به‌به‌ڵگه‌وه: له ئوردنەوە هێرشى داعش پیلانى بۆ دارێژرا، پارتیش به‌شدار بووه
Friday, 04/07/2014, 12:00
2277 بینراوە
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى داعش که‌هه‌موو هاوسه‌نگیه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینى گۆڕى به‌ئاگادارى ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل، عه‌ره‌به‌ستانى سعودی، ئوردن و تورکیا له شارى عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن پلانى بۆ داڕێژراوه.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که له1ى حوزه‌یراندا ئه‌نجامدرا پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق PDK و به‌عسیه‌کانى عێراقیش تێیدا ئاماده‌بوون و له 9 حوزه‌یرانیشدا چه‌ته‌کانى داعش موسڵیان داگیرکرد.
(PDK ئاگادار بووه)
(4)ڕۆژ پێش کۆبوونه‌وه‌که مه‌سعود بارزانى چووته عومان و ده‌ستپێشخه‌رى کۆبونه‌وه‌که‌ى کردوه.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى له‌مه‌سعود بارزانى کردوه.
له‌دواى ئه‌وه‌ى ئێران به‌پلانه‌که ده‌زانێت ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى ناردوه‌ته لاى بارزانى و داواى کردوه که ده‌ستبه‌ردارى هاوکارى کردنى داعش و ده‌سته و په‌یوه‌نده‌کانى ببێت،ئێران هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له بارزانى کردوه که ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردارى ئه‌وانه نه‌بێت ئه‌وا په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
(به‌ڵگه‌کان فرۆشران)
که‌سێکى به‌شداربووى کۆبونه‌وه‌که‌ى عومان که‌ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه ، هه‌موو به‌ڵگه و زانیاریه‌کانى ئه‌و کۆبونه‌وه شاراوه‌یه‌ى له‌به‌رامبه‌ر(4) ملیۆن دۆلار به عێراق فرۆشتوه.
(به‌شداربووانى کۆبونه‌وه‌که)
1- به‌رپرسیارى ئیستغباراتى ئوردن و نوێنه‌رى پاشاى ئوردن ساڵح که‌لوب که پێشووتر سه‌رۆکایه‌تى ڕاگه‌یاندنى ئوردن بووه.
2- له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه ئازاد به‌روارى (کاتى گه‌مارۆدانى شارى کۆبانى ڕۆژئاواى کوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاشکرا ببووه که چووبوه شام و چاوى به ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د که‌وتبوو) هه‌روه‌ها که‌سێکى تریش به‌ناوى جومعه که جێگرى مه‌سرور بارزانى کوڕى مه‌سعود بارزانى به‌رپرسى ده‌زگاى پاراستن بووه.
3- زۆرێک له باڵ و ڕێکخستنه‌کانى ڕ‌ژێمى به‌عسى له‌ناوچووى عێراق له‌وانه‌ش، له‌سه‌ر ناوى بزوتنه‌وه‌ى نه‌قشبه‌ندى عیزه‌ت ئه‌دووری، که‌له دواى سه‌دام حوسێن به دووهه‌مین که‌سى ناو به‌عس ناسراوه.
له‌سه‌ر ناوى سوپاى موجاهیدن عه‌مید ڕوکن ئه‌بو ماهیر. هه‌روه‌ها که‌سێک به‌ناوى سه‌یفه‌دین که‌له‌سه‌ر ناوى مه‌لا کرێکارى به‌رپرسى پێشووى ئه‌نسار ئه‌لئیسلام به‌شداربووه.
سوپاى ئه‌نسار ئه‌لسونه.
سوپاى ئه‌لتایفه ئه‌لمه‌نسوره (ئه‌م ڕێکخستنه زۆربه‌یان له که‌سانى جه‌زائیرى و مه‌غریبى پێکهاتوون).
که‌تیبه‌کانى شۆڕشى ئه‌لعشرین (له ئێستادا له‌هه‌ولێر نوسینگه‌یان هه‌یه).
سوپاى ئیسلامی.
شوارى ئه‌نسار ئه‌لته‌وحید.
که‌سێکى لیبیایى که ناوه‌که‌ى نه‌زانراوه له ئێستادا له‌موسڵه.
(داعش ئاماده‌کاریه‌کانى له ئوردن کرد).
ئاشکرا بوو که پلانى داعش بۆ گرتنى موسڵ و پێشڕه‌وى کردن به‌ره‌و به‌غداد له عومانى پایته‌خى ئوردون داڕێژراوه، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا وڵاتانى وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل، عه‌ره‌بستانى سعودى و تورکیا هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى تر و که‌سایه‌تى و ڕێکخستن که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین هه‌یه به‌شدابوون .
کاتێک دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام ئه‌و پێشکه‌تنانه‌ى وڵاتانى زلهێز ده‌یانخواست به‌پێى خواستى ئه‌وان به‌ڕێوه‌نه‌چوو، که‌زانیان که به‌خواستى ئه‌وان به‌ڕێوه‌ناچێت، هه‌وڵیاندا له‌ڕێى داعشه‌وه ده‌ستوه‌رده‌نه دۆخه‌که . ناوه‌رۆک و ئۆرژیناڵى کۆبونه‌وه‌که به پاره له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که ساڵانێکه کارى دبلۆماسى ده‌کات و ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه خۆى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ببوو به به‌رپرسانى عێراق به به‌هاى 4 ملیۆن دۆلارى فرۆشتوه .
دبلۆماته‌که ڕایگه‌یاندوه که چوار ڕۆژ پێش بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌کانى داعش مه‌سعود بارزانى ده‌ستپیشخه‌رى کردوه بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ى عومان ، دواى ئه‌وه‌ى ئێران به ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که ده‌زانێت سیاسه‌تمه‌دارى عێراق ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى ناردوه‌ته لاى مه‌سعود بارزانى و داواى لێکردوه که هاوکارى داعش و داروده‌سته‌کانى نه‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى لێکردوه که‌له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بوونى ئه‌و هاوکاریانه‌ى ئه‌وا په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
(پشتگیرى ته‌واو بۆ مالیکى)
له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى داعش بۆ سه‌ر عێراق ئێرانیه‌کان به‌مالیکی یان وتوه که پێویست ناکات تۆ داواى چه‌ک و جبه‌خانه له ئه‌مه‌ریکا بکه‌یت و ئه‌وه‌ى پێویسته ئێمه بۆت دابین ده‌که‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌زانێت که فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له عێراق بۆردومان کردوه (پێده‌چێت ئه‌و شوێنانه‌بن که‌له‌ده‌ستى داعش دان).
(چه‌که‌کان که‌وتونه‌ته ده‌ستى PDK)
له‌دواى هێرشه‌کانى داعش بۆسه‌ر موسڵ هێزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK له که‌رکوک داویانه به‌سه‌ر فیرقه‌ى 12 ى سوپاى عێراق و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو چه‌ک و جبه‌خانه‌کانى ئه‌و فیرقه‌یه‌دا گرتوه، ده‌وترێت که به‌رپرسى هێزى پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان شێخ جه‌عفه‌ریش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ى PDK چاوپۆشى کرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى ئه‌م دواییانه‌ى یه‌کێتیش له‌به‌رامبه‌ر PDK به‌هۆى ئه‌و کاره‌وه بووه یه‌کێتى واى ده‌بینێت ئه‌و کاره‌ى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK بۆ ئه‌وه‌بوو که شارى که‌رکوک له‌ده‌ستى یه‌کێتى ده‌ربهێنێت.
(ئاڵۆزیه‌کان قوڵتر ده‌کرێنه‌وه).
