیهەزار تیرۆرست ئامەدەن خۆیان لەپێناوی بەرزانیدا بەكوشت بدەن. بۆچی موتنی یەكەمجار باسی لە بوونی بیستهەزار كرد ودوای رَۆژێك كردی بە سیهەزار؟
لەدوای ئازادكردنی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا لەلایەن شۆرَشگیرانەوە, سەیفولاسلام كوری قەزافی وتی ئێمە لەبەنیوەلید بیستهەزار چەكدارمان هەیە تاكو مردن لەپێناوی قەزافیدا شەردەكەن. موتنی دەقی ئەو وتەیەی وەرگێرَابووە كوردی وتەنها ناوی قەزافی گۆرَیبوو بەبەرزانی.زۆر فەرقی نییە لە زۆر لایەنەوە لەبیر وباوەرَ وجۆری بیركردنەوە وبینینی میللەت لەیەك دەچن. موتنی باش دەزانێ میللەت هوشیارە وئاگادارە بۆیە زوو ژمارەكەی گۆرَی.
لێرە چەند پرسیارێك ئاراستەی موتنی دەكەم وهیوادارم زوو بۆمان رَوونبكاتەوە بۆ ئەوەی لەمەولا ئاگاداری خۆمان بین. ئێمە دەمانەوێت بزانین فیدایەكانی بەرزانی چۆن خۆیان بەكوشت دەدەن,ئەترسم وەكو فیدایەكانی سەدام بن كە تەنها ناویان هەبوو وكردار هیچ. ئایا هەر وەك تیرۆرستەكانی قاعدە بە پشتیۆنەوە دەرَۆنە ناو بازارَەكان و ناو خۆپیشاندەرانەوە وخۆیان دەتەقێننەوە یان لە رَێگای ئۆتۆمبێلی بۆمرَێژكراوەوە لەهەرجێگایەك قەرەباڵغبێت وەكو شێخەڵڵا لە هەولیًر وبەردەركی سەرا لەسلێمانی وبۆرسەكەی دهۆك وزاخۆ ومۆنەمێنتەكەی هەڵەبجە. یان پارتی كە مافیایە,كەدەستێكی باڵای هەیە لەكوشتن ولەناوبردن وتیرۆركردن ئیسلووبی تایبەت ونوێی خۆی بەكار دەهێنێت؟ ئایا موچەی مانگانەی ئەو تیرۆرستانە چەندە؟ بەلای كەمەوە دەبێ سێجاری موچەی پێشمەرگە وپۆلیس بێت.
بەرپرسێك كە كادرێكی زۆر بەرزە لەقسەكانیدا دیارە زۆر شارەزا وهوشیارە ویستی قسەكانی موتنی پینەبكات ولەبەرپرسینەوە خۆیان رزگاركەن دەلێت نەك تەنها سیهەزار بەرزانی ئەوەنە كاریزمایە بەملیۆنان خۆیان بۆ دەدەن بەكوشت. وا دیارە ئەو زانا پارتییە ملیۆن تەنها بەپارە دەزانێت چەندە, وا دیارە نازانێت یان لە گەرمەی حەماسەتەوە لەبیری چۆتەوە كەكورد هەمووی لەكوردستانی باشوور پێنج ملیۆنە,باشیش دەزانێت كەمیللەت لێی توورَە وبێزارە خۆ لەبەشەكانی تری كوردستان نەك تەنها لەبەرزانی, حەزیان لەبیستنی ناویشیان نییە, چونكە مێژوویەكی رَەشی لەگەڵ هەموویان تۆمار كردووە. تۆ بڵێی لە عەرەبی سعوودی وئەفغانستان تیرۆرست دەكرَن یان پەیوەندی بە بلاكوۆتەرەوە دەكەن؟ ئەوەی شایانی باسە ئەو خۆكوژە تیرۆرستانە هیچ پەیوەندییەكیان بەكوردستانەوە نییە تەنها بەرزانییان خۆشدەوێت وتەنها بۆ ئەو خۆیان بەكوشت دەدەن.
دەڵێن لە كەركووك كابرایەك هەبوو رَۆژانە بە سواری ئەسپ تفەنگێكی دەگرت بەدەستێكەوە وخەنجەرێكیش بە دەستەكەی ترەوە وبەناو لادێ كوردەكاندا دەگەرَا كە بێتامیكرد رَۆژێ مامە رَیشەیەك لێی پەیدادەبێت وتێروپرَ لێی دەدات. كابرایەك لێی دەپرسێت ئەرێ ئەوە چیبوو خۆ چەكیشت پێبوو؟ ووتی دەستم گیرابوو تفەنگ بەدەستێكەوە خەنجەر بە دەستی ترەوە خۆ كەڵەشێر نیم بەدەنووك شەرَبكەم.
بۆیە با موتنی وپارتی دەرس لەو كابرایە وەربگرن وجەنگاوەرەكانیان بۆ رَۆژی تەنگانە فێری شەرَەدەنووك بكەن.
ئایا بەرزانی و پارتی نازانن ئێمە رۆڵەی داسنییا, هۆلاكۆ بەزێن ودوازدە سوارەی مەریوانین؟ ئەگەر نامانناسن باپرسیار لە هەموو شاخ و دۆڵەكانی كوردستان بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست