بزن بۆ شه‌وێک جێگای خۆی خۆش ده‌کا
Monday, 01/07/2013, 12:00
1933 بینراوە
ساڵه‌های ساڵه ئه‌م په‌نده پێشینانه په‌ند به میله‌ته‌که‌مان ده‌ده‌ن و که‌سیش ڕاستی و مه‌نتیقی په‌نده پێشینانهکانی نه‌خستۆته ژێر پرسیاری عه‌قله‌وه وه هه‌ر له‌سه‌ر ناڕه‌وایی و نامهنتیقیهتی زه‌مانی جاران له ئیمڕۆی ته‌کنۆلۆژیا به‌کار ده‌هێندرێن،
بزنمان لێکراوه به ئایدۆڵ و ده‌بێ لێی فر ببین، باشه ئه‌مه کام مه‌نتقه و کام ڕاساتیه؟
بزنی حه‌یوان ئه‌گه‌ر عه‌قلی هه‌بوایه نه‌یده‌زانی تا به‌ڕیشی قه‌سه‌م بخوردرێ ده‌بووایه بیزانیبا که لای خۆمان شه‌ره‌ف له چوار سانتیمه‌تر دووجا خۆی ده‌دۆزێته‌وه، باشه کاک بزن بۆ پاشه‌ڵی به‌با ده‌کا؟
ده‌بوایه له کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌رپێیه‌کی له‌به‌ر بکردبا یان وه‌ک مه‌ڕ خۆی به دوونگ داپۆشتبا، نه‌شه‌رم نه‌حه‌یا پشت له‌پیاو ده‌کا ده‌ڵێی کامیره‌ی دیگیتالی دوو زوومه،
به‌رخی نێر بۆ سه‌ربڕینه
وه‌ک بڵێی مێیه‌که له‌هه‌ورازی مه‌جلیس عه‌بای به‌سه‌ر شانی داده‌رێ،
نه‌گبه‌ته ده‌یهێڵنه‌وه و سه‌ری نابڕن و به زانی ده‌ده‌ن و ناشهێڵن بهرخۆڵهکهی له شیره‌که‌ی بخواته‌وه، دواییش که پیر ده‌بێ و شیره‌که‌ی وشک ده‌کا سه‌ری ده‌بڕن و گۆشته‌که‌شی به بێزه‌وه ده‌خورێ، که‌س مه‌ڕێکی به‌خێو کردوه تا بۆخۆی گیانی پاکی له‌ده‌ست ده‌دا، که‌سیشمان نه‌بینیوه لاشه‌ی مهڕهپیره بنێژێ و دواییش سوێندی پێبخوا، هه‌روه‌ک لای خۆمان باوه سوێند به‌گۆڕ بخورێ!
ئه‌م مه‌سه‌له له‌لایه‌ن دایکهکهنهوه به‌کارده‌هێندرا که کوڕیان شه‌هید ده‌کران یان ده‌کوژران، که هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕه‌فتاره دژی سروشتی دایکه وه هیچ دایکێکی عاقڵ باوه‌ڕ ناکه‌م که ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌شی بگووتبا، خۆی باوڕی پێبووبا وه جه‌رگسووتان دهیتلاندهوه تا رۆژی مه‌رگی
خوێنده‌واره کورده‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستیان کرد به نووسینه‌وه‌ی ئه‌م په‌ندانه و هه‌وڵدانێک بوو بۆ زندووکردنه‌وه‌ی عورفی کورده‌واری، ئه‌و کاته ئه‌مه کارێکی پیرۆز بوو چونکه کورد له‌به‌ینی ململانی زمانی عاره‌بی و تورکی فارسی خه‌ریک بوو خۆی له‌ده‌ست بدا، به‌ڵام ئیمڕۆ وه دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه زۆر ناڕه‌وایه که ئه‌م جۆره په‌ندی پێشینانه، که به مهسهلۆکهش ناودهندرێن، له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌کاریان بهێنین چونکه نه ته‌مسیلی ئه‌و زه‌مینه دهربهگیه ده‌که‌ن که تیدا هه‌ڵقوڵاون وه نه به‌که‌ڵکی ڕۆژانه‌ی گه‌نجێکی مۆدێرنی به‌ر کۆمپیوته‌ر دێن.
به‌شێکی زۆری په‌نده‌کان له کۆریتی ماڵه هه‌ژاره‌کانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ڕازی بوون به هه‌ژاری وه‌ک چاره‌نووسێکی نووسراو و نه‌گۆڕ، داڕێشتراون
به‌شه‌که‌ی دیشیان له‌دیوه‌خانی ده‌ره‌به‌گه‌کان درووست ده‌کران، وه وه‌ک چه‌کێک به‌کارده‌هێندران بۆ چاوشکاندنی هه‌ژار و ڕه‌نجده‌ر، نیشانیان ده‌درا که عه‌قڵ دایناوه که سه‌ردار هه‌ر سه‌روه‌ر بێ و هه‌ژاریش ههربهههژاری بمێنته‌وه، وه‌ک یاسایه‌کی سروشتیش به هه‌ژار ده‌فرۆشرا تا بیر له شۆڕ و گۆڕانکاری نه‌که‌نه‌وه وه به حهیاوئهدهب به‌دیار هه‌ژاری و داماویهوه دابنیشن
بۆ نمونه - مریشک هێلکه‌ی قاز بکا ده‌دڕێ-
ئه‌وکاته هه‌ژارێک زۆر زه‌حمه‌ت بوو بیتوانیبا ده‌وڵه‌مه‌ند ببێ و نه‌وه‌کانیشی هه‌ر به بێده‌رامه‌تی سه‌ریان ده‌نایه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ندیش چینێکی باڵاده‌ست بوون و شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی سه‌ر ته‌ختیان له‌ڕێگای ئه‌م په‌ندانه‌وه به‌خۆیان ده‌دا.
ژیان ڕێڕه‌وێکی دیاریکراوی هه‌بوو هه‌موو که‌سێکیش سکه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دیاری کرابوو، به‌ڵام ئیمڕۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی دوێن هه‌ژاری ئیمڕۆیه وه زۆرجار بهساتونیوێک هه‌ژارێک ده‌بێ به ملیۆنێر، ئه‌م ههڵبهزهی ئابووری ته‌نها له‌کوردستان نیه به‌ڵکو له‌هه‌موو جیهان ئه‌م گۆڕانکاریه هاتۆته کایه‌وه.
خۆشبه‌ختانه به‌م دواییه کورد له‌ژێر سێبه‌ری شۆڕشه‌کانمان هه‌ڵسه‌نگاندی تری په‌سند کرد و بۆیه ئێستا خانه‌دان و ناکه‌سبه‌چه به هه‌بوون وه نه‌بوونه وه نابه‌سترێته‌وه به‌ڵکو هه‌ڵسه‌نگاندنی دی حوکم ده‌که‌ن، وه‌ک باوه‌ڕی کوردایه‌تی، پێشمه‌رگه و جاش، خائین و کوردپه‌روه‌ر،
وهبهداخهوهش که زۆربه‌ی په‌نده‌کان دژ به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان به‌کار هێندراوون
بۆ نموونه، ده‌ستێک نه‌توانم بیبڕم ماچی ده‌که‌م،
ئه‌مه هه‌رگیز له کوردێکی ڕه‌سه‌ن نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه وه ناشوهشێتهوه
به‌سه‌ر هه‌مووشیه‌وه کۆمه‌ڵێک قسه‌ی نه‌سته‌قی شاعیری گه‌وره‌ی کورد پیره‌مێرد به په‌ندی پێشینان ده‌ناسێندرێ
په‌نده‌کانی پیره‌مێرد مسالیهت له که‌سێکی ئاسایی چاوه‌ڕوان ده‌کا، ئه‌گه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی به په‌ندی پیره‌مێرد بێ و هه‌وڵ بدا ژیانی خۆی له‌سه‌ریان بنیات بکه، که هه‌رچه‌ند موحاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیشی وه بوو به قاره‌مانی په‌ندی پیره‌مێرد، ئه‌وکاته ناتواندرێ به ئاده‌میزاد ناوبببردرێ به‌ڵکو به‌که‌سێکی میتافیزیکی چونکه مرۆڤێک به‌م سیفه‌تانه‌ی په‌نده‌کان له مرۆڤایه‌تی ده‌شۆرێ و ده‌چێته ڕیزی خودایی و فریشته‌وه.
پیره‌مێرد هه‌وڵی داوه له ڕوانگه ته‌سکه ئاینیهکهیهوه وه‌ک ده‌روێشێک خۆی نیشان بدا و که‌سێکی خه‌یاڵی له مێشکی خۆی
ڕوخساندووه که سیفاتی سامی هه‌یه، باوه‌ڕ ناکه‌م که که‌سی پیره‌مێرد ئه‌م سیفهتانهین که داوای ده‌کا، له که‌سی خۆیدا هه‌بووبێ