دبلۆماته‌که که شاره‌زایه‌کى ته‌واوى کاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینه له‌باره‌ى پرسیاره‌کانى سه‌باره‌ت ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و ته‌واوى ئامانجه‌کانى ئه‌و پلانانه وه‌ڵامێکى به‌م شێوه‌یه‌ى داوه‌ته‌وه: ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل که‌لایه‌نگرى ئه‌وه‌ن ئاڵۆزیه‌کانى سوریا به‌ردوام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌و ئاڵۆزیه‌دا ده‌بیننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێک هێز هه‌ن له کۆنتڕۆڵى ئه‌وان ده‌رچوون و هه‌ندێک ده‌سه‌ڵات هه‌ن که ناتوانن کۆنتڕۆڵیان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌شدا کێشه‌یان هه‌یه که هه‌ره نزیکن لێیانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌دێت که ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین له کۆنتڕۆڵیان ده‌رچووه، ئه‌و بنبه‌ست بوون و قه‌یرانه‌ى له سووریا هاتوه‌ته ئاراوه و بڵاوبونه‌وه‌ى به‌ناوچه‌که‌دا ده‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین، ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له‌و ئاڵۆزیه‌دا به دروستکردنى ناکۆکى و شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌کاندا ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ریه‌ک له‌چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا بێننه ئاراوه.
(ڕۆڵى سه‌له‌فیه‌کان)
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى دیبلۆماسى و کۆمه‌ڵایه‌تى عێراق ئه‌و دبلۆماته ڕاده‌گه‌یه‌نیت که بۆ هێرشێکى نێونه‌ته‌وه‌یى داعش ناوه‌ندێکى هه‌ره گونجاوه و له‌سه‌ر ده‌وروبه‌رانى سه‌له‌فى و ڕۆڵیان له‌و پلانه‌دا . ئه‌و دبلۆماته ده‌ڵێت:" ئامانجه‌کانى ئه‌م هێرشه نێونه‌ته‌وه‌ییه له‌گه‌ڵ ئامانجى حه‌ره‌که‌ته سه‌له‌فیه‌کان هاوشێوه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش له عێراق هه‌لومه‌رجه‌کان گونجابوون و ڕه‌وشێکى وه‌ها هه‌بوو که ته‌قینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان زووتر پێشبخات و هه‌مووکه‌سێک بخاته ناو ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه، یه‌ک له‌ئامانجه‌کانى ئه‌و هێرشه‌ش ئه‌وه‌بوو که هێزێکى زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین بخه‌نه ناو شه‌ڕه‌وه.
(تورکیا له کوێى ئه‌و پلانه‌دایه)
دبۆماته‌که سه‌رنج ڕاده‌کێشێته سه‌ر ڕۆڵى تورکیا له‌و پلانانه‌دا و ده‌ڵێت، تورکیا و عه‌ره‌بستانى سعودى هه‌م له‌دیدى مه‌زهه‌بى و هه‌میش سیاسى ده‌یانه‌وێت ته‌واوى پێکهاته‌کان بخه‌نه کار و له‌چوارچێوه‌ى سنورى سوریا ده‌ریخه‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو ڕۆهه‌ڵاتى ناویندا.
(هه‌ڵمه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینى نوێ)
به‌پێى بۆچونى ئه‌و دبلۆماته هه‌موو ڕووداوه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین ستراتیژیک شرۆڤه ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانانه‌دا له‌بنه‌مادا له‌سه‌ر سێ ڕه‌هه‌ند هه‌ڵوێسته ده‌کات ئه‌ویش ، یا له عێراق نه‌خشه‌یه‌کى نوێ دێته ئاراوه که کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که ده‌بێت، یان هاوسه‌نگیه‌ک دروست ده‌بێت و شه‌ڕه‌که ڕاده‌گرن،به‌ڵام ئیدى عێراق نابێته‌وه به عێراقه‌که‌ى جاران، یان شه‌ڕه‌کان قوڵتر ده‌که‌نه‌وه و فراوانترى ده‌که‌ن . ئه‌و که‌سه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه که ئیمکان نیه له‌ماوه‌یه‌کى کوتدا هیچ یه‌کێک له‌و سێ ڕه‌هه‌نده پێک‌بێت. له‌سه‌ر ڕفاندنى سه‌رکۆنسوڵى تورکیاش له موسڵ ده‌ڵێت:" هه‌رکه‌س داعشێکى هه‌یه، به‌ڵام تورکیا ئیحتیمالى ئه‌وه‌ى دانه‌نابوو که داعشه‌کانى تورکیا ئه‌و کاره بکه‌ن."
NFA - و / سەلاح خدر
سه‌رچاوه : رۆژنامه‌ى ئۆزگور گونده‌م