دەزگاى هاتوچۆى سلێمانى فەنتەڵۆسە
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
969 بینراوە
سەرەتا سەرى رێزم بۆ هەموو کارمەندە ماندوونەناسەکانى دەزگاى هاتوچۆى سلێمانى دائەنەوێنم و دەستم ئەگرم بەسەر سنگمەوە بۆیان ، ئەوانە سووتەمەنى راستەقینەى گەندەڵى و کەمووکوورتى هەندێ بەرپرسى مشەخۆر و گیرفانپڕکەرن و من بەم بابەتەم رووى دەمم لەوانەیە نەک لەوانەى لەبەردەم هەتاوى هاوین و سەرماى زستاندا خزمەتمان دەکەن ، من دوورەڕۆ نابم ئەگەر بڵێم سەردانى دەزگاى هاتوچۆ لەسلێمانى بۆتە دیۆزمەیەک و شۆکێکى مەزن لەناخى هەموو کەسێکى دانیشتووى سلێمانیدا ، لەبەرئەوەى سەرەتاى سووکایەتیکردن بەمرۆڤەوە لێرەوە دەستپێدەکات ، بۆ نوێکردنەوەى یەک ساڵانە ئەبێ چوار بۆ پێنج هەفتە راکەراکەى هاتوچۆ و گەراجى پشکنینت بێت ، بەسەدان کەس لەساڵى 2007 وە خەریکى مۆڵەت دەرهێنانن ئیستاش نەیانکردۆتە گیرفانیان ، بەڕاستیش هەموو ئەم کارەساتانە پڕاوپڕ لەئەستۆى لیوا عومەرى خانەنشین و وەزیرى پێشوودایە [یادیان بەخێرنەیەت] ، چونکى ئەمان خزمەتگوزارییەکانى دەزگاى هاتوچۆیان تەسلیم بە کەرتى تایبەت کرد تاکو وەکو مشکى ناوجەواڵ بکەونە گیرفانى خەڵکى رەش و رووت ، ئێ چ باکیان بوو خۆ بەبەڵگەوە خۆیان و کەس و کاریان سوودمەندى سەرەکى ئەم بازرگانیە ڕەشە بوون ، بەڕێوبەرى پاش لیوا عومەریش واتە عەمید فەرەیدون ، بەئاشکرا نەک بەنهێنى لەگەڵ کۆمپانیایى کارواندا بۆ پشکنینى ئوتومبیل پێکەوە گرێبەستى رووتکردنەوەى خەڵکى کەمدەرامەتیان مۆرکرد ، ئەم کاروان ناوە خاڵى ملازم شەوکەتى هاتوچۆى گشتییە و هاوڕێى شەو و رۆژى مقدم سەرکەوتى براى جەنابى مودیرە ، هەمیشە پلوتۆسى مۆبایلەکەى ئەڵێى شۆڕە گوارەى گەورە ژنە بەگوێچکەیەوە ، بەڵێ زۆر سەرى قاڵە ناهەقى نیە ، هەموو هاوڕێکانى شاهیدن لەئەڵمانیا قاپ شۆر و سەردەمێک فیتەربووە پارەى بیتاقەى سەفەرێکى نەبوو ، ئیستا تەنها ئوتومبیلەکەى ژێرى نرخەکەى شەش دەفتەرە ، بۆ هەموو پشکنینێک چواردە هەزار دینار وەردەگرێت بێ لە پارەى دەڵاڵەکانى ئەملاوئەولا .
دەزگایەکى هەستیار و گرنگى ترى ناو هاتوچۆ ئەندازەى هاتوچۆیە ، ئەم بەڕێوبەرایەتیە بودجەکەى ساڵى 2008 لەلایەن پارێزگاوە نزیکەى چوار ملیار دینار بوو ، بەڕێوبەرەکەى کەسێکە پێش ئەوەى ببێت بە ئەفسەرى فەل پاسەوانى کۆمیتە بوو ، بەشەو بەشى رۆژنامەگەرى لەکۆلێژ تەواوکرد ، لەشى ساغ بێت لەسایەیى سیستەمى موڵتى گەندەڵیدا لەبرى ئەوەى ببێت بە رۆژنامەنووس بوو بە بەڕێوبەرى ئەندازەى هاتوچۆ ، کارەساتەکەش ئەوەیە هەر لەناو دەزگاى هاتوچۆدا ئەفسەر هەبوو دەرچووى کۆلێژى ئەندازە بوو ، واتە ئەندازیار بوو کەچى نەیانهێشت نزیک بە ئەندازەى هاتوچۆ و تەنەرە چەورە ملیۆنیەکانى بکەوێتەوە ، ئەو بەڕێوبەرەى ئەمین نەبوو هاوڕێى بەڕێوبەر بوو چونکە بەڕێوبەر بەرپرسى هەمان کۆمیتە بوو کە تازە بەڕێوبەرى لێى پاسەوانى قوولەى تفەنگ بەدەست بووتیایدا لەگەڵ مقدم سەرکەوتدا ، بەڵێ تەنەرەکانى کڕێنى بۆیاخى شەقام هەمووى بەستاندارى جیهانى کڕدراوە بەسەدان ملیۆن دینار ، بەڵام من تەحەدا دەکەم تەنها سەد مەتر لەو بۆیاخە بەشەقامەکانى سلێمانیەوە ئاسەوارى هەبێت ، چونکە مەعلوومە هەمووى لەگەڵ تاسە ستۆکە رزیوەکاندا لەعەمبارە کۆنەکانى ئێرانەوە هاوردەکراون ، ئێ خۆ لێپرسینەوەش نیە بەتایبەتى ئەگەر بەڕێوبەر و وەزیرەکەشت هاو کووتلە بن بەبەرنامە بیانەوێ خەڵکى لەیەکێتى و دەسەڵاتى حکومى پڕبێت .
ئەفسەرێکى ترى هاتوچۆ کە بەئەفسەرى ماتۆڕەکان ناسراوە بەڕێوبەرى ئیستاى مۆڵەتە ، ئەم زاتە بەئاشکرا و بێ چەن و چوون بڕى بیست و حەوت دەفتەر دۆلارى لە کڕینى ماتۆڕەکانى هاتوچۆ و وەزارەتى ناوخۆ بەسەوزى لووشدا ، ماتۆڕەکان ئیستاش ماوون ، عەربانچییەک ئەزانێ کە ئێرانین و کۆمپانیایى گوڵزار دروستیکردوون و ئیستاش لەسلێمانى نرخى هەر دانەیەکیان لە [600]دۆلار تێپەڕناکات ، بەڵام کاکم لە پسووڵەکاندا و بەشەراکەتى کاکە ئیختیار نووسیبویان [5800] دۆلار ، پاش ئاشکرابوونى فەزیحەتەکە بەڕێز عەمید بەیان کرا بەسەرۆکى لیژنەى لێکۆڵینەوە تیایدا ، بەڵام کاتێ زانیان بەزمەکە مەزن و قووڵە و ناوى سەرى تر دێتە پێشێ ، هەر زوو لەسەرەوە چاوى لێسوورکرایەوە و لیژنەکەش پاش ئەوەى تەنها یەک ئیفادەى وەرگرت داخرا ، بـــــــۆ؟؟ چونکە وەدەرکەوت ملى زۆر ئەستوور لەپشت ئەم جەردەییەوەیە و کاکەى رائید بەتەنها ئەم پاروە چەورەى نەخواردووە ، من حەزدەکەم لایەنێک .. لیژنەیەک .. بەڕێزێکى بەرپرسى خاوەن ویژدان چوار پرسیار و یەک لێکۆڵینەوەى سەرپێى بکات بزانێت ، چۆن حــــەى عــــەلەســـەلات بەرپرسى بەشى چاودێرى نووسینگەکان ملازم ئرسلان دالەكەى هاتوجو لەژوورەکەى خۆیدا بەرتیل وەردەگرێت ؟! پرسیار لەدەوربەرەکەى بکات .. بزانێ کەى و چۆن قاتێ شاڵ و جووتێ کڵاشى دۆمى بە بەرتیل وەرگرتووە .. بزانێ چۆن بە ئاشکرا ئافرەتى لەشفرۆش سەردانى دەکەن .. لەهەمووشى گرنگتر بزانێت بــــۆ ئەمجارەش بــــۆ هاوار بەماڵم بۆ گەندەڵى وا جەنابى عەمیدى بەڕێوبەرى ناردى بۆ تورکیا و ئیستاش وائەینێرێ بۆ سووید ، خەڵکینە بڕۆن بزانن بۆ ئەفسەرە ئەندازیارە خاوەن بڕوانامەکە لە هاتوچۆ دوورخرایەوە و کەچى بەڕێوبەرى خاوەن ئەلف لەیلە و لەیلەى رێگاوبانى دەرەوە کە شەهادەى دووى سەرەتایشى نیە و ئوتومبیلى پرادۆى شەش دەفتەرى و باخى هەشت دەفتەرى دەکڕرێت و سەگە هاوشارەکانى بە ئوتومبیلى میرى دەگوازێتەوە ، رابردووش وەک خۆر مەعلوومە کێ بوو حیمایەی مچەى ئەحە پووت و خولەى ئامە بوو ، کەچى لایەکم ئفلیج بێت یاخوا بۆ گەندەڵى کەوا ئەم زاتە لەملاولا ئەڵێ من ریفۆرمم !!!!!!!!!!! ، بەڵێ ئەى ئەوە نەبوو دوو گەریلاى پەکەکەى لە ئوتومبیلێکدا گرتبوو بێ مۆڵەت ، نەیزانیبوو بڵێ چى وتبووى بڕۆن ئۆچئالانى ئێوە کۆنە موستەشاربووە . راست دەکات باوکم بوو لەپشت مچەى ئەحە پووتەوە تەوارى بوو ؟!!؟ .
ئەمە گەشتێکى بەپەلە بوو بەناو هاتوچۆى سلێمانیدا ئەو خوایە لەئاسمانا ئەیزانێ یەک پیت و وشە و رستەى کەمڕەوى تیایە زیادڕەوى تیانیە ، داواکاریشم لەهەموو لایەنێک کەخۆى بەتایبەتمەند دەزانێ لێکۆڵینەوەى تیابکات ، چونکە لەهاتوچۆدا گەندەڵى سەردەمێکە شەرعەیەتى وەرگرتووە ، ئەگەر نا بێمنەت بن با لە پێگەى بەڕێزى کوردستانبوستەوە وەڵامم بدەنەوە تامنیش بەروار و شوێنەکانیشى پێوە بلکێنم و هەموو گەندەڵیەکان روونتر بورشکێنم . لەگەڵ حورمەتمدا بۆ هەموو لایەک