پانۆراماى سەردانى د.كمال میراودەلى كاندید بۆ سەرۆكى هەرێم بۆ هەڵەبجەى شەهید
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
وەك وەفایەك بۆ شەهیدانى هەڵەبجە و ئەو ئازارو ناڕەحەتیانەى كە خەڵكى ئەو شارە بەدەستى دەستەڵاتە یەكبەدوایەكەكانى عێراق چەشتویەتى بۆ بەئاگابوون لەو ناحەقى و كەمتەرخەمیانەى كە دەستەڵاتى كوردى نواندویەتى بەرامبەر بە خەڵ:ى كارەساتبارى هەڵەبجە بڕیارى دابوو لە هەڵەبجەى شەهیدەوە دەست بە بانگەشەكانى خۆى بكات بۆ هەڵبژاردنەكانى سەرۆكى هەرێم
كاتژمێر سەعات 10:30 دكتۆر كەمال میراودەلى كاندید بۆ سەرۆكى هەرێم سەردانى مۆنۆمێنتى شەهیدانى هەڵەبجەى كردو لەلایەن سەرخێڵ غەفار بەڕێوبەرى مۆنۆمێنتى ستافى یاردگارى هەڵەبجە پێشوازى لێكرا لەدرێژەى سەردانەكەیدا جارێكیتر لە ڕێگەى وێنەكانەوە ڕابردووى هەڵەبجە لە سەردەمەكانى و زوو كارەساتى كیمیاویبارنكردنى ئەو شارەى بینیەوە و جارێكیتر بە ئەسەفەوە ڕوانیە وێنەكانى ئەو شارە لە ڕابردوودا.
دوابەداوى ئەوە سەعات 11 پێش نیوەڕۆ سەردانى قائیمقامیەتى هەڵەبجەى شەهیدى كردوو لەلایەن فوئاد ساڵەح ڕەزا قائیمقامى هەڵەبجەوە پێشوازى لێكرا پێكەوە باس لە باروو دۆخى ئێستا هەڵەبجە كرا لە لێدوانێكیدا دكتۆر میراودەلى گووتى نەدەبوو هەڵەبجە بەو شێوەیە ئیهمال بكرابا دەبوو ئێستا هەڵەبجە نموونەى جوانى بووایە لە هەموو كوردستنادا دەبوو هەڵبجە بەشێوەیەك ئاوەدا بكرابا كە هاوشێوەى شارە جوان و سەنج ڕاكێشەكانى ئەورووپا بووایە.
-سەعات 11:30 سەردانى مەڵبەندى كۆمەڵى ئیسلامى كردوو لەلایەن مامۆستا مەلا محمد مەلا ساڵەح ئەندامى سەركردایەتى كۆمەڵ و مامۆستا توفیق كریم بەرپرسى مەڵبەند و ستاف و ئەندامانى مەڵبەندى یەكى كۆمەڵى ئیسلامى بەگەرمى پێشوازى كرا,پێكەوە باس لە هەڵبژاردنەكانى ئەمڕۆى كوردستان كرا و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.
سەعات 12 سەردانى مەڵبەندى ڕێكخستنى 28ى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى كردوو لەلایەن حەمەى حەمەسەعى بەرپرسى مەڵبەند و مامۆستا عوسمان جێگرى مەڵبەند و بەڕێز وریا حاجى فەرەج نوێنەرى مام جلال لە مەڵبەندى 28 و ئەندامان و ستافى مەڵبەند و مامۆستا ڕزگار نورى لێپرسراوى كۆمیتەى هەڵەبجەى یەیەكێتى پێشوازى لێكرا لەو دیدارەدا چەند پرێسارو سەرنجێكیان ئاراستەى میراودەلى كرد و میراودەلیش وەڵامى پرسیارەكانى دانەوە و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ئەو چاوپێكەوتن و گفتوگۆیەو ووتى ئامانجى ئێمە دروستكردنى دیالۆگو گفتگۆیە لەنێوان خۆماندا و پێویستە سەردەمى شەرشى چەكدارى بەلاوەبنێن و پێكەوە لەململانیەكى دیموكراتدا وێنەیەكى جوانى دیموكراسى ڕاستەقینەى كوردستان پێشكەشى دونیاى دەرەوە و ئەمەریكاو ئەورووپا بكەین بۆئەوەى بۆیان بسەلمێنین ئێمەش ئەتوانین یەكترى قبوڵ بكەین ئەگەرچى بیروڕاكانیشمان لەیەكتر جیاوازن
-سەعات 1سەردانى چەند بنەماڵیەكى شارى هەڵەبجەى شەهیدى كرد لەوانە سەردانى بنەماڵەى شەهید(كوردە ئەحمەد)ى كرد كە 13ى3ى 2006 لەكاتى خۆپیشاندانەكەى خەڵكى هەڵەبجە شەهید بوو لەلایەن دایك و براو خاڵى شەهید كوردەوە پێشوازى لێكرا و دكتۆر كەمال جارێكیتر داَتەنگى خۆى بۆ ئەو كارەساتە دەربڕى و ووتى حەز دەكەم جارێكیتر ئەو كارەساتە لە زمانى خۆتانەوە ببیستم چونكە زۆر كاریگەى لەسەرم هەیە و ئومێد ئەكەم جێگەى پڕبێتەوە بەڕاستى ئەو ناحەقیەكى گەورەبوو كرا بەرامبەر بە پێوە, بنەماڵەى شەهید كوردە پشتیوانى خۆیان بۆ دكتۆر كەمال میراودەلى دەربڕى و ئامادەییان نیشاندا بۆ پشتگیرى كردنى بۆ هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتى هەرێم .
