دوو تێڕوانین :
Wednesday, 26/02/2014, 12:00
1491 بینراوە
لەو کاتەی کە بەڕێز عەبدوڵا ئۆچ ئالان لەناو فڕٶکەیەکدا بە ئاسمانی ئەوروپادا ئەسوڕایەوە و بۆ شوێنێک ئەگەڕا داڵدەی بەن و هیچ شوێنێك ڕازی نەبوو تا بە ناچاری و بەهەر شێوەیەک بێت لە ئیتاڵیا نیشتەوە وبۆ ماویەکی کەم تا شوێنێك بۆ خۆی دیاری بکات..(کە بەباوەڕی من ئەمە بەداخەوە خۆ ڕزگار کردنی سەرۆکێک بوو لەدەست مەرگ دەنا هیچی زیاتر نەبوو لەو پێشمەرگانەو گەریلایانەی لە شاخ مانەوەو زیاتریش لە ئۆچ ئالان ژیانیان پارێزراوتربوو. نەدەبوو لەدەست مەرگ هەڵبێت..) زۆر لە لایەنە سیاسی و کەسایەتی گرنگ و کۆمەڵ و ڕیکخراوەیەکان هەوڵێان دا کە ئۆچ ئالان بە پەناهەندەی سیاسی وەر بگیرێت سوودی نەبوو .. تا بەداخەوە بە گرتنی کۆتایی هات ... لەیەکێک لە و کۆڕانەدا لەشاری(نۆرن بێرگ) سازکراو منیش و چەند کەسانێکی بەرچاو ئامادەی بوون بۆ پشتگیری کردن لە داخوازیەکانی بەڕێز ئاپۆ و پشتگیری کردن لە مافەکانی کوورد بەگشتی کە سەرەتایەک بوو بۆ ڕزگاری بوون لە باشوور دەکرا لە باکوریش بیت لەو کاتەدا چوون بەڕاستی پەکەکە لەو ساتە وەختانەدا تەواو تینی بۆ تورکیا هێنابوو و لە ئەوروپاشدا لە لووتکەدا بوو .. ئەوەی من مەبەستمە ئەو کۆڕە بوو کە زۆر پرسیاری تێداووروژێندرا.. کە بەێزان لە باکوور و لە باشووور کۆڕەکەیان سازکردبوو وەڵامی ئەوپرسیارەیان ئەدانەوە .. دووپرسیار جێی تێڕوانیین بوون کە زۆر سادانە و ئاسایی یانە وەڵام درانەوە.. دیارە بۆ ئەو کۆڕە هەر ئەوەی لێ چاوەڕووان دەکرا کەیەکێک لەوپرسیارانە من کردم دیارە پرسیار زۆربوون و جێی ڕێزلێنان و دەستخۆشی بوون و زۆریشیان بۆ پیاهەڵدان وبەخێرهاتنی بەڕێز ئاپۆ بوو بۆ ئەورووپا و گواستنەوەی خەباتی چەکداری بۆ سیاسی و شێوە مۆدێرنەکەی خەبات..
پرسیارێك بۆ لەم کاتەدا بەڕێز ئاپۆ بانگێشەی واز هێنان لە پەکەکە ناکات و بە سەرۆکی ڕۆحی بمێنێتەوە ؟ کەسی دووەم بۆ پەکەکە دیاری بکات و بەمەش ئەگەری زیاتری ڕزگارکردنی خۆی و بەردەوامی پەکەکەش هەیە؟ وەڵام : لەم کاتەدا کەس لە بەڕیز ئاپۆ ناسراو تر نیە بۆ گشت جیهان و ئەوروپا بەتایبەتی و بۆ پەکەکەش گونجاوترین کەسە.!
پرسیارەکەی تری من .. بەڕێزان ئێوە هەوڵئەدەن بۆ دەستەبەرکردن و مانەوەی بەڕێز ئاپۆ ئایا ئەوەندە باوەڕو متمانەتان بەئەوروپا هەیە کە لە ساکارتیرین بارو دۆخا ڕادەستی تورکیا نەکرێتەوە؟.. ئایا دەوڵەتانی ئەوروپا بۆ کوورد واز لە پەیوەندی و بەرژەوەندیە دێرینەیەکانیان دێنن؟
وەڵام کە ئەو سێتڵەی پرسیارەکەم تیا نوسی بوو پارچە وەرەقیەکی بچووک بوو بە دوو پەنجە بەرزی کردەوە کاکە شەهاب و ووتی نازانم ئەم برادەرەی ئەمەی نووسیوە چۆن بیر ئەکاتەوە ؟ ئیتر ئەو زەمانە (گوزەشت کەئەم ووشە بیانییە زۆر دووبارە ئەکرێتەوە ئێستاشی لەسەر بێت)... بۆ ئەوروپاش و ئەمریکاش لەمەودوا زیاتر بەرژەوەندیان لەگەڵ کوورد هەبێت و باوەڕیان بەکورد هەبێت ئەوەتا(سەدام) یان بۆ لەناو بردین!!..
لە کۆبوونەوەیەکی تردا و هەرلە و شارە بۆ لە بارچاوگرتنی بارو دۆخی دوای(سەدام) لەکوردستان و سەرەتای مقۆ مقۆ و شەڕی خوێناوی ناو خۆو دروست بوونی گەندەڵیەکان کە هەر حیزبوو لایەن و کەسایەتیەکان بەتەنهاو بەتەنها خەریکی ئاودیو کردنی خاکو خۆڵ ودارو بەردی کوردستان و پێکەوە نان و گیرفان پڕکردنی خۆیانن و ئاوڕێک لە خەڵكی کوردستان وکوردستان خۆشی نادەنەوە! دەبێ چیبکرێت؟ هەموو پرسیارەکان لە خەمی ئەوەی فڵان وای کرد و ئەو حیزبە وائەکات و ئەو ئەوەئەکات ویەکێکی تر وایکرد. هەرچەندە تێنەگەیشتم ئێمەی دوورە ووڵات چیمان لەو بارەوە بۆ دەکرێت؟ کێ گوێ لەئێمە دەگرێت؟ بەتایبەتیش لەو بارو دۆخە شڵەقاوەدا!! و دوای قەیرانێکی تووندو ڕەقی ئابووری و دەروونی کەبەسەر کوردستاندا هاتبوو .. ئەوەی کەمن پێشنیارم کرد کە تەنها و تەنها ڕێ لە دزەکردن و نارددنە دەروەی ئەو پارانە بکرێت لەئێستاو داهاتووش دا کە زیانێکی گەورە لەکورد و کوردستان ئەدات ئەگەر ئەم پارەیە بەشێوەی نەقدی ڕەوانەی دەرەوە بکرێت... دیارە نەک هەر ڕێی لێنەگیرا بەڵکو مۆڵەتی بەخشینەوەشی لەناو چەند کەسان ولایەنێکەوە بۆ کراوە و ئامانج و ئاقرەکەشی ئەوەیە
کە ئێستا کورد و خەڵکی کوردستان باجی بۆ ئەدەن مووچە لەکوردستان بۆ مووچەخۆر نیەو ! وەک چۆن بەڕێز ئاپۆ لەزیندانی تورکیادا خەریکە هێدی هێدی لەبیر کوردی بەرنەوە..(ئەو سەنگ و قورساییەی پەکەکە هەیبوو پێش گیرانی ئاپۆ دووبەرابەر کەمی کردوە .. هەم مادی هەم مەعنەوی.. ئەمەش گەورەترین دەست وەشاندن بوو کە بەئاسانی لەگەورەترین ئۆپۆزیسیون شۆرشی چەکداری کرا لەتورکیادا).. ئاواش پارەکانی کوردستان و مووچەو قووتی خەڵکی کوردستان لە قاسەو بانقەکانی دەروەی کوردستان و بەتایبەتیش تورکیا خەریکن لەبیر کوردی ئەبەنەوە.....