دەسەڵاتی کوردیی، خەڵکیان سەر مەستکردووە
Saturday, 31/01/2015, 12:00
2758 بینراوە
ئاوارە قادر
پێموایە وردە وردە هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە کە گەلی کورد رۆڵی چیە و چی دەبێت لە شەرکردن
دژی داعش؟
بە بانگێشت نهكردنی نوێنهری ههرێمی كوردستان بۆ كۆنگرهی لهندهن كه تایبهته بهو
وڵاتانهی لهگهڵ داعش لهشهڕدان، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە تەنها قوربانیدان و ماڵ وێرانی بەشی کورد و کوردستان دەبێت وە ئەو بانگێشت نەکردنە سەرەتای دەست پێکی دراماکەیە کە بۆ کورد دەست پێکێکی زۆر ناخۆش دەبێت کە بۆنی سیناریۆکەی سەد سال پێش ئێستای لێدێت لانی کەم بۆنی (1975)تری لێدێت.
لە پای بەشی کورد لەم درامایە (کە تەنها قوربانیدان و ماڵ وێرانی بەشی کورد و کوردستان دەبێت) جەند پارچە چەکێک و هەندێک ستایشە لە رۆژنامە و گۆڤار و پێگەکانی نێتدا و هیچیتر هەلبەت زیاتر دەولەمەندکردنی هەندێک کەسیشی لەگەلدایە.
راستە ئەم کۆنگرەیە تایبەتە بەو ولاتانەی بەشێوەیەک لە شێوەکان لە شەردان دژی داعش بەلام دەبوو نوینەری کوردیان بانگێشت بکردایە لەبە ئەوەی ئێستا كاریگهرترین هێز كه بهشێوهیهكی ڕاستهوخۆ و كردهیی ڕووبهڕووی داعش بووهتهوه، هێزی پێشمهرگهی كوردستانه، دەیان توانی بڵێن لەبەوەی کوردستان دەولەت نیە بۆیە بانگێشت نەکراوە نەک هەر ئەمەیان نەووت بەلکو جین ساکی وتەبێژی وەزارەتی دەوەرەی ئەمریکا لە ئەنجامی پرسیارکردنی رۆژنامەنووسیک لە سەر نارەزایی بارزانی لە سەر بانگێشت نەکردنی کورد بۆ کۆنگرەی لەندەن کە لهلایهن فیلیب هامون، وهزیری دهرهوهی بهریتانیاو جۆن كیری وهزیری دهرهوهی ئەمریکاوە سهرپهرشتیكرا بوو، بە توورە بوونەوە ووتی : بەلێ،حەیدەر عەبادی نوێنەی خەلکی هەموو عێراقە ، لە کۆنگرەکەدا بە یەک رستە باسی بەرخودانی کوردیان نەکرد خوێنی رژاوی نزیکە هەزار پێشمەرگە ئەوەی نەهێنا کە بە یەک رستە باسی بکەن تەنانەت لە وتارەکەی عەبادی زیاتر جەختی لە سەر بەغداد دەکردەوە کە چۆن سەرکەوتوونە بە سەر داعشدا .
ئەم ووتەیەی جین ساکی زۆر ڕوونە جگە لە دوپاتکردنەوە و جەختکردنەوە لە رێکەوتنە شوومەکەى سایکس بیکۆ هیچی ترنیە دەبێت سەرکردایەتی کورد ئەم ووتەیەی وتەبێژی وەزارەتی دەوەرەی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئاسایی و سادە وەرینەگرن هەر هیچ نەبێت لەمەوبەدوا شەری داعش بەو شێوەیەی ئێستا نەکەن بەتایبەت گرتنەوەی موسل ماوە ،شەڕێکی ئاسان نابێت ،ئەمە هەلوێست و وەفای ئەوانە لەبەرامبەر بە رشتنی خوێنی نزیکە هەزار پێشمەرگە ئیتر شەهیدی زیاتر لە پێناو چی؟
ئێستا پرسیار ئەوەیە کە ئایا کورد بەشداری دەکات لە شەر گرتنەوەی موسلدا؟
بێگومان بێ دوو دڵی بەشداری ئەو شەرە دەکات ،من دڵنیام تۆش ئەگەر دەتەوێت دڵنیا بیت گوێ لەم شعرە شاعیری پایە بەرز مامۆستا عبدوللە پەشێوو بە ناوی (جما من).
کوردیش هەر سەر مەستی ووتی ستایشی فلان و فیسار بەرپرسی ولاتان و مرەکەبی رژاوی سەر لاپەرەی رۆژنامە و گۆڤارەکانی جیهان.
سهرۆكی ههرێم لە پهیامهكهیدا رایشیگهیاند هیچ كهس و لایهنێك ناتوانێ نوێنهرایهتیی خهڵكی كوردستان بكات و دهنگی ڕاستهقینهی خهڵكی كوردستان له كۆڕ و كۆبوونهوه نێودهوڵهتییهكان بگهیێنێت،زۆر ڕوونە مەبەستی عەبادیە بەڵام لەبەرامبەردا جین ساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبادی وەك نوێنەری كوردیش وەسف دەكات دەڵێت '' حەیدەر عەبادی بە نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی عێراق بانگهێشتكراوە و كوردیش بەشێكە لە عێراق، بۆیە عەبادی نوێنەرایەتی كوردیشی دەكرد''