پاشان سەردانى ماڵى (خاتوو خوشكان)ى كرد لە گەڕەكى فەرمانبەران ى شارى هەڵەبجەى شەهید لەلایەن خاتوو خوشكان كە ژنێكى چالاكە و ئامادەیى دەربڕى بۆ هاوكاریكردنى دكتۆر میراودەلى لە هەڵبژاردنەكاندا.
پاش نیوەڕ دكتۆر كەمال درێژەى دا بە سەردانەكانى هەر لە درێژەى ئەو بەسەركردنەوەنەدا سەردانى ڕێكخراوى كۆمەڵەى هیواى لاوانى كوردستانى كرد و لەلایەن پەروێز حەمەخان موئمین سكرتێرى كۆمەڵە و ئەندامانى ڕێكخراو پێشوازى لێكرا پاشان سەردانى تەعزیەخانەى خزمانى هاوارى كرد لە گەڕەكى شارەوانى هەڵەبجە و بەشدارى پرسەى كۆچكردوویەكى خزمانى هاوارى كرد و پرسەو سەرەخۆشى خۆی پێ ڕاگەیاندن .
پاشتر سەردانى ئۆفیسى هەڵەبجەى ڕێكخڕاوى گەشەپێدانى چالاكى لاوانى كوردستانى كرد و لە لایەن مامۆستا ئومێد كمال بەرپرسى سەنتەر و مامۆستا ئەرسەلان عابد لێپرسراوى بەشى ڕۆشنبیرى سەرنتەر و سالم بێستانى ئەندامى سەنتەر پێشوازى لێكرا و پێكەوە باسى گرنگى و كاریگەى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى كرد لەبەرەو پێش بردنى كۆمەڵگاو خزمەت كردن بە دیموكراسى و ڕەخساندنى فەزایەكى ئازاد و بۆ تاكى كۆمەڵگاى كوردى
پاشان سەردانى (ڕادیۆى دەنگى نوێ)ى كرد و لەلایەن بەڕێوبەرى ڕادیۆ قەیسەر ڕەحمان و مامۆستا عیرفا و رشەنگین سەلام و ستافى ڕادیۆى دەنگى نوێ پێشوازى كرا ,ڕادیۆى دەنگى نوێ میدیایەكى بیستراوى سەربەخۆیە و بەرنامەكانى خۆى بەخش دەكات لەسنورەكانى هەڵەبجە و هەوارامان و شارەزوور و سلێمانى,هەرلەو سەردانەدا چاو پێكەوتنێكیان لەگەڵ دكتۆر كەمال میراودەلى سازدا.
پاشان سەردانى مەزارى شەهیدانى كیمیاویبارنى هەڵەبجەى كرد و لەوێ فاتیحایەكى خوێند بۆ گیانى پاكى شەهیدانى كیمیاویبارنى هەڵەبجە .
لەكۆتاى بەسەركردنەوەكانیدا ,سەردانى نوسینگەى هەڵەبجەى(لیستى گۆڕان)ى كرد و لەلایەن مامۆستا فەتاح كۆكۆیی و پشكۆ حەمەفرج و ئەندامان و لایەنگرانى لیستى گۆڕان پێشوازى كرا و پێكەوە باس لە هەڵبژاردنەكان كرا .
كۆتایى سەردانەكەى دكتۆر میراودەلى بە بەستنى كۆڕێك بوو سەعات 5 ئێۆارە لە هۆڵى سارا كە لە لایەن ئۆفیسى هەڵەبجەى سەنتەرى گەشەپێدانى چالاكى لاوانى كوردستان بۆ سازكرابووبەناونیشانى (ئایندەى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێم) لەو كۆڕەدا ژماریەكى زۆر لە گەنجان و خوێندەوارانى هەڵەبجە تیایدا ئامادەبوون لەنزیكەوە بیروڕاى خۆیان لەگەڵ دكتۆر كەمال میراودەلى گۆڕیەوە و دكتۆر میراو دەولیش بیروڕاى خۆى و پێویستى خۆكاندیدكردنى و گرنگى خۆكاندیدكردنى بